ئاسن داک وبابی ناپرسێ
لە کوردەواريدا بە مەکينە و تراکتۆر و ئۆتۆمبيل بەتێکڕا دەوترێت(ئاسن)، هەموو ئەمانە پێويستی بە ڕوون گۆڕين و سوتەمەنی و گريس و حەقدەستی فيتەر و تايە و پەنجەرچی و تاد دەبێت، هەڵبەت هەموو ئەمانەش بە پارە دەکڕێ-ن، ئينجا کاتێک کارێکت بۆ هەر کەسێک کرد ئه و کەسە ئەگەر دايک وباوک بێت يان قەوم و خوێش ئەوا دەبێت حەقدەستی مەکينەکە يان تراکتۆرەکە يان ئۆتۆمبيلەکە وەربگريت، ئەگەرنا زۆر زوو ئامێرە ئاسنەکەت قەرزارت دەکاتەوە بەهۆی هەميشە خەرجيەوە بۆ ئامێرەکە لە ڕوون و گريس و تايە گۆڕين و بەنزينخانە وتاد، ئينجا هەرکەسێک ئامێرەکە و کاسبيەکەی خۆی زۆر خۆشبوێت، بە هيچ شێوەيەک کەس نابوێرێت لە حەق و کرێی ئامێرەکەی ئەگەر دايک و باوکيشی بێت، ئەو دەڵێت(ئاسن داک وبابی ناپرسێ).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,459 جار هاتیە دیتن