پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,038
وێنە 105,441
پەرتووک PDF 19,105
فایلی پەیوەندیدار 96,081
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پاکیزەی شنگال…. دۆزەخی هەمیشەی کچ و ژنانی ئێزدییەکان
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاکیزەی شنگال…. دۆزەخی هەمیشەی کچ و ژنانی ئێزدییەکان

پاکیزەی شنگال…. دۆزەخی هەمیشەی کچ و ژنانی ئێزدییەکان
یاسین برایم _ ڕواندز

لە خوێندنەوەی هەر ژانرێکی ئەدەبی، پێویستی بە سەلیقه و تێڕامان و قووڵبوونەوە و دۆزینەوەی وێنە و کۆد ومانا و واتای نێو دێرەکانە ولە هەمانکاتدا، کردنەوەی دەرگایەکی ترە بە ئاشنابوون بە جوانی و دونیای نێو دەقەکان. بۆئەمەش خوێنەر، دەبێت خاوەن دیدەیەکی ڕەخنەیی و ئەزموونی بێت و بەردەوام لە جیهانی ئەدەبدا نزیک بێت وخەریکی خوێندنەوە و خۆڕۆشنبییرکردن و توانەوە و ڕووچوون بێت بە نێو دونیا گەورەکەی ئەدەب. جا قسەکردن لە سەر هەر ژانرێکی ئەم ئەدەبە، دەیان تیۆر و ڕێبازو قوتابخانە و دید و بۆچوونی (کۆن و تازە)، دەبنە کلیک و دەروازە بۆ کردنەوەی دەقەکان.

هەموو ئەمانە بەرهەمی مرۆڤن و بۆئەمەش دەکرێت، لەگۆشەنیگایێکەوە و بە تێڕوانین و تێگەیشتنی خۆمان، شتێک له و جیهانە هەڵێنجین و ڕاو بۆچوونی خۆمان بخەینە ڕوو، ئێمەش بۆ بابەتێکی ئەوها، ئاوڕێک لە ڕووداو و نمونەی نێو ڕۆمانی (پاکیزەی شنگال)(1) دەدەینەوە. ئازارو خەمەکانی کچ و ژنانی ئێزدیی نێو ڕۆمانەکە، بەدیدەیەکی مرۆڤدۆستانە وخەمخۆرانە، ئاشنایان ببین و هەڵگری خەم و ئازارەکانی ئەوان بین، بۆئەوەی ئەم تاوانە قیزوەنە، لە بیر تاکەکانی کۆمەڵگە بە زیندووی بمینێتەوە و لە بەرچاوان بێت.

ڕۆمانێک، تژی لە کارەسات و هاوار و خەم و فڕمێسکڕشتن. خوێناوی لە خوێنی بێتاوانان و ڕەش لەلایەن هێزی تاریکپەرست و شمشێر بەدەست. شەڕی ناشیرینکردنی هەموو جوانییەکان و لەکەدارکردن وسوکایەتیکردن بە بەهایەکانی مرۆڤ. وێرانکردن وسڕینەوەی سومبلە ئایینییەکان و مزگەوت و پەرستگه و کەنیسەکان وگۆڕی پیاو چاکان و تەنانەت تەقاندنەوەی گۆڕی پێغەمبەران و ماڵی خواش! لە لایەن ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری خودا دەزانن. جا هێزێک ئەمە کار و کردەوەی بێت، دڕندەیی و بێبەزەیی ئەوانە دەردەخات، کە چ هێزێکی ترسناک و پیس و قین لە دڵن. دەبینین سەرجەم مافەکانی مرۆڤ، پێچەوانە جێبەجێدەکرێت. مافی منداڵ و ژن و بەساڵاچوان و ئاژەڵان و دارو درەختیش لە ژێرخانەی سفر خۆی دەدۆزێتەوە. لە جێبەجێکردنی فەرمانێکی خودا (بەقسەی ئەوان)، سەدان فەرمانی خودا پێشێل دەکرێت. ڕۆمانێک، پڕە لە وشەی غەمناک ودێری خوێناوی و وێنە و چیڕۆکی ناخهەژێن.

