📊 بابەت 376,114 | وێنە 59,765 | پەڕتووک PDF 11,166 | فایلی پەیوەندیدار 44,719 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,136
لەم کاتەدا 28 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
📖 ئێرانییەکان چۆن بیر دەکەنەوە ؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئێرانییەکان چۆن بیر دەکەنەوە ؟


فۆکۆ؛ فەیلەسوف و ڕۆژنامەنووس
لەبارەی کتێبی ئێرانییەکان چۆن بیر دەکەنەوە
ئارام سدیق

یەکێک لەو کارانەی تا هەنووکەش تاڕادەیەک بە چاوێکی کەم سەیر دەکرێت پیشەی رۆژنامەنووسییە. زۆرجار هەندێک برادەر پێیان ناخۆشە وەکو ڕۆژنامەنووس ناویان ببرێت، بەڵکو لەپەنا ناوی خۆیاندا دەنووسن نووسەر وەک ئەوەی رۆژنامەنووسی پیشەیەکی کەم و ئەرکێکی ئاسان بێت لەسەر کەسی رۆژنامەنووس. لە ماوەی ئەو دە پازدە ساڵەی کاری رۆژنامەنووسیم کردووە هەمیشە بە شانازییەوە کارم کردووە و لاموابووە، کەسی رۆژنامەنووس جودایە لە کەسی نووسەر. رۆژنامەنووس چاوێکی تیژتری هەیە لەسەر ڕووداوەکان و ئاگادارترە لە زۆر بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هەنووکەیی کە پێناچێت نووسەران ئەو ئاگادارییە وردەیان لەبارەیەوە هەبێت.
لەم پێشەکییە کورتەوە ویستم بچمە سەر کرۆکی ئەم نووسینە، کە قسەکردنە لەسەر کتێبی ئێرانییەکان چۆن بیر دەکەنەوەی میشیل فۆکۆی فەیلەسوفی فەرەنسی. ئەم کتێبە، کتێبێکی قەبارە بچووکە و هەژار مەجید کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی ئەندێشە چاپ و بڵاویکردۆتەوە. ئەوەی ئەم کتێبە بە پیشەکی ئەم نووسینەوە دەبەستێتەوە کارکردنی میشیل فۆکۆیە وەکو رۆژنامەنووسێک. فۆکۆ کە خاوەنی چەندین کتێبی گرنگی لە چەشنی مێژووی سێکسواڵێتە، کۆنترۆڵ و سزا، وشەکان و شتەکان، مێژووی شێتی و ڕیزبەندی گوتارە. بەڵام لەپاڵ ئەوانەدا شەرم لەوە ناکات، کە کتێبێکی رۆژنامەنووسی لەسەر ڕووداوی شۆڕشەکانی ئێران بنووسێت، کە لە بنەڕەتدا زنجیرە وتارێکی رۆژنامەوانیانەیە.
فۆکۆ لەم کتێبەدا وەکو فەیلەسوفێک دەرناکەوێت، بەڵکو ئەو ڕۆژنامەنووسێکە و چاوێکی دیکەی هەیە بۆ بینینی ڕووداوەکان و خوێندنەوەیان. واتە فۆکۆ لەم کتێبەکە ئەو فۆکۆیە نییە، کە کتیبی وشەکان و شتەکانی نووسیوە، یان کتێبی کۆنترۆڵ و سزای نووسیوە، بەڵکو ئەو فۆکۆیەی لەم کتێبەدا دەدوێت فۆکۆی رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسییە. ئەو لەم کتێبەدا لە ڕێی وتارەکانەوە ڕوانینی ئەو لەسەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێران دەخوێنینەوە. ئەمە بێجگە لەوەی کە فۆکۆ نەیتوانیوە دەستبەرداری زمانە شیعرییەکەی بێت و تاڕادەیەکی زۆر ئەم وتارانە بە زمانێکی شیعریی تژی لە وەسف نووسراون.
کاتێک خوێنەر ئەم کتێبە دەخوێنێتەوە لەوە تێدەگات کە کاتێک ئێرانییەکان شۆڕشیان لە دژی محەمەد ڕەزا شا بەرپاکرد بە کۆمەڵێک خەونی گەورەوە ئەو شۆڕشەیان ئەنجامدا. بەڵام دواجار ئەو شۆڕشە نەهامەتی زیاتری بۆ ئێرانییەکان هێنا و نەیتوانی خەونەکەی ئەوان لەبار نەبات. ئێستا کاتێک ئەم کتێبە دەخوێنینەوە تێدەگەین کە ئێرانییەکان بیریان لە ئێرانێکی نوێ دەکردەوە. ئێرانێک جیاوازبێت لە ئێرانی سەردەمی ڕەزا شا و ئێرانێک جێگەی پێکەوە ژیانی زیاتر و مافی ئینسانی زیاتر تێدا پارێزراو بێت، نەک ئێران هەمووان لە ژێر یەک عەمامەدا کۆبکاتەوە و بیەوێت هەموان بە یەکچاو لە دنیا بڕوانن. فۆکۆ لەم کتێبەدا ئاشنامان دەکات بە خەونی ئێرانییەکان بۆ ئێرانێکی باشتر لەوەی پێشووتر، نەک ئەو ئێرانەی ئێستا بۆتە مۆتەکەی نەک ئێرانییەکان، بەڵکو هەموو جیهان.
ئەوەی ماوەتەوە ئاماژەی بۆ بکەین ئەوەیە، بۆ ئەوەی لە بەلاڕێدا ڕۆیشتنی شۆڕشی ئێرانی تێبگەین زۆر گرنگە لەم کتیبەوە دەست پێبکەین و دەکرێت ئەم کتێبە دەروازەیەک بێت بۆ تێگەیشتن لە زۆرێک لە شۆڕشەکانی دیکەش کە ئامانجە سەرەکییەکانی شۆڕشەکان بەلاڕێدا براون.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Aram Sdiq ئارام سدیق

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رانانی پەڕتووک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
88%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 3 2018 9:18PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 3 2018 11:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 3 2018 11:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,722 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.133 KB Oct 3 2018 9:20PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئێرانییەکان چۆن بیر دەکەنەوە ؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئێرانییەکان چۆن بیر دەکەنەوە؟
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئارام سدیق کۆشکی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,502 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574