وەڵامنامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بانگەوازی کەسایەتییەکان بۆیەکگرتنی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کورد
📝 بەڵگەنامەکان
لە ماوەی رابوردوودا، 3 بانگەوازی بە جیا لە لایان ژمارەیەک کەسایەتی ئاکادیمی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ پۆلێک لە کەسایەتییه نەتەوەییەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان و هەروەها کەسایەتییەکی خەمخۆری کوردایەتی، دوویان روو لە پارت و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و یەکیان روو لە پارتی ئازادیی کوردستان بە تایبەتی، گەیشتووەتە سەرکردایەتی پارتی ئازادیی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای پێشوازیی و قەدرزانیی لە ناوەرۆک و داخوازی هەر سێ بانگەوازەکە، سەرنجی خاوەنانی بەڕێزی بانگەوازەکان و هۆگرانی دیکەی رزگاریی کوردستان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە رادەکێشێ:
1- بانگەوازەکان پێیان لە سەر پێویستیی دامەزراندنی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی بۆ وەدەسهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە رۆژهەڵاتی کوردستان داگرتووە. هەروەها داوای دەسپێکردنی گفتووگۆی حیزبەکانیان لە مەڕ ئه و بابەتە کردوە. پارتی ئازادیی کوردستان هەر وەک لە رۆژی لە دایکبوونییەوە و لە یەکەم بەیاننامەیدا، پێویستیی چێکردنی بەرەی یەکگرتووی کوردستانی، خستووەتە روو؛ ئێستاش هاودەنگ و هاوڕا لە گەڵ واژۆکەرانی به پەرۆشی ئه و بانگەوازانە، لە سەر پێویستیی دامەزراندنی بەرەیەکی یەکگرتوو، لە پێناو وەدەسهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس، پێدادەگرێتەوە و هەر ئەمڕۆ بە بەشداری میدیا و ژۆرنالیستی ئازاد و سەربەخۆ، ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە ودەسپێکردنی گفتووگۆ لە گەڵ هەموو لایەنەکان، لە سەر ئه و پرس و بابەتە.
2- پارتی ئازادیی کوردستان گشت ئه و هەڕەشە و دەرفەتانەی بەڕێزانی واژۆکەری بانگەوازەکان سەبارەت بە ئێستا و داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان، خستوویانەتە روو، بە درووست و راستەقینە دەزانێ و لە گەڵ ناوەرۆکی پێشنیار و رێکار و داخوازەکانیانە بۆ زاڵبوون بە سەر هەڕەشەکان و کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان.PAK هەر ئەمڕۆ ئامادەی هەڵگرتنەوەی هەنگاوی بەکردەوەیە.
3- پارتی ئازادیی کوردستان هەر لەم ماوەیەدا زیاتر لە جارێک، ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریی سەربازیی و بەرپەرچدانەوەی هاوبەشی پیلان و پلانەکانی تاران دەربڕیوە. لێرەدا و لە وەڵامی بانگەوازی بەڕێزاندا، رادەگەیەنین کە هەر ئێستا ئامادەین هێزەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگەمان، ئه و هێزانەی کە خاوەنی ئەزموونی شەڕی پارتیزانی و شاریی لە گەڵ داگیرکەرانی بەرفەرمانی تاران و قاڵبووی سێ ساڵ شەڕی سەرکەوتووانە لە گەڵ
داعشداعش و خاوەنی نەبەردی مێژوویی پردێن، بە هەموو چەک و چۆڵەکانیانەوە بخەینە چوارچێوەی سوپای میللی کوردستان وبەر فەرمانی فەرماندەییەکی بان حیزبیی، یان هاوبەش لە گەڵ حیزبەکان.
4- ئێمە پێکهێنانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە چاو دۆخی پڕش و بڵاو و لێکترازانەکانی دەیەی رابردووی ئه و لایەنانە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی لە پێوەندییەکانیاندا دەزانین؛ بەڵام بە وەڵامدەری پێویستییەکانی بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانی نابینیین. ئه و ناوەندە بێجگە له و ئیرادانەی لە ناوەکەی هەیە، هەتا ئێستا ستراتیژێکی دیاریکراو وستراکچێرێکی رێکخراوەیی نییە. ئێمە یەکێتی و یەکگرتوویی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی(لە سەر بنەمای خەبات بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووسی کوردی رۆژهەڵات لە رێگای هەڵبژاردن یان رێفراندۆمێکی ئازادەوە) و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چێ کردنی دەزگای دیپلۆماسی و ئاسایشی و راگەیاندنی هاوبەش دا دەبینین. پارتی ئازادیی کوردستان، لە سەر ئەم پرسە و لە پێناو پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی و هەر بابەتێکی پێوەندییداری دیکە بە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئامادەی گفتووگۆلە تەک ناوەندی هاوکاریی و لایەنەکانی دەرەوەی ئه و ناوەندەیە.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی پێوەندییەکان
13ی ڕەزبەری 2718
05-10-201805-10-2018