برای بەڕێزم/ د. عادل عەبدولمەهدی
سڵاو:
راسپاردنی بەڕێزت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دڵخۆشی کردین و جێگەی تەقدیر و ڕێزه و لێهاتویی و توانای بەرزی بەڕێزت شایەنی ئه و بەرپرسیارێتییە کە پێت سپێردراوە، دڵنیاین لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و بەڕێوەبردنی ئه و ئیدارەیەدا کەسێکی لێهاتوو سەرکەوتوودەبیت، بەوەی کە بەڕێزت ئەزموونێکی باشت هەیە لە بەڕێوەبردن و کەسێکی لێهاتوو سەرکەوتووبوویت و ئەزموونی ڕابردووشت ئەوە دەسەلمێنێت کە لە ئەرکەکانتدا لە حکومەتەکانی ڕابردوی عیراق کەسێکی لێهاتووبوویت.
بۆیە بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان دەکەین و هیوادارین لە پێکهێنان و بەڕێوەبردنی حکومەتی ئایندە سەرکەوتووبن و بەسەر هەموو کۆسپەکاندا زاڵبن کەدێتە بەردەم وڵات...
براتان
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#03-10-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,018
Ваше мнение о предмете!