ئازۆت بە تورکی کراوە بە (وزوندەرە)، یەکێک لەناوچەکانی پارێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستانە. 48 کم لە ئەرزەرومەوە دوورە.
ناوەکەی لە سەردەمی ئۆراتۆ و مەدانەوە وتراوە، لە پێش کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، ژمارەیەکی زۆر ئەرمەنی تێدا ژیاوە. بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1،050 م
ژمارەی دانیشتوانەکەی 11556 کەسن، لەم ژمارەیە 4815 کەسیان لەناوەندی ئازۆت دەژین.
ئابووری: دانیشتوانەکەی لەسەر دانەوێلە چاندن و ئاژەڵ بەخێوکردن دەژین.
شوێنە ناودارەکانی: گۆلا تۆرتمێ، دێری ڤانکێ، قەڵای ئازۆتێ، دێری داڤیدی مەزن و گۆڕستانی دیرۆک.