گێڕانەوەی مێژووێکی ناشیرینی ئەم سەدەیە، کە تێدا نەتەوەی ژێردەست وئایین و مەزهەبەکان و دووچاری چەوسانەوه و ڕەگەزپەرستی وسڕینەوە ولە ناوبردن دەبنەوە. تاوانگەڵێک لە پێش چاوی هەموو وڵاتان و گەلانی دونیا ئەنجامدەدرێت. تا نهۆش بە چەندین شێواز و ڕێگا و ئایدیا و دەستە و هێزی دەمارگیرو نەتەوەپەرست و تەوژمی سیاسیی و ئایینی توندڕه و و بەرگی جۆراوجۆر، درێژە بەم مێژووە ڕەش و قیزەوەنە دەدەن. کارەساتی شنگال و ئێزدییەکان لەم ڕۆمانە ڕەنگیداوەتەوە. چەندین لایەن و ڕەهەندی ئاڵۆزو جیاواز لە خۆ دەگرێت. لە هەر گۆشەنیگایێکەوە، بڕوانینە بنیات و داڕشتن وکاکڵ و کرۆکی بابەتەکانی ڕۆمانەکە. قسه و باس و وردبینی قووڵ وشڕۆڤەکردنێکی تێروتەسەڵی دەوێت.. ڕۆمانێکە، مێژوو، سیاسەت، ئایین، کۆمەڵایەتی، دەرووناسی و ئایدیا و فکری توندره و و نادادی وچەوسانەوەی مرۆڤ و ژێردەستی و زوڵم و ستەمی ناڕەواو دەیان ڕووداو و دیاردەی ناشیرین وتاوانی بەکۆمەڵ و سەیر، لە نێو ڕۆمانەکە خۆیان نمایش دەکەن. هەر ئەم تاوانانە بووە وای لە (سەلیم بەرەکات)()ی ڕۆماننوسی گەورە کردوە، ئازارو چەوساندنەوەی ئێزدییەکان بکاتە هەوێنی ڕۆمان و پێشانی جیهان بدات.

لە ڕۆمانی (پاکیزەی شنگال)، ئاه وخەم و کۆژانی سەدان منداڵ و کچ و ژنی تێدایە. پاکی و فریشتەیی ئەوانەیە کە هێزێکی پیس و دڕندە و لە بەهاو ڕەوشتی مرۆڤ بوون، دایان دەماڵن و دەیانکەن بە کویلە. دەنگی خۆڕاگری و بوێری و چاونەترسی ئه و کچ و ژنانەیە کە بە (نا)یەکانیان. ملکەچی حەزو داواکاری ئه و هێزە نابنەوه و (مەرگ) بە شانازییەوە هەڵدەبژێرن، نەک دیلی و ژێردەستی. ئەم ڕۆمانە، ژان و ئازاری ژنە دوو گیانەکانە. خەمی منداڵی بێ لانه و بێ سەرپەرشتیارە. دەنگ و هەناسەی دایکە جەرگ سووتاوەکانە. فرمێسک و گریانی ژنە مێردکوژ وکچە بە زۆر فرۆشراوەکانە. ڕۆمانێک پڕە لە تاوان و چەوسانەوە و خوێن و فرمێسکی مرۆڤە بێتاوانەکانی دەڤەری شنگالە.

بڕیاردەرکردن

هێزێک، پیشەی خوێنڕشتن و سووتان و گرتن و کوشتن بێت. بۆ ئەمەش هەمیشە بڕیار بەدەستن و هەرچی بیانەوێت دەیکەن و شەرعییەت بەکارەکانیان دەدەن، تا هێزو ترس لە نێو خەڵک بڵاوبکاتەوە. بڕیار و یاسا و فەرمانە بە پەلە و توندەکانیان، ژیانی خەڵک دەکەنە دۆزەخ. کاتێک دەڤەرێکی زۆر دەکەوێتە ژێردەستیان و هەموو مرۆڤەکان بەبێ جیاوازی دەگرن و ئازاریان دەدەن. ئەمی ڕو گەورەکانیان ئەوها فەرمان بە چەکدارەکانیان دەکەن. کە بەچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئه و مرۆڤانە بکەن، کە لە ژیرَدەستی ئەوان دان. چۆن فەرمانی کوشتن وگرتن و فرۆشتنیان دەدەن.
” هەر کافرێک لەمانە، بووە مایەی زەڵەزەڵ و دەنگەدەنگ بیکوژن، ئه و منداڵەی دەگری و کپ نابێتەوە پەلی بگرن و بەدیوارەکەیدا بدەن… کچە وشەڕکەرەکان لە ولایەتی موسڵ بنێرن…. ئه و منداڵانەی نێرینەن بیانخەسێنن، تاکو لەسەر بێ جاهێڵەکان لە بەتەمەنەکانیان جیابکەنەوە و بۆ ماڵەکانی خەلیفە و موجاهید ئەمری خودا گەورە نەبن، ئەوانە کۆیلەی ئێوەن، بە پێی شەریعەتی ئیسلامی دەسکەوتەکانیان، ژنە لە نێو خۆتاندا دابەش بکەن، ئەوانەی دەمێننەوە بۆ فرۆشتن بۆ بازاڕیان بنێرن….ل262″
بە پێی ئه و لێکۆڵەر وشارەزایانەٍی لەسەر (داعش) ئەنجامیان داوە، ئه و زانییاریانەیان پشت ڕاستکردۆتەوە، یەکێک لە ئامانجەکانی داعش، لە ناوبردن و سڕینەوەی یەکجارەکی ئێزدییەکان و ئایینەکەیان بووە، بۆئەمەش ئەوەی لە دەستان هات کردیان. بەڵام خەونەکانیان نەچووە سەر.

