ناوەندی ئاماری تورکیا ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوریی مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند، ئەو ڕێژەیە گەیشتە بەرزترین ئاستی 15 ساڵی ڕابردوو لە تورکیا.
ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوری لە مانگی ئەیلول لە تورکیادا گەیشتووە 24،52٪ بووە، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی ناوەندی ئاماری تورکیا.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆررتە لە ماوەی مانگێکدا، هەڵئاوسانی ئابوری لە تورکیا 6،3٪ زیادی کردووە و لە ماوەی ساڵێکیش دا 24،52٪ زیادبووە.
بەو شێوەیە ڕێژەی 17،9٪ی هەڵئاوسانی ئابوری تورکیا لە مانگی ئابدا، لەم مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتەوە 24،5٪، ئەوەش بەپێچەوانەی بانگەشەکانی ئەردۆغانە بۆ نەبوونی قەیرانی ئابوری.
ئەوانە لە کاتێکدایە، کە سیاسەتە شەڕخوازییەکانی دەوڵەتی تورک وایکردووە، کە کۆمەڵگای تورکیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بچێتە قەیرانەوە.[1]
#03-10-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,379