ساڵی 1961 لە #خانەقین# لەدایک بووە، ساڵی 1982 لە کۆلێژی هونەر دەر کراوە، پاشان چۆتە دەرەوەی وڵات و بەم شێوەیەی خوارەوە درێژەی بە چالاکییە هونەریەکانی خۆی داوە:
1987 بە دیزانی کتێب دەستی بەکارەکانی خۆی کردوەتەوە.
1991 لە زانکۆی (Kolding Design)بەشی سیرامیک و بڕۆنزی تەواو کردووە.
1991 لە شەریکەی (Scanintra) دیزاینێری کەوچک بووە.
1991 لە ئینگلیس دیزاینێری پاسکیل بووە.
1992 بەشی (تصمیم صناعی) ی لە کۆلێژی (Kolding Design) تەواو کردووە.
1992 بۆ شەریکەی (Bando) دیزاینی تەلەفوونی کردووە.
1993 لە زانکۆی (Kolding Design) بۆتە مامۆستا و هەر ئەو ساڵە لە زانکۆی Danimark Design School KBH) (، هەروەها هاوکات لە زانکۆی مەلەکی لە KBH و کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە ئاهوس ئودنس HBK یش، محازر (وانەبێژ) بووە.
لە ساڵی1993 بەولاوە، لە بەشی هەندەسە و دیزاین، لە سوئێد بە ناوی Nordic Ligt، لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی دا، نوێنەری دانیمارکە.
1994 لە شەریکەی (Scandinavian Leathes) دیزاینێری کورسی بووە.
1995 لە مۆزەخانەی (Darids samling) محازر بووە.
1995 لە بەشی ئەندازیاری (میعماری ژوورەوە) لە زانکۆی (Brev Schoole) کاری کردووە.
1997 لە KBH، دیزاینێری دیکۆڕاتی دووکانی جل و بەرگ بووە.
1998 لە کۆلێژی مەلەکی Gis ی هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە
Danske Kunstakademi) (Deb Kongelige
1998 لەم ساڵە بەدواوە، لە وڵاتانی دانیمارک، فەرەنسا و ئیتالیا بۆ شەریکەی:
(Blae Horizan) دیزاینێری جلووبەرگ بووە.
1999 بۆ هەندەسەو دیزاین، دیزاینی ستۆدیۆی کردووە.
2000 خوێندنی باڵای (Avancere) لە زانکۆی (Team Vision) و خۆێندنی 3D Studio تەواو کردووە.
2002 لە زانکۆی (Andebolle Hoiskoley)مامۆستای هونەر و دیزاینی قوتابیانی بێگانە بووە.
2004 بۆ کەڵەی چیکی لای خوێندوویەتی
(Antonin muller Michaela Bartonova)
هونەرمەند نیاز بەیاتی، لە زۆربەی وڵاتانی ئورووپا و یابان، پێشانگای تایبەتی و هاوبەشی کردۆتەوە و ئێستاش لە وڵاتانی:
دانیمارک، چیک، سوید، ئێران، بریتانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، پۆلونیا، هەنگاریا و کوردستان، مامۆستایەتیی هونەری کردووە و بەردەوامە.