خەساندن

کرداری خەساندن بۆ ئاژەڵە نێرینەکانی وەکو (جوانەگا و گا و کەر و ئەسپ) بەکاردێت بە مەبەستی بەهێزبوونی جەسته و سوود وەرگرتن لە کاروباری جووتکردن و بارهەڵگرتن. ئەگەر ئەمە بۆ ئاژەڵ ئازاربەخش بێت. ئەی بۆمرۆڤ چ تاوانێکی گەورەیە، نێرینەکان بخەسێندرێن و لە پیاوەتیی و شەهوەت و وەچەیان بکەن.دەسەڵاتدارو شارستانیەت و نەتەوە زلهێزەکان. مێژووێکی ڕەشیان لەم کارە تۆمار کردووە. پاشا و میرو سوڵتان و خەلیفە و والی و بازرگان و پارەبەدەست و شمشێربەدەستەکان. لە کۆشک و تەلار و حەرمسەراکانی(2) خۆیان، سوپایەکی زۆریان لەم خەساوانە هەبووە، بۆمەبەستی تایبەتی خۆیان. ئەگەر بۆ سەردەمی کۆیلایەتی ئەمە ڕەوا بێت، هەرچەندە ڕەواش نییە. کەچی لە سەردەمی ئێستادا، ئەمە تاوانێکە لێخۆشبووونیان بۆ نییە، بە بێ هیچ هۆکارێک کۆمەڵێک منداڵ، بخەسەندرێن. لەم ڕۆمانە، دیمەنی بەکۆمەڵخەساندنی تێدایە، بۆ ئەوەی تا مردن، دیل و ڕەزیلی دەستی ئەوان بن!
” … ئه و منداڵانەی نێرینەن بیانخەسێنن، تاکو لەسەر بێ ئەمری خودا گەورە نەبن، ئەوانە کۆیلەی ئێوەن… ل262″
خەتەنەکردن

کارێکی سووک و قیزەوەن، کە مرۆڤ لە باسکردندا شەرم دەکات، کەچی ئەوان پاکییەتی ئافرەت له و سونەتکردنە دەبینەوە. دەستدرێژی بکەنە سەرکچان و ژنان و خەتەنەکردنیان بە کارێکی پیرۆز بزانن، وەک جیهاد سەیربکەن. ئەوانەی لە سەربڕین ڕزگاریان بووە و نۆرەی بنبڕینیان دێتە سەر!. ئایا ئەمە کاری پیاو وکەسانی ئایینییە، دەست و پەنجەی لێ هەڵدەکەن و ڕوو دەکەنە نێو گەڵیان. دەبێ ئه و چەقۆ بە دەستانە، پرسیاریان لە خۆیان کردووە، ئاخۆ دایک و خۆشک و کچی خۆیان خەتەنەکراوە وخۆیان خەتەنەی دەکەن؟ یا جورئەت و ئازایەتیان تێدایە، دەرپێ لە خوشک و دایکی خۆیان بێنە خوارو خەتەنەیان بکەن؟! ئەی خەتەنەکردن و کوشتنی شەهوەت و حەزی ئەم هەموو کچ و ژنانە لە پێناوچی!! خۆ ئەوان بەخێوکەرو ڕێپێدراوی ئەوان نین، تا ئەم کارە بکەن. لێرەشدا باس و گێڕانەوەی ئەوانە دەخەینە ڕوو، کە هەموو مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات.
” لە خەتەنەکردنی دوو مانگ لەمەوبەری، هەربەتەنیا ئه و خەتەنە نەکرا، گەلێ ژنی لادێی دیلی دیکەشیان لە گەڵ ئه و دا خەتەنەکرد…. ل258″
” تۆ ئێزدییەکی قەحبەی کافری… بڕیار دراوە خەتەنەت بکەین، ئه و پنتکە زیادەیەت ببڕن. سوپاسی خودا بکە کە ناتسووتێنین و هەڵتناواسین. ل266″
” بەسەزمانە … باسی بۆکردم چۆن بە زۆر لاقە کراوە لە لایەن ئەمیرێکی شیشانییەوە… دواجار هەلاتبوو، بەڵام گرتیان و بردیانەوە…. بەزۆر و بەشێوەیەکی سەرەتایی و دڕندانە خەتەنەیان کردبوو…. ل196″

