دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، هیچ حاڵەتێکی توندوتیژی سێکسی لە سنووری شاری #سلێمانی# ڕووینەداوە، ئەوەش بەلای بەڕێوەبەرایەتییەکی توندوتیژی دژی ژنان جێی دڵخۆشییە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ژنان کە لە ماڵپەڕی خۆیاندا بڵاویانکردۆتەوە، دەرکەوتووە: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی توندوتیژی سێکسی لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی تۆمارنەکراوە.
هیوا کەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ ڕایگەیاند: ڕاستە لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی ڕەسمی هیچ حاڵەتێکی توندوتیژی سێکسی لە سنوورەکەمان ڕووینەداوە کە ئەوەش جێی خۆشحاڵییە.[1]
#07-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,813 times