بەهائەدین ئەحمەد ئەمین عەلی
شەهیدی نەمر : بەهائەدین تەق تەقی
باوکی نووسەری لاو
هەرێم هەژانهەرێم هەژان
ئەو رۆژگارەی توێژێکی خوێن گەرم سەرقافلەی رێکخستنەکان و پێشەنگ لە خۆپیشاندانەکانی دژی سەدام و رژێمەکەی،خوێندکارانی هەولێرو دەوروبەری دەسەلاتی ئەوکاتیان هەراسان کردبوو، بەلام بەداخەوە ئەم دەسەلاتە بۆگەنە باوەری بەمافی مرۆڤ و خۆشیەکانی ژیان نەبوو بۆ میللەتی کورد.لەم قۆناغە هەستیارانەی سالانی هەشتاکان زۆرینەی کوردپەروەران هاوکارو پشتیوان بوون بۆ لێدانی پیاوانی رژێم و هەراسان کردنیان تا دان بنێ بە مافە سەرەتاکانی میللەتێک کە هەمیشە لەلایەن وولاتانی داگیرکەر غەدری لێ کراوە.. یەکێک لەو خوێندکارو گەنجە رۆشنبیرانەی ئەوێ رۆژێ لە تەق تەق بەوپەری شانازیەوە،بەوپەری چاو نەترسیەوە هاتە کۆری خەبات سەرەتا لە رێکخستنەکانەوە، دواتر لە شۆرش و خەباتی چەکداریەوە بەشداربوو ئەویش شەهیدی جوان و باڵا بەرز (بەهائەدین تەق تەقی) بوو. ناوبراو کەسێکی لێهاتوو، رۆشنبیر، بە ئەمەک و وەفادار بۆ کوردایەتی، لە ڕیزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، خەرمانێکی پر بەرهەم بوو. لەناو پێشمەرگەو کۆمەلانی خەلکی ناوچەکە شایستەو رێز لێ گیراو بوو، کادیرێکی بە سەلیقەو دوور بین بوو بۆکاری رێکخراوەیەیی. بەلام بەداخەوە دلسۆزیەکەی پێوەرنەدەکرا و هەلپەی زۆری کرد تا زۆرترین دلسۆزی بنوێنی بۆیە لە قۆناغێکی تایبەتی کاری رێکخراوەیی دا دەستگیرکراو دواتر لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵی تر لە سێدارە دران کە لە خوارەوە ئاماژەم بە ناوەکانیان کردووە لەگەل بەلگە نامەی لە سێدارە دانیان. روحت شاد کورە جوان و خۆشەویستەکەی تیپی 93ی کۆیە.
ناوی تەواو : بەهائەدین ئەحمەد ئەمین عەلی
ناسراو بە : بەهائەدین تەق تەقی
سالی لەدایک بوون : 1958
شوێنی لە دایک بوون : ناحیەی تەق تەق / پارێزگای هەولێر
عە شیرەت : روبیعی
ئاستی خوێندن : ئامادەیی کشتوکاڵی تەق تەق
باری خێزانی : خێزاندار
ناوی هاوسەری شەهید : کابان حەوێز
ناوی مندالەکانی شەهید : کوێستان /هەرێم / رێژنە / هەلدێر
ساڵی پەیوەندی بە رێکخستن لە شۆرشی نوێ : 1979 لە کەرتی شەهید (ئاودێر)
ئۆرگان : کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە : 1983
ئۆرگان : تیپی (99) ی بیتوێن
دواتر گواسترایتەوە تیپی (93) ی کۆیە.
رۆژو مانگ و ساڵی شەهید بوون : 27-06-1988
شوێنی شەهید بوون : بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر(ئەمنی اربیل)
شەهید بەهائەدین لەگەڵ (9) هەڤالی تری لە سێدارە دران. بەناوەکانی (تاریق تاهیر عەلی / سالار سالح عەلی / محەمەد خدر معروف/ سالم عەزیز تۆفیق/ خدر یوسف باپیر/ شاکر فتاح ئەحمەد/ خدر محەمەد دەروێش/ لەعلی عەزیز مستەفا/ سلێمان خدر محەمەد...
لە 16/ 9/ 1991 شوێنی لە سێدارەدانیان دۆزراوەتەوە بەڵام هیچ ئاسان کاریەک نەکراوە تا تەرمەکان لێک جیابکرێنەوەو بیان گەڕێنەوەوە بۆ زێدی خۆیان بەداخەوە تا ئێستاش ئەم شەهیدە گۆڕی نییە.