لاقەکردن و سوکایەتیی پێکردن پیشەی هەمیشەیان، بڕوانە ئه و کیژو ژنانە، لاقەدەکەیت وخەتەنەی دەکەیت و وەک قەحپە سەیری دەکەیت دواتر وشەی کافربوونی دەدەیە پاڵ. ئەوجا سوپاسی ئەوان بکەیت کە (نەیانسووتاندووە و هەڵیاننەواسیووە). ئایا ئەم سوکایەتییە، گەورەترین کوشتن نییە، ڕۆح و کەسایەتی بۆ هەتا هەتایە پارچە پارچە دەکەیت! بە ڕۆژ سوکایەتیی و بەشەویش، خۆیان بە قوربانی ناو گەڵیان دەکەن. بە کافرو قەحپە ناویان دەبەن ! لەلایەکی تریش پێشبرکێ دەکەن لە سەر کچ و ژنەکان لە خۆیان مارەدەکەن و کە تێردەبن و دەیفرۆشنەوە بە هاوڕێیەکی خۆیان و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی یەکێکی تردەدەن.. لەوانەیە جوانترین پێناسە بۆ ڕەوشت و کار و کردەوەی ئه و دەستەیە، هەر ئەوە بێت ئافرەتێک بەم شێوەیە باسی دەکات.

” لەم دونیایەدا لە کوشتن و گان وگوللە و پارە وسامان بەولاوە، هیچی دیکە نازانێت…. ل186″
سووکایەتیی و مردنی هەمیشەیی
کچ و ژنانی ئیزدیی بەوە ناسراون، خاوەن ڕەوشتی بەرز و داوێنپاکی و بوێری و ڕاستگۆن. پابەندی ئایینی خۆیانن و لە یاساو ڕێسایەکانی خۆیان لانادەن و پێگه و بەهاو کەسایەتیی خۆیان هەیە. ئەمانە بە ئاسانی ئایینی خۆیان ناگۆڕن، تووشی کوشتن و هەڵواسین دەبن، یان بە زۆری ئایینەکەیان پێدەگۆڕن و سووکایەتییان پێدەکەن. لەوانەیە دیمەنی ئه و هەرزەکارو کیژۆڵە ئیزدییانە، ئەوەندە ئازارهێن و خەمهێنەر بێت، هەر لە ڕۆژیی دوایی بچێت، کاتێ نایانەوێت ئایینەکەیان بگۆڕن، لەبەرچاوی خەڵک (نێوبازاڕ)، بە ڕووتی دارکاری دەکرێن و پرچیان دەتراشن و هەتکیان دەکەن. بەڵام ئەوان سوورن لە سەر ئایینە پیرۆزەکەی خۆیان و بەرگەی هەموو سووکایەتییکیش دەگرن.. ئەم ڕووداوە، هەر لە ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی جووەکان دەچێت کە زمان ناتوانێت بگێرێتەوە و چاو توانای بینیین نییە، چونکە ئەوەندە قیزەوەنە.

