تراكتۆر
ئاسن داک وبابی ناپرسێ
لە کوردەواريدا بە مەکينە و تراکتۆر و ئۆتۆمبيل بەتێکڕا دەوترێت(ئاسن) هەموو ئەمانە پێويستی بە ڕوون گۆڕين و سوتەمەنی و گريس و حەقدەستی فيتەر و تايە و پەنجەرچی و تاد دەبێت هەڵبەت هەموو ئەمانەش بە پارە دەکڕێ-ن، ئينجا کاتێک کارێکت بۆ هەر کەسێک کرد ئه و کەسە ئەگەر دايک وباوک بێت يان قەوم و خوێش ئەوا دەبێت حەقدەستی مەکينەکە يان تراکتۆرەکە يان ئۆتۆمبيلەکە وەربگريت، ئەگەرنا زۆر زوو ئامێرە ئاسنەکەت قەرزارت دەکاتەوە بەهۆی هەميشە خەرجيەوە بۆ ئامێرەکە لە روون و گريس و تايە گۆڕين و بەنزينخانە وتاد، ئينجا هەرکەسێک ئامێرەکە و کاسبيەکەی خۆی زۆر خۆشبوێت بەهيچ شێوەيەک کەس نابوێرێت لە حەق و کرێی ئامێرەکەی ئەگەر دايک و باوکيشی بێت ئه و دەڵێت(ئاسن داک وبابی ناپرسێ).
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!