سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات 425 سکاڵایان بەدەست گەیشتووه و پرۆسەی یەکلاکردنەوەش کاتی پێویستە.
هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: کۆمیسیۆن سەرقاڵی وردبینیکردنی تەواوی هەموو ژمارەکانە، نوێنەری قەوارە سیاسییەکان ئامادەن، شه و و ڕۆژ کاردەکەین، بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بە وردییەوە دەربهێنرێت، ئەوکات ئەنجامی سەرەتایی ڕابگەیەنین.
هەرلەبارەی ئەنجامی کۆتایی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند: پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پرۆسەیەکی دیکەی لە پێشەوەیە، ئەویش یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانە، تاکو ئێستا ئەوەی بەدەست کۆمسیۆن گەیشتووە 425 سکاڵایە، بۆ یەکلاکردنەوەشیان ماوەیەکیان پێویستە، ڕەنگە بەشێکی وەڵام بدرێتەوە، بەڵام بەشێکی پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە، تەئکیدیشیکردەوە، کۆمسیۆن بە جددی وەڵامی هەموو سکاڵان دەداتەوە، پاشان ئەنجامی سکاڵاکان ڕادەگەیەنێت.[1]
#03-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,975 times