“ئۆتۆمبێلەکە لە لە ناوەڕاستی بازاڕەکە ڕاوەستا و چوار چەکداری لێ دابەزین، لە پشتی پیکابەکە شەش کیژۆڵەی ڕووتو قووت، تەمەنیان نزیکی یەکە، هەردەڵێی جمکن و لە یەک ڕەحمەوە دەرچوون. لە شەرم و ئابڕووی خۆیاندا هەر ئەوە نییە بتوێنەوە…. هەموو بە یەک زنجیر بەستراونەتەوە…. ل35″
” ڕوخسار ئاوەڵیینەکە چووە ناو پیکابەکەوە، یەکە یەکە دەستی لە سمتیان دەدا، وەک گرانی هەڵسەنگێنێ، بە شێوەیەکی شەرمەزارانە و بێئابڕوانە ئەوەی دەکرد، بزەی سەرکەوتنی دەخستە سەر لێوی، بەوەشەوە نەوەستا نووکی دارەکەی بە کۆمی یەکێ لە کچەکاندا کرد….. ل41″
” کە قامچییەکەیان بەرزدەکردەوە، شوێنەکەی گورجێ خوێنی لێ دەچۆرا، کە قامچییەکەیان دادەهێنایەوە، پریشی خوێنی جەستەیان بەملاوبەولادا دەپرژا، سێیەم کچی ڕیزی یەکەم سەری لاربووەوە و لە هاوارکردن کەوت، پێستی بووبووە نەخشەیەک لە خوێن ولە ناو گەڵیشیەوە میز بە ڕان وقاچیا هاتە خوارەوە. ل42″
بوێری کیژ و ژنان هەمیشە سوورن لە سەر ئایینی خۆیان، دەزانن لە لایەن ئایینێکی تر ئەم سوکایەتییەیان پێدەکرێت. ئەوان خۆڕاگرن، لەبەردەم ڕاسپارده و بڕیارو یاساکانی ئەوان (نا) دەڵێن. بەڵام ئەوان بێتاوانن لە بەردەم هێزێکی وا، کە دیلی دەستی ئەوان و ئەوانیش دڕێخی ناکەن لە لێدان و ئازار و کوشتن و ملکەچکردنیان بە زۆرەمڵی.. کەچی ئەوان مردنیان پێخۆشترە، بە سەربەرزی و شکۆیی دەزانن، نەک مل بۆداواکارییە سەپێندراوەکانی ئەوان دابدەن.. بۆ ئەمەش نمونەی ئازایەتی و هەڵوێستجوانی ئەوان دەبیندرێت. مەرگ هەڵدەبژێرن، نەک ژینی ژێردەستی و چەوساندنەوە.

” لەشەرمی نامووسی خۆمدا خەریکە دەمرم، هیچم ناوێت لە مردن بەولاوە….بەناوی دینەوە بە قەحبە بووم… هەموو ڕۆژێک جاشێک بە ناوی دینەوە لاقەم دەکات… هەرچی پاکی و خاوێنی لە جەستەمدا هەبوو هەموویان مژی و پڕیان کردووم لە ژار…. ل309″
بوێری ئه و کیژیانە زۆرن، نایەنەوێت بە زۆر وەک دەسکەوتی شەڕ و لەلایەن ئه و هێزە دەستدرێژیان بکرێتە سەر، یان لە ڕێگای مارەکردنێکی ناچاری و بچنە باوەشی دوژمنەکانیان، نەخاسمە کەسانێک پیر و گەورەی وەک باوکیان بۆ تێرکردنی حەزو ئارەزوویان بەردەبنە گیانی ئەم کچ و ژنە دیل و داماوانە. نمونەی وەها زۆرن، لەم ڕۆمانە پەنجە بۆ ئه و کیژۆڵەیە دەبەین، کە گوندەکەیان تووشی سەربڕین و کۆشتارگەی مەزن هاتووە،
“کچێکی تازە هەڵچووی دانیشتووی گوندی (کوجو)خۆی کوشت، کە زانیی وەکو دەسکەوتی شەڕ بە ئەمیرێکیان بەخشیوە… ئازایانە خۆی خنکاند….ل339″()

رووداوە سەیرەکان

رووداو و هەواڵی سەیرلە سەر کار و کردەوەکانیان گوێمان لێ بووە، یان لە گرتەی (ڤیدیۆ و ئینتەرنێت)، هەواڵی پڕ شۆک و جەرگبڕمان پێش چاو هاتووە. لەم ڕۆمانەش، شتی وا زۆرە، کاتێک کەسێک، کارێک ئەنجامدەدات کە بەدڵی ئەوان نییە، تووشی سزای توند دەبێتەوە، کارێک پێش هاتنی ئەوان ئاسایی بووە، هیچ شەرم و تاوان و ناشیرین نەبووە. بەڵام ئەوان کاری وا نیشانی بکەری کارەکان دەدەن، زۆر قیزەوەنترە.. مناڵێک لە سەر گۆرانی عەرەبی و پانتۆڵا و جگەرە و مەی و نوێژنەکردن.. بە قامچی و دار وپەت، دۆزەخی بۆدروست دەکەن…
“گەنجێ بە هۆی تاوانی جگەرەکێشانەوە لە یەکێ لە چایخانەکان پێستی بەدەم قامچیەوە دادەماڵرێ، دوو ڕیشداریش هەریەکە و سەرێکی پەتەکەیان گرتووە، دارەکەش بۆ شکاندنی قاچی گەنجێکی دیکەیە، چونکی تاوانێکی گەورەی کردووە و پانتۆڵی جینزی لە پێدا بووە… هەینی ڕابردوو ژنێکیان هەڵواسی، چونکی ملکەچی مێردە مجاهیدەکەی نەبووە. … ل66″
لەسەر مەیخواردنەوەش، بە نەعل و پێڵاو لە مەیخۆران دەدەن، گوایە فەرموودەی پێغەمبەری لە سەر جێبەجێدەکەن.
” ئەمە مەیخۆرە، نەفرەتی خودای لێ بێت و شەرمەزاری بکات… بە نەعل و لقی دارخورما لە مەیخۆران بدەین…. ل69″

