پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بۆ د.بەرهەم
📝 курдские документы
هاونیشتمانیانی خۆشەویست
لەم چرکە ساتە مێژوییەدا کە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی عێراقدا، رەچەی شکاندوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە، بە پێویستی دەزانم بە نوێنەرایەتی و هاوبەشیی لەگەڵ ئێوە، ئەم دوو سەرکەوتنە، پێشکەش بە رۆحی بەرزە فڕی مامی گەورەم،
مام جەلالمام جەلال بکەین، کە ئەمڕۆ لە یەکەم ساڵیادی کۆچی دوایی ئه و زاتە ماندونەناسە مێژوییەدا، گەلەکەی و وڵاتەکەی، شایەتیی پاراستن و بەهێزکردنەوەی ئەمانەتییە پیرۆزەکەی دەدەن.
بیرمان نەچێت کە مامی هەموومان، لە پێناو خۆشگوزەرانیی گەلانی کوردستان و عێراقدا، بۆ ئازادی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنوسین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی دامەزراند، گەشەی پێدا و ئەمڕۆش هەر لەسەر ئه و رێبازە، نەوەیەکی دڵسۆز و سەدان هەزار تێکۆشەر و رۆڵەی شەهید، پشتیوانیی لێ دەکەن.
بۆیە وێڕای پیرۆزباییم لە یەک بەیەکتان، دڵنیاتان دەکەم کە ئەم سەرکەوتنانەی ئەمڕۆمان، دەسکەوت و سەرکەوتنی هاوبەشی هەموو خەڵک و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانن و هیوادارین کە ببنە هەوێنی ئاشتەوایی و تەبایی و هاوکاریی زیاتری نێوانمان.
لە کۆتاییشدا داواکارم لە خوای گەورە یارمەتیمان بدات تا بتوانین پێکەوە، کۆتایی بە کێشەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بهێنین و قۆناغێکی نوێ لە ئارامی و سەقامگیری و ژیانێکی باشتر بۆ گەلەکەمان لە هەرێم و عێراقدا، دەست پێبکەین.
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی
02-10-201802-10-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!