بەرهەمی پەتاتە لە پێنجوێن زیادیکردوە
دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەئێستادا بەرهەمی پەتاتە لەشارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن بۆ دوو هێندەی پارساڵ زیادیکردوە، شارەزایەکی بواری کشتوکاڵیش رایدەگەیەنێت: گەر هاوکاری جوتیاران بکرێت زیاتریش دەبێت.
کۆسار نەسروڵا، بەڕێوەبەری نەمامگەی کانی پانکە و شارەزای بواری کشتوکاڵ بەدواڕۆژی راگەیاند: لەعێراقدا لەم بەروارەدا تاکە شوێنێک کە کاتی هەڵکەندنی پەتاتەی هاتبێت قەزای پێنجوێنە، بەرهەمی پەتاتە لە ناوچەی پێنجوێن بەهۆی فێنکی کەشوهەواکەیەوە رێژەکەی زۆر زۆرە کە دەگاتە نزیکەی 20 تەن بۆ دۆنمێک.
وتیشی: ئەمساڵ 250 تەن پەتاتە چێنراوە کە لەکاتێکدا بۆ پارساڵ تەنها نیوەی ئەمەی ئێستا بووە، واپێشبینی دەکرێت بەرهەمەکەی زیاتر لە 4 هەزار تەن بێت.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەر هاوکارییان بکرێت و رێگری لە هاوردەکردنی پەتاتە بکرێت لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەدا، ئەوا پارەی باش بۆ جوتیارەکە دەکات و ساڵی ئایندە ڕێژەی بەرهەمی چاندن زۆر زیاتر دەبێت.
جەختیکردەوە: ئەوەی بە ئێمە بکرێت رێگریکردنە لەبەرهەمی هاوردە تابەرهەمی ناوخۆ ساغبێتەوە.
[1]
07-10-201807-10-2018