图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,292
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,692
Video 1,280
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەموو شەوێک وەرە بۆ لام
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەموو شەوێک وەرە بۆ لام

هەموو شەوێک وەرە بۆ لام
لەبارەی وەرگێڕانی شیعرەوە
بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی کتێبی هەموو شەوێک وەرە بۆ لام
ئارام سدیق

دەمێکە قسەیەکی باو و سواو هەیە، کە گوایە شیعر وەرناگێڕدرێت، یان وەرگێڕانی شیعر مەحاڵە، بێگومان ئەم قسانە تەنها قسەی مرۆڤە ترسنۆکەکان، یان مرۆڤە کارنەکەر و پاسیڤەکانە. لای مرۆڤی چالاک و خاوەن پڕۆژە و داهێنان، هیچ شتێک مەحاڵ نییە، ئەو شتانەشی ئەستەمن ڕووبەڕووی ئەستەمییەکەی دەبێتەوە و تێکیدەشکێنێت. بەڵام مرۆڤی ناچالاک و ترسنۆک، هەزار بەهانەی هەیە بۆ ئەوەی دەست بە ناچالاکی خۆیەوە بگرێت و کار نەکات. بەڵام مرۆڤی چالاک، ئەوەی وزەیەکی داهێنەرانەی تێدایە هەموو ئەو بەهانانە ڕەتدەکاتەوە و کاری خۆی دەکات و لەوەش سڵ ناکاتەوە، کە هەڵە بکات، ئەوە تەنها مرۆڤە پاسیڤ و ترسنۆکەکانن کە بەهۆی ئەوەی هیچ کارێک ناکەن بۆیە هەڵەش ناکەن، بەڵام مرۆڤە چالاکەکان لە کاتی کاردا ڕووبەڕووی هەڵە و کەموکوڕیش دەبنەوە، کە بەلای منەوە ئەمە تاڕادەیەک و تا شوێنێک ئاساییە. ئاساییە بەو پێیەی دەبێت ئیرادە هەبێت بۆ تێپەڕاندن و هەوڵدان بۆ دووبارە نەکردنەوە.
هەفتەی پێشوو نووسەر و وەرگێڕ ئازاد بەرزنجی کتێبێکی نوێی بڵاوکردەوە بەناوی هەموو شەوێک وەرە بۆ لام، کە کۆمەڵێک دەقی بیانی وەرگێڕدراوە، یان دەتوانم بڵێم هەڵبژاردەیەکە لە شیعریی چەند شاعیرێکی بیانی و کتێبەکە شیعری هەریەک لە واڵت وتمان، ئانا ئاخماتۆڤا، مایا ئەنجیلۆ، شاملۆ، بێژەن جەلالی، لۆرکا، مارگۆت بێکڵ، ژاک پریڤێر، بەدەر شاکر سەیاب، محەمەد ماغوت، فەریدون موشیری، مەهدی ئخوان سالیس، حەمید موسەدەق، نادر نادرپوور، پۆڵ ئیلوار، کاڤاڤیس و ئەدگار ئالان پۆ لە خۆگرتووە و لە دوتوێی 308 لاپەڕەدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
وەرگێڕ لە پێشەکی کتێبەکەدا باسی لە سەختی و گرانی وەرگێڕانی شیعر کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە وەرگێڕی شیعر دەبێت ئاگاداری هەموو ئاستەکانی دەقە شیعرییەکە بێت. هەڵبەتە هەر دەقێکی شیعریی بگرین لەسەر ئاستی واتایی، نامەیەکی هەڵگرتووە، کە دەبێت وەرگێڕ پەی بە کرۆکی ئەو نامەیە ببات و بزانێت چۆن لە وەرگێڕانەکەیدا ئەو نامەیە دەگەیەنێت بە خوێنەر. لە دواتریشدا پێداگریی لەسەر ئەوەش دەکات کە دەقی شیعریی بەتان گوێزانەوەی مانا نییە، بەڵکو گوێزانەوەی فۆڕمیشە، کە فۆڕمیش لەسەر کۆمەڵێک بنەما دامەزراوە: مەجاز، خوازە، وێنەی شیعریی، مۆسیقای وشە، ڕیتم...هیتر.
بێگومان کۆی ئەمانەی ئازاد بەرزنجی لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بۆ کردوون نیشانەی سەختی و قورسی وەرگێڕانی شیعر دەگەیەنن، بەڵام نیشانەی ئەوە نییە، کە وەرگێڕانی شیعر مەحاڵ بێت و نابێت دەستی بۆ بەرین. هەر بۆیە دەستی بە کارەکەی کردووە و گوڵبژێرێکی لە شیعریی ئەو شاعیرانەی ناومان بردن وەرگێڕاوە. وەرگێڕانێک کە شایستەی خوێندنەوەیە و خوێنەر دەخوازێت کە وەرگێڕانی لەم شێوەیە بەردەوامی هەبێت، چونکە هیچ شتێک بەدیلی وەرگێڕان نییە.
هەموو شەوێک وەرە بۆ لام، دەتوانێت وێنەنمای کۆمەڵێک دەق و شیعریی جیهانی گرنگ بێت، کە بەشێک لەم شاعیرانە پێشووتر دەقیان کراوە بە کوردی، بەڵام ئەوەی لەم کتێبەدا خوێنەر بەری دەکەوێت گوڵبژێرێکە لەنێو کۆی دیوانەکانی شاعیرەکاندا. هەر بۆیە شاعیری تێدایە تەنها یەک دەقی کورتی لەم کتێبەدا جێگەی بۆتەوە، وەکو مایا ئەنجیلۆ و پۆڵ ئیلوار. تێشیدایە چەندین دەقی هەڵبژێردراوە و وەرگێڕداوە. واتە وەرگێڕ کاری لەسەر گوڵبژێرکردنی باشترین دەقەکانی ئەو شاعیرانە کردووە و لە خۆوە و هەرچی دەقی ئەو شاعیرانەی بەردەست کەوتبێت نەیکردۆتە کوردی، کە ئەمەش دیسانە یەکێکی دیکەیە لە خاڵە گرنگەکانی وەرگێڕان بە گشتی و وەرگێڕانی شیعر بە تایبەتی.
بەر لەوەی دوا خاڵێک بۆ ئەم نووسینە دابنێم دەمەوێت باس لەوە بکەم کە لە دوو مانگی ڕابردوودا هەمان وەرگێڕ دوو کتێبی دیکەی شیعریی وەرگێڕدراوەی بڵاوکردەوە کە یەکەمیان گوڵبژێرێک بوو لە شیعری مەحمود دەروێش و ئەوی دیکەیان لە شیعریی نزار قەببانی، کە دیسانە ئەو هەوڵانەش جێگەی دەستخۆشییە. بۆیە لێردا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەمەوە وەرگێڕانی شیعر سەختە و کارکردن تێیدا بەرپرسیاریی و وردبینی زۆری دەوێت، بەڵام مەحاڵ نییە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,033
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 02-10-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on03-10-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):02-04-2021
URL
此产品已被浏览3,033
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1100 KB 02-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,292
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,692
Video 1,280
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!