دەستدرێژیکردنە سەر ژنان

هەر شوێنێک لە لایەن ئه و هێزە داگیرکرابێت و دەستیان بەسەرداگرتبێت، ئەگەر بۆ کاتژمێرێکیش بێت، کارەسات و تاوانی خوێناویان ئەنجام داوە، کوشتن و ڕەفاندن کاری سەرەکییان بووە، کچ و ئافرەتە بە شووەکان وبگرە پیرەکانیش، وەک دەسکەوت و خەڵات و پاداشتی سەرکەوتنیان ڕەپێش خۆیان داون. دەستدرێژیان کردونەتە سەریان و لاقەیان کردوون. تەنانەت بەزۆری و زۆرداری لە بەرچاوی خێزان و باوک و براکانیان یان دایکیان! دەستیان بۆ بردوون و جەستەی پاکیان پڕ ژەهر وپیسایی وشەهوەتی بۆگەنی خۆیان کردووە.. کچانیان بە دیاری بۆ گەورەکانیان بردوون و ئەوانیش وەک گورگی هار، چڕنۆکیان لە جەستەی ناسکیان گیرکردووە.

زۆریشیان لە بەرچاویان هاوسەرەکانیان کوشتوون و سەریان بڕیوون. یان لەدایکیان جیاکردونەتەوە و بۆ کرین و فرۆشتن و بازرگانی پێکردن ڕەوانەی شوێنی تایبەت بە خۆیان کردوون. بۆئەمە کچ و ژنانی ئیزدیی و مەسیحی بە بیانووی ئایینی جیاواز و کافربوونیان هەرچی خوا پێی ناخۆشە، لە بەرامبەریان ئەنجامی دەدەن.. چیرۆَکی ئه و دەستدرێژیانە ئەوەندە زۆرن، هەموو کۆڵان و گەڕەک و گوند و شار و ئۆردوگایەک، چیرۆکگەلی وا، سەیرو قیزەوەن و سووک و ویژدانهەژێن و توقینیان تێدا ئەنجامدراوە.. مرۆڤ لە بیستن و بینین و گێڕانەوە، شەرمەزار دەبێت.. مێژوێکی ڕەش و تاریک و خوێناویی و پڕکارەسات کە تێدا ژنان قوربانی گەورەن!لەسەر زاری ئه و ژنە دۆزەخدیوانە، ئەوها باسی تاوانەکان دەکەن…
“خەڵکێکی زۆریان کوشت، بە بێ هۆ، دەستدرێژیان کردە کچ و کچۆڵەکان و ژنە بەشووەکان. ل25″
” لە پێش چاوی باوک و برایانەوە دەستدرێژییان کردۆتە سەر کچەکان، ئەمە لە سەرەتای داگیرکردنەکەدا ڕووی دا، ئیسلامی درندە نازانین لە کام بیابانەوە پەیدا بوون…. ل58″
” زۆر بە ئاسانی هاوسەرەکەمیان کوشت، لەبەر ئەوەی دووگیان بووم و مانگی خۆم بوو، وازیان لێ هێنام…. ل74″
” هاوسەرەکەمیان سەربڕی، بە بەرچاومەوە، وەکو بەرخ سەریان لە لەشی جیاکردەوە…. ل76″

