Kurdipedia.org
🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📊 لە 9 ساڵ و 10 مانگی رابردوودا 23 هەزار و 836 کتێب لە هەرێمی کوردستان چاپکراون | խումբ: Վիճակագրության եւ Հարցումներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن، نووسەران و خانەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە کتێبەکانیان لە چاپخانەکانی ئێران چاپ دەکەن، خاوەنی چاپخانەکانی کوردستان دەڵێن بەو هۆیەوە بازاڕیان کز بووە، چونکە ناتوانن لە نرخی چاپدا کێبڕکێی چاپخانەکانی ئەوێ بکەن.
ژمارەی ئەو کتێبانەی لە دوو ساڵ و 10 مانگی رابردوودا چاپکراون  ☰ 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان لە وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کە ژمارەی سپاردن دەداتە کتێب، لە 9 ساڵ و 10 مانگی رابردوودا 23 هەزار و 836 کتێب لە هەرێمی کوردستان چاپکراون، ساڵی زێڕینی چاپکردنی کتێبیش 2013 بووە کە 2.921 کتێب چاپکراون، کەمترین کتێبیش لەساڵی 2015 چاپکراون کە تەنیا 1.988 کتێب بوون.
لە داتاکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا دەردەکەوێت، قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر دابەزینی چاپی کتێب هەبووە، بەجۆرێک لەساڵی 2014 دا بەراورد بە ساڵی 2013 بەرێژەی نزیکەی 27% چاپکردنی کتێب دابەزیوە، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە جووڵەیەک کەوتووەتەوە نێو پیشەسازیی چاپ.
سەرباز جەوهەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، دەڵێت: بەهۆی باشبوونی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە گەشەیەک لەچاپکردنی کتێبدا هەیە، بەڵام بەهۆی جیاوازی لە کواڵیتی و نرخ، بەشێک لە وەرگێڕ و نووسەران کتێبەکانیان لە چاپخانەکانی دەرەوە، بەتایبەتی لە ئێران چاپ دەکەن.
ناوەندی ئاوێر، یەکێکە لە ناوەندە چالاکەکانی بواری چاپکردنی کتێب، لە 15 ساڵی رابردوودا 1200 کتێبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، زۆربەی کتێبەکانی لە چاپخانەکانی هەولێرهەولێر چاپ کردووە، ئێستاش 20 کتێبی ئامادەن بۆ چاپ.
حەسەن عالی، بەڕێوەبەری ناوەندی چاپ و بڵاوکراوەی ئاوێر، دەڵێت: بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن، نرخی چاپ لە ئێران زۆر هەرزان بووە و نیوەی نرخی چاپە لە کوردستان، بۆیە زۆربەی خانە و ناوەندەکانی چاپ لە کوردستان کتێبەکانیان لە ئێران چاپ دەکەن.
حەسەن لەو باوەڕەدایە نیوەی ئەو پەرتووکانەی ئەمساڵ ژمارەی سپاردنیان پێدراوە لە ئێران چاپکراون. دەشڵێت: حکومەتی ئێران بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ خەڵک بڕەخسێنێ، رێگرییەکی ئەوتۆ ناکات لە چاپکردنی کتێب.
سەرەڕای چاپکردنی ژمارەیەکی زۆری کتێب، بەڵام حەسەن عالی دەڵێت فرۆشی کتێب وەکو پێویست نییە، ئەگەرچی بەردەوام داشکاندن لە نرخی کتێب دەکەن. کۆگاکەی حەسەن زیاتر لە 5000 کتێبی نەفرۆشراوی تێدایە.
بەشێکی زۆر لەو کتێبانەی لە کوردستان چاپدەکرێن، کتێبی وەرگێڕدراون، ئەمەش بازاڕی وەرگێڕەکانی خۆش کردووە.
فەیسەڵ خەلیل کە 22 کتێبی لە عەرەبییەوە کردووە بە کوردی، دەڵێت: بەهۆی هەرزانیی نرخی چاپ لە ئێران، کتێبفرۆشەکان هەر کتێبێک چاپ بکەن قازانج دەکەن، بۆ نموونە کتێبێکی قەبارە مامناوەندی 100 لاپەڕەیی ئەگەر بەتیراژی هەزار دانە چاپ بکرێت، تێچووەکەی نزیکەی 850 هەزار دینارە، بۆیە ئەگەر دانەی بە 2000 دینار بفرۆشن، زیاتر لە ملیۆنێک دینار قازانج دەکەن.
نرخی وەرگێڕانی لاپەڕەیەک بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان وەرگێڕ و دەزگاکانی چاپ لە نێوان 2 – 4 هەزار دیناردایە، بەڵام فەیسەڵ دەڵێت: هەندێک وەرگێڕ تەنیا بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربکەن، زۆر لەو نرخە کەمتر کاردەکەن. هەندێک مامۆستای زانکۆش نامەی ماستەرەکەیان بە خۆڕایی دەدەنە دەزگاکان بۆیان چاپ بکەن، بۆیە ئێستا دەزگاکان لە چاپکردنی کتێب زەرەر ناکەن.
