رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە خەرجکردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران
📝 بەڵگەنامەکان
ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (18) ی ساڵی 2018 و بە هۆی ئه و لێکدانەوە جیا جیایانەی کە بۆی کراوە لە رێگەی ئەم روونکردنەوەیە مەبەستی رێنماییەکە دەیخەینەڕوو، کە بۆ کەم کردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتمان بۆ :
1- ئەم رێنماییە خەرج کردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە کە بەپێ ی رێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە /64 لە
03-02-201603-02-2016 جێ بەجێ کراوە، بەڵکو تەنها خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەکان).
2- خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەی (مووچەی بنەڕەتیەکەی و دەرماڵەکان) مانگەکانی ساڵی /2017 کە بە هەڵە یان بە هۆی دواکەوتنی فەرمانە کارگێرییەکان خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی کانوونی یەکەم /2017 بەستراون.
3- بە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی /2017 کراوەتەوە پاشەکەوت بڕی ئەم جیاوازییەی کە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بۆ نموونە :
_ فەرمانبەرێک شایستەی سەرمووچەی ساڵانە بێت لە رێکەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی کارگێری دوابکەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی ناوبراو لە رێکەوتی 1/10/2017 تاکو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (کانوونی دووەمی) ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەکرێتەوە.
_ یاخود فەرمانبەرێک شایستەی دەرماڵەی هاوسەری بێت بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەکرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەکرێتەوە.
4- فەرمانبەرێک مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەکرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوکات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەکرێتەوە.
5- هەر جیاوازییەکی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر کە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار کرابێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بە لیستی جیاو و لە کاتی دابەش کردنی مووچەی مانگانە.
09-10-201809-10-2018