دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
حسەین ئەحمەد نیازی، پارێزەر و چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکات: کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 20 چالاکوانی کوردی لەسێدارەداوە، هاوکات سزای لەسێدارەدانی بەسەر 100 کەسی دیکەشدا سەپاندووە.
کەناڵی مەنۆ تۆی فارسی لێدوانێکی حسەین ئەحمەد نیازی پارێزەی ڕامین حسێن پەناهی کە لەمانگی ڕابردوودا لەسێدارەدرا بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێت: ژمارەی لەسێدارەدراوانی کورد لەمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 20 کەس بووە و 100 زیندانی دیکەش لە ئێستادا سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپێنراوە کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن و چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکەن.
دەشڵیت: زۆربەی ئه و چالاکوان و دەستگیرکراوانە بێئەوەی تاوانێکیان ئەنجامدابێت تۆمەتبار دەکرێن و لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجەدا دان بە تاوانێکدا دەنێن کە ئەنجامیان نەداوە.
ئەو پارێزەرە ئاماژە بەوەش دەکات: زۆربەی سزادراوەکان و لەسێدارەدراوەکانی ئێران کوردن و بە بچوکترین تاوان ئەو سزایە بەسەریاندا دەسەپێنرێت.[1]
#11-10-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,958