فەیسەڵ خەلیل دەڵێت ئەگەرچی پیشەسازیی چاپ بوژاوەتەوە و و کواڵیتی و دیزاینی کتێبەکان زۆر لە جاران باشترە، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر ناوەڕۆک هەبووە.
ئەو دەڵێت: چەندین کتێبی بێ ناوەڕۆک بە ناونیشانی گەورەوە کەوتوونەتە بازاڕ، کتێبخانە و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەش بۆ ئەوەی نرخی وەرگێڕان کەمتر لەسەریان بکەوێت، کتێب دەدەنە هەموو کەس، تەنانەت کتێبی وا هەیە ناوی نووسەرەکەی و ناوی کتێبەکە خۆیشی بە هەڵە نووسراوە.
سۆرانسۆران عەبدولڕەحمان تاودەر، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان و بەڕێوەبەری چاپخانەی شەهاب لە هەولێر، لەوبارەیەوە دەڵێت: وڵاتانی دەوروبەر بەگشتی و ئێران بەتایبەتی بە بەرنامە کار بۆ هەرەسپێهێنانی پیشەسازیی کتێب و چاپەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بە نرخی زۆر هەرزان کتێب بۆ نووسەر و وەرگێڕ و دەزگاکانی کوردستان چاپ دەکەن، بەرپرسانی کوردستانیش بەبیانووی بازاڕی ئازاد هیچ هەنگاوێکیان بۆ رێگری لەم سیاسەتە نەناوە.
بە گوتەی سۆران عەبدولڕەحمان، دابەزینی نرخی تومەن کاریگەری بەرچاوی لەسەر بازاڕی ئەوان هەبووە و لە شەش مانگی رابردوودا بازاڕیان زۆر دابەزیوە.
ئەو مەرەکەب و کاغەز و پێداویستیانەی چاپخانەکان بەکاریدێنن، سەرجەمیان هاوردە دەکرێن، سۆران دەڵێت ئەوان ناتوانن لە نرخدا کێبڕکێی چاپخانەکانی ئێران بکەن.
ئەو پێشنیازێک بۆ حکومەت دەکات کە هەر کەسێک پەرتووکەکەی لە دەرەوە چاپ بکات، لە کاتی پێدانی ژمارەی سپاردن 50 تاوەکو 100 هەزار دیناری لێ وەربگیرێ.
بەڵام سەرباز جەوهەر دەڵێت: بەپێی یاسا و رێنماییەکان هیچ سانسۆر و چاودێرییەک لەسەر شوێنی چاپکردنی کتێب نییە، ژمارەی سپاردن بە هەموو کتێبێک دەدەین، بەمەرجێک ناوەڕۆکەکەی هانی توندوتیژی نەدات و کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان نەبێت.
لەڕووی زۆریی ژمارەی چاپکردنی کتێبەوە پارێزگای سلێمانیسلێمانی پشکی شێری بەردەکەوێت، لە دوو ساڵ و 10 مانگی رابردوودا 2.769 کتێب لەو پارێزگایە چاپکراون، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر بەچاپکردنی 2.251 کتێب بەپلەی دووەم دێت، دهۆکدهۆکیش بەچاپکردنی 708 کتێب بە پلەی سێیەم دێت.
سەرباز جەوهەر دەڵێت: لەڕووی زۆریی وەرگرتنی ژمارەی سپاردن، پلەی یەکەم بەر کتێبە ئاینییەکان دەکەوێ، پلەی دووەم و سێیەمیش بەر کتێبە سیاسی و کۆمەڵاتییەکان دەکەوێت، بەڵام تێبینیمان کردووە لە 10 ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر کەم کتێبی منداڵان و ئابووری چاپکراون. [1]
10-10-201810-10-2018

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-10-2018
🖇 կապված նյութեր: 1
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️10-10-2018
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 10-10-2018
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
🗺 Երկիր - Նահանգ: 🇮🇷
📈 Տեսակը վիճակագրության: 🎒
♕ Ministries of KRG:

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Oct 10 2018 11:20AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Ziryan Serçinarî) կողմից Oct 10 2018 12:26PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Nov 5 2019 1:28PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 1,323 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.213 KB Nov 5 2019 1:28PMHawrê Baxewan
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.130 KB Oct 10 2018 11:28AMHawrê Baxewan
📚 Գրադարան
  🕮 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 378,526
Նկարներ 60,582
Գրքեր 11,307
Կից փաստաթղթեր 46,209
📼 Video 179
🗄 Աղբյուրները 15,673
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,141 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574