حدکا: لە کرماشان شەڕ لەنێوان حدکا و سوپای پاسداران روویدا
📝 بەڵگەنامەکان
رێکەوتی 20ی رەزبەری 1397ی هەتاوی کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانی، لە سەیرانگای بیمیری شاری
پاوەپاوە، کە پێشتر لە لایەن هێزێکی زۆری رێژیمەوە گەمارۆ درابوو، شەڕێکی قورس لە نێوان ئەو هێزە پۆشتە و پەرداختەی رێژیم پێکهاتوو لە کۆمەڵێک جاش و پاسدار لەگەڵ یەکەیەک لە
پێشمەرگەپێشمەرگەکانی رێکخستنی شار، سەربە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری پاوە، هاتە ئاراوە.
ئەوەی روون و ئاشکرایە، وێڕای ئەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین جۆر چەکی قورس شوێنی مانەوەی پێشمەرگەکانی کردبووە ئامانج، پێشمەرگەکان لە بەرانبەر ئەو هەموو هێزە و چەک و کەرەستانە، شەرێکی قارەمانانە و بێ وێنەیان ئەنجام دا.
شەڕەکە تا کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ درێژەی کێشا و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هێزی دوژمن زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بەپێی زانیارییەکان 3 کەس لە هێزەکانی بەناو سپای پاسداران کوژراون و بە بەردەوامی لە کاتی شەڕەکە چەندین ئامبۆلانس لە رێگای نێوان نەخۆشخانەی پاوە و شوێنی شەڕەکە لە حاڵی هاتووچۆدا بوون.
لەو شەڕە قارەمانانەیەدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاندووە، دوو ڕۆڵەی قارەمان و فیداکاری نەتەوەکەمان کە لە یەکەیەکی رێکخستنی شاردا سازمان دران بە ناوەکانی شەهید شاهۆ وەیسیو شەهید زانیار ئیسلامی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بوون و هەروەها هاووڵاتییەکی دڵسۆزی شاری پاوە بە ناوی فەرشاد چەچانی کە بە مەبەستی سەیران کردن لەو ناوچەیە بوو بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژرا.
لە لایەن رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە کەسوکار و بنەماڵەی بەرێزی شەهیدان شاهۆ و زانیار و بنەماڵەی فەرشاد چەچانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
رۆحیان شاد و رێگایان پڕ رێبوار
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
20ی ڕەزبەری 1397ی هەتاوی
12-10-201812-10-2018