ئاسن داک وبابی ناپرسێ
لە کوردەواریدا بە مەکینە و تراکتۆر و ئۆتۆمبیل بەتێکڕا دەوترێت (ئاسن)، هەموو ئەمانە پێویستی بە ڕوون گۆڕین و سوتەمەنی و گریس و حەقدەستی فیتەر و تایە و پەنجەرچی و تاد دەبێت، هەڵبەت هەموو ئەمانەش بە پارە دەکڕێن، ئینجا کاتێک کارێکت بۆ هەر کەسێک کرد ئەو کەسە ئەگەر دایک و باوک بێت یان قەوم و خوێش ئەوا دەبێت حەقدەستی مەکینەکە یان تراکتۆرەکە یان ئۆتۆمبیلەکە وەربگریت، ئەگەرنا زۆر زوو ئامێرە ئاسنەکەت قەرزارت دەکاتەوە بەهۆی هەمیشە خەرجیەوە بۆ ئامێرەکە لە ڕوون و گریس و تایە گۆڕین و بەنزینخانە وتاد، ئینجا هەر کەسێک ئامێرەکە و کاسبیەکەی خۆی زۆر خۆشبوێت، بە هیچ شێوەیەک کەس نابوێرێت لە حەق و کرێی ئامێرەکەی ئەگەر دایک و باوکیشی بێت، ئەو دەڵێت: (ئاسن داک وبابی ناپرسێ).
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,728
Scrivi il tuo commento su questo articolo!