قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان
بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بۆ ساڵی 2018، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی خاتوو
نادیە مورادنادیە موراد-ی کچە چالاکوانی ئێزدی دەکەم و ئەو خەڵاتەش جێی شانازی هەموو گەلی کورد و ئێزدییەکانە.
نادیە موراد، ئەو کچە بوێرە رزگاربووەی دەستی تێرۆریستانی
داعشداعشە، کە توانی پەیامی مرۆڤدۆستانەی خۆی و نەهامەتییەکانی ئێزدییەکان بگەیەنێتە هەموو جیهان. ئێستاش بە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، نادیە موراد دەبێتە نوێنەری ئاشتەوایی هەموو ئەو کوردانەی بەدرێژایی مێژوو ستەمیان لێکراوە، هاوکات هاواری قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتیی دەگەیەنێتە گەلانی ئاشتیخوازی جیهان.
رۆژێک لە رۆژان، ژیانی خاتوو نادیە لە ئەوپەڕی مەترسیدا بوو، لە ژێر هەڕەشەی ڕم و ئاگری تێرۆریستاندا بوو، بەڵام ئیرادەی ئەو خاتوونە هەرگیز دانەڕما وپاش دەرباز بوون، هەوڵیدا ئازارەکانی خۆی میللەتەکەی بگەیەنێتە زۆرترین مرۆڤ لە جیهاندا، و سەرکەوتووش بوو بە هەوڵ وهیمەتی هەموو مرۆڤدۆستان.
کاتی هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و رێکخراوە جیهانیەکان دان بە کۆمەڵکوژی تاوانەکانی داعش بنێن، و کوردانی ئێزیدیش بەتەواوەتی بگەڕێنەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانی ئاسایی خۆیان بگوزەرێنن، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەوڵی هەموو لایەکە.
لە کۆتاییدا، وێڕای پیرۆزبایی، ئەم بڕیارەی کۆمیتەی نۆبڵ، زۆر دڵخۆشی کردم، کە خەڵاتێکی مەزنی وەها ببەخشێت بە خاتوو نادیە و هەموو خوشک و برا ئێزیدییەکان لەپای ئازار ونەهامەتییەکانیان.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
05-10-201805-10-2018