ئەمرۆ، 3/10/2018، بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک #مەسعود بارزانی#، مەکتەبی سیاسی کۆبۆوە بۆ تاوتوێی و بەدواداچوونی پرۆسەی سیاسی عێراق و لێکەوتەکانی ئەم دواییە، ئەمەش لە ڕوانگەی هەوڵەکانی کە درابوون بۆ چارەسەری کێشەکان و هەروەها لە ڕوانگەی پاراستنی یەک ڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کوردستانی.
سەبارەت بە میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەرۆکی کۆمار ئیستحقاقی گەلی کوردستان بووە و پشکی لایەنێکی سیاسی نەبووە، هەمیشەش لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی هێزە کوردستانییەکان یەکلایی کراوەتەوە. ئەوەی یەکێتی نیشتمانی ئەمجارە کردی تێکدانی ئەم تەوافقە بوو، ئەمەش سەرەتایەکی خراپە بۆ یەکلا کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.
بۆیە ئێمە ئەم پۆستە و شێوازی دانانی ئەمجارەی، بە نوێنەرایەتی و ئیستحقاقی گەلی کوردستانی نازانین و، دەرگایەکیشی کردەوە کە خەڵکانی دیکە بڕیار لەسەر ئەو ئیستحقاقەی ئێمە بدەن نەک نوێنەرانی گەلی کوردستان.
پارتی بە گرینگییەوە سەیری هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی کردووە و بەشدار بووە لە بیرو ڕا گۆرینەوە، بە تایبەتیش کە بەزەروری زانیوە لە عێراقی نوێدا پێکهاتەکان لە ئیستحقاقاتی بڕیارلێدراو بەهرەمەندبن و ئەو ئیستحقاقاتانەش لە ئاکامی قەناعەت و بۆچوونی پێکهاتەکان بێت و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئەوان بکات. لە ئێستاشدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە وردی متابعە دەکەین و، لەکاتی خۆیدا بڕیاری پێویست دەدەین.
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#03-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,083 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!