ئەمڕۆ 10/6، ڕۆژی جیهانی مامۆستایانە، توێژێک کە هۆکاری گەشەسەندنی کۆمەڵگە و خوێندەواربوونی تاکەکانی هەموو گەلێکن.
لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی ئابووریی قورسدا تێپەڕی و قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر توێژی مامۆستایان لە هەموو چین و توێژەکانی دیکە زیاتر بوو، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە و بە هۆی بەرپرسیاریەتی ئەم توێژە بەرامبەر کۆمەڵگە نەهێڵدرا دەرگای قوتابخانەکان دابخرێت و پڕۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت. مامۆستاکانمان هەروەک #پێشمەرگە#کان کە بەرگرییان لە سنوورەکان کرد بەرامبەر بە هێرشی سەربازی #داعش#، مامۆستاکانیشمان لە ناوخۆدا بە فێرکردن نەیانهێشت بیری نائینسانی ئەم گرووپە، هزری تاکی کوردی داگیر بکات.
#وەزارەتی پەروەردە# بە ئەرکی خۆی دەزانێت هاوکار و داکۆکیکاری مامۆستایان بێت بۆ ئەوەی ئاستی زانستییان بەرزتر و باری گوزەرانیان باشتر بێت.
پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی مامۆستایان
وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
#06-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,225 times