شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی
📝 クルド文書
نۆبڵی ئاشتیت پیرۆزبێت نادیەی ئازیز
ئازیزەکەم نادیە لەکۆتاییدا هاوار و زریکە و فرمێسکی خوشک و دایک و کیژۆڵەکانمانت گەیاندە گوێچکە کەڕەکانی جیهان، ویژدانە مردووەکانت هەژاند…!!
پیرۆزت بێت ؛ گوڵە سپیەکەی سەرزەمینی نایەکسانی و نا دادپەروەری..!
پیرۆز بێت ؛ لە تۆ و لەگەلە بەشمەینەتەکەمان
پیرۆز بێت ؛ لەگشت ئێزیدیانی جیهان
پیرۆز بێت ؛ لەشەنگالی بریندار
پیرۆز بێت ؛ لەبارین و ئاڤێستا و جیلان و ڕەیحانە و گشت شەرڤانانی
یەپەژەیەپەژە
پیرۆزت بێت کچە ئازیزەکەم
تۆ لەپەڕەی گوڵ ناسکتر و لە پۆڵا بەهێزتریت
شانازیت پێوە دەکەم نێرگزە چاو پڕ لە فرمێسکەکەی شەنگالم، چڵە گەنمە
سەربەرزەکەی نیشتیمانم…
پیرۆزت بێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد
05-10-201805-10-2018 ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!