بازرگانی کردن بە کچ و ژنان

یەکێک لە هەرە ناشیرینەکانی ئه و هێزە تاریکپەرستە، بازرگانیکردن بە کچ و ژنان و فرۆشتنیان بە دۆست و لایەنگر و کریارەکانی خۆیان. بۆئەمەش بازاڕێکی گەورەیان بۆخۆیان دروستکرد و کەوتنە مامەلەکردن بە جەستەی ژنان و فرۆشتنیان بە نرخێکی هەرزان. ئەمەش جۆرێکە لە سوکایەتییکردن بە مرۆڤ. ئێمە ئه و کارە کرین و فرۆشتنی دیل و کەنیزەکان لە چیرۆکەکانی (هەزارو یەک شەوە)() دەبینن کە چەندین سەدە ئەم بازرگانیکردنە ڕوویداوە. بەڵام بۆ سەردەمی ئێستا و لەلایەن ئه و هێزەوە ئه و پەری سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ و ئایین ونەتەوەکان دەکرێت.. هێشتاش ژمارەیەکی زۆری ئه و ژن و کیژۆڵانە بەم شێوەیە بێ سەرو شوێن کراون و چارەنووسیان نادیارە. هەندێکی تریش ئەوەندە دەستاو دەستیان پێکراوە له و شار بۆ شارێکی تر گواستراوەتەوە، وەک دەسکەوتی شەڕ مامەڵەی پێوەکراوە.. ئه و هێزەی لە پێناو خودا دەجەنگێت، دیویکی تری بازرگانیکردن و پەیداکردنی پاره و سامان وماڵە. هەرچی حەزیان کردووە و ویستوویانە بۆ دەستکەوتنی خەون و حەزو سامانەکانیان.

بێ ماندوو بوون بە ناوی مجاهید و ئەمیر و خەلیفە بۆخۆیان دەستەبەر کردوووە. بۆئەمەش هەمیشە بەدوای کچ و ژنانی جوان وناسک گەڕاون و لە دەوری خۆیان کۆکردونەتەوە. یان لە نێو خۆیان وەک دیاری و بەخشیش دەستاودەستیان پێوەکردوون. یان لە ڕێگای دەلالەکانیانەوە بە پارەیەکی کەم هەرزانفرۆش کراوون.
“هەموو ژنە ئێزدییەکان، کەنیزەی دیلن. زۆربەیان لە موسڵا و ڕەققە و حەلەب و فەلوجە فرۆشران…. هەر داعشێک بەشی خۆی لە ژنە کەنیزە دیلەکاندا هەیە، دەتوانێت بیانهێڵیتەوە لە گەڵ خۆیدا، دەشتوانێ بیانفرۆشێتەوە بە هەرکەسێک بیەوێت، تا شتێ پارەی دەسکەوێت… ل54″
” ژن و کچە دیلەکان دەفرۆشن، یان بەسەر موجاهیدەکاندا وەکو دیاری دابەشیان دەکەن، …. ل152″
خیانەت
کارەساتەکە، هەر ئەوە نییە دەڤەرێک، دەکەوێتە دەستی هێزێکی بێگانە ودڕندە. ئەوی لە خەیاڵی خەڵکەکە بە ئاسانی باوەڕناکرێت و ناچێتە مێشکیان، چۆن ئەوها بە ساناهی و به و شێوە بەرفراوانە هەموویان وەک مەڕێک بدرێنە دەستی ئەم گەلەگورگانە. پشت لە خاک و خەڵکەکە بکرێت و بەرگرییەکی ئەوها نەکرێت کە شانازیی پێوە بکەن.. ئەمەش بە جۆرێک لە فرۆشتن و بازرگانیکردن بە پیرۆزیەکانیان دەزانن.. هەمووان پشتی تێدەکەن. ئەم کۆمەڵکوژیە دووبارە دەبێتەوە، کە لە لایەن دەسەڵات و نەتەوە و هێز و دەمارگیری ئایینی لە ڕابردوو بەرامبەر بە ئێزدییەکان ئەنجامدراوە. بۆیە ئەم ڕەخنەیە بە ئاشکرا لە دەمی کەسایەتییەکانی نێو ڕۆمانەکە دەبیسترێت، کە ئەمە بە خیانەت و فرۆشتن بە هێزێکی دڕندە لە قەڵەمی دەدەن.

” سەگەکانی حکومەت و دەسەڵات و حزبەکان بە تەنیا جێیانهێشتین… ل57) ”
تەنانەت پرسیارەکە ئاراستەی هێزە کوردییەکان و پێشمەرگەش دەکرێتەوە کە به و شێوەیە نەبووە شایەنی باسکردن بێت. چونکە دەڤەرێکی بەرفراوان ئەوەها بدرێتە ئه و هێزەیە کە بەرگریکردن و شەڕکردن وەک پێویست نەبووە.
“هەموویان ئێمەیان خەڵەتاند…حکومەت فرۆشتینی، پێشمەرگەش ئێمەی فرۆشت…من هەموو کەسوکارەکەم لە دەست دا و کەسیان نەمان… ل229″
جا خودی کارەساتەکە ئەوەندە مەزنە، مێژووی مرۆڤایەتی شەرمەزار دەبێت. کە بۆچی ئەمە بە ئاسانی ڕوویدا. بۆئەمەش پرسیارگەلێک، ڕووبەرووی ئەوانە دەبێتەوە. کە کەمتەرخەم بوون لەم کارەساتە گەورە و جیهانهەژێنە. کە تێدا مرۆڤ هەست بە شەرمەزاری دەکات. چونکە ئێزدییەکان زەرەمەندی یەکەم بوون و خاک وئایین و بنەماڵه و خێزانەکانیان، بوونە قوربانی ئه و شەڕە نەگبەتییە، کە ئەوان بێتاوان وهەرچی تاوانی ناشیرینه و نەخوازراوە بەرامبەریان دەکرێت. برینێکە ساڕێژبوونی نییە لە مێژووی ئێزدییەکان.

