پیرۆزبایی لە #نادیە موراد# براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی 2018
کۆمیتەی پێشکەشکردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل ڕاگەیاندووە،؛ نادیا موراد لە کوردستانی باشوور و دوکتور دنیس موکوگ لە کۆنگۆی ئافریقا براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ساڵی 2018ی زایینین.
نادیا موارد کچە کوردی ئیزەدی، خەڵکی شاری شەنگال، یەکێک لە چالاکانی مافی ژنان و مافی مرۆیی بووە، کە خۆی ماوەیەکی زۆر دیلی گرووپی داعش بووە و لە لایەن ئەندامانی ئەو گرووپەوە تووشی ئازار و ئەزیەتی نامرۆڤانە بووە.
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، پێشوازی لە هەڵبژاردنی نادیا موراد وەکوو براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل دەکات و پیرۆزبایی لە ناوبراو و هەروەها هەموو ئیزدەییەکان، خەڵکی کوردستانی باشوور و کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتنی لە یارمەتیدان بۆ باشتربوونی مافی مرۆڤ لە کوردستانی بۆ خواست.[1]
#06-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,106 ganger