ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لە گوندەکانی دەوروبەری عەزاز لەدژی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژران.
شەوی ڕابردوو ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی #شەڕڤان#ان لەدژی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە و ئەنجامی ئەو چالاکییەی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەڕڤانانمان ڕۆژی 2ی ئۆکتۆبەر لە نێوان گوندەکانی بەل و شێخ ڕیهی سەربە عەزاز لەدژی دوو چەتە کە کۆمەڵکوژییان بۆسەر هاوڵاتیانی #عەفرین# پێکهێنابوو کەمینێکیان نایەوە.
لە بەردەوامیشدا تووڕەی زەیتوون ڕایگەیاندووە: هەردوو چەتەکە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا کوژران، بەڵێنمان داوە بەرخۆدان بەرفراوان بکەینەوە و تۆڵەی عەفرین لە داگیرکەران بکەینەوە.[1]
#05-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,555 gånger