” لە هەرماڵیکی ئێزدیدا، کوژراوێک و دەربەدەرێک و ونبوویەک و دیلێک هەیە…. ل75″

لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە، مرۆڤ هەست بە گەورەترین کۆژان دەکات. چەوسانەوه و زوڵم و ستەمی و دەستدرێژی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوه و ئایینی ومەزهەبی. بێبەهاکردنی مرۆڤ بە بێگوێدان بە تەمەن و ڕەگەز و شکاندنی شکۆ و پیرۆزیەکانیان. ڕووداو و کارەساتی جەرگبڕ و ترسناک، کە تێدا کۆمەڵکوژیەک نیشانی جیهان دەدات، دادگایەکان لە ئاستیدا شەرمەزاردەبن و مافەکانی مرۆڤیش لەم بارەیەوە تەنها دەبنە قسه و برگە و ڕستەی سواوی نێو بەیاننامه و مانشێتی ڕۆژنامە و تیڤییەکان. ئەم ڕۆمانە کۆی بەڵگه و ڕووداو و مەرگ وئازاری بێکۆتایی دەڤەری ئێزدییەکانە، ئاوێنەیەکی ڕاستی ئه و مێژووەیە، کە کچ و ژنان، لە دۆزەخی هەمیشەیدا، دەنگی ئازارو هاواری بێتاوانیان دێت. برینێکی قووڵه و ساڕێژ نابێت وخوێنی لێ دەچۆڕێت. ئازارەکانی ئەم ڕۆمانەش، نە هەر بەنووسینێکی بچووک، بەڵکو دەیان فیلم ناتوانرێت مشتێک لە خەروارێکی ڕووداوەکان بخەنە ڕوو.

———————————–
سەرچاوە و پەڕاوێز :

1. پاکیزەی شنگال، وارید بەدر السالم، وەرگێڕانی : ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل، 2018، سلێمانی. چاپ و پەخشی سەردەم.
ڕۆمانی(سەلیم بەرەکات) بە ناوی (سبایا شنگال)ە.
2. ئافرەت لەودیو پەردەی حەرەمسەراکانەوە، حەسەن ئازاد، و: وریا قانیع، چاپی یەکەم، 2007، هەولێر.ٍ
. کۆجۆ : گوندێکی ئیزیدی نشینە و (23) کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شنگالە. (داعش) ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئه و گوندەی کۆمەڵکوژکرد و ژمارەیەکیش بە دیل گرتن و ماڵ و موڵکیشان بە تاڵان بردن. بۆ زانیاری زیاتر لە سەر گوندی (کۆجۆ) و ڕووداوەکە بڕوانە : کتێبی (جینۆسایدی ئێزدییەکان … کۆجۆ)، داود مراد خەتاری، وەرگێڕان و ئامادەکردن : تەها سلێمان، چاپی یەکەم، 2015.
هەزار و یەک شەوە، لە لایەن (جەوهەر مەحمود داراغا) وەڕگێراوە بۆ کوردی ولە ناوەندی هونەری وڕۆشنبیری ئەندێشە، بە چواربەرگ، چاپ کراوە. چەندین سەدەیە ئەم چیڕۆکانە دەگێردرێنەوه و بەشی زۆری چیرۆکەکانیش باس لە بوونی کرین و فرۆشتنی ژمارەیەکی زۆری کەنیزه و خزمەتکاروکویلە کراون

تێبینی : لە هەفتەنامەی (ریگای کوردستان)، ژ (1143) بەشی یەکەم، ژ (1144) بەشی دووەم، بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 15,327 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ڕواندز
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-10-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 15,327 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.110 KB 14-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
کەس و شت و وشە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەت.. شتێ بکە-بەشی دووەم و کۆتایی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,038
وێنە 105,441
پەرتووک PDF 19,105
فایلی پەیوەندیدار 96,081
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
کەس و شت و وشە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەت.. شتێ بکە-بەشی دووەم و کۆتایی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!