وەزارەتی کارەبا: بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ ماوەیەک دوو وێستگەی غازی رادەوەستێت
📝 بەڵگەنامەکان
هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە رۆژی هەینی رێکەوتی 19/10/2018 کۆمپانیای داناغاز بەهاوکاری
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانوەزارەتی سامانە سروشتیەکان هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و بەهۆی بەستنەوەی بۆریەکانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاکو 72 کاتژمێر بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەردوو وێستگەی غازی
هەولێرهەولێرو
چەمچەماڵچەمچەماڵ رادەوەستێت.
وەزارەتی کارەباوەزارەتی کارەبا بە هاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەپەرۆشەوە کار دەکات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە کاریگەریی کەمی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت.
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە دوای جێبەجێکردنی پرۆسەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز کاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن.
15-10-201815-10-2018