🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
ناونیشانی پەرتووک: بۆ نەوەی داهاتوو
نووسەر: ئەحمەد سەید
وەرگێران: زامدار قادری
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
📷 سلێمانی ساڵی 1910
سلێمانی ساڵی 1910
📷 سلێمانی ساڵی 1910
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
ئەو رسمە لەسەر رێی بەینی تەیراوە و عەنکاوە گیرایە لە شەستەکانی سەدەی 20
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر بەڕێزان (باقی حەیدەری و کانەبی کاڕەسوڵ شکرچی) ساڵی حەفتایەکان..
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928.

بۆ رێگا گرتن لە تەعریبی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ هێنانی فەرمانبەری عەرەب بۆ هەولێر.
رۆشەنبیرانی هەولێر رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی رێکخراوێکی ر
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
👫 مام ملا هیندۆ
کەسایەتیە خۆشەویست و بەرێزەکانی شاری هەولێر هەردەم لە یادن. مام ملا هیندۆ..
نوسینی : سید عیسی

ناوی تەواوی ملاعبداللە ملا حسن شێخ محمد، لەدایک بوی گەرەکی عارەبان 1932 چاوی بەدونیا هەلهێناوە، لەبنەم
👫 مام ملا هیندۆ
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960.
نزیک مزگەوتی شیخ مستەفا و بەرامبەر تەکیەی (شێخ عەبدولکەریم) له گەڕەکی خانەقایە.
گۆرستانی عوزیریەکان جودایە لەگەڵ گۆرستانی شێخ ئۆمەر بەڵام لەیەک نزیکن، گۆرستا
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 غەریبم
غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم

وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خ
📜 غەریبم
📜 تۆلەدڵمای
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
موزيک ئارام سردار

تۆلەدڵمای
تۆ لەدڵمای تۆ لەدڵمای بۆ هەرکوێ ئەڕۆم لەگەڵمای
لێم ببوورە من زمانم لاڵە کە دێمە لای تۆ
هزر و هۆشم لا نامێنێ نیمە هێزی گفت و گۆ
تۆ لەدڵ
📜 تۆلەدڵمای
📜 ئەوینستان
هۆنراوە و ئاواز : بەهجەت یەحیا

ئەوینستان
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
لەگۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم
بۆئەوەی هەستم دەربڕم وشە نەما پەی پێ نەبەم

چیم هەیە من بێ لەعەشق و چەپکێ
📜 ئەوینستان
📜 عەشقێکی خودایی
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
ساڵی 1992
عەشقێکی خودایی
ئاگرێ لە دەروونما ڕازێکی سەوداییە
بومە سۆفیی خەڵوەتی ئەو عەشقە خوداییە

چاووم بینایی نما کەچی هەر چاوەڕێتە
ڕێگای تۆ ئەگرمەبەر دایم سەرم لە
📜 عەشقێکی خودایی
📜 بەدوای عەشقا
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
بەدوای عەشقا
بەدوای عەشقا کەوامن وێڵی شارانم
وەک برینداری زەبری گەسەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشرنەکرێم
حەلیفێکم لەخێڵی شێخی سەنعانم

کەحاڵی خۆم ناتوانێ باس
📜 بەدوای عەشقا
📜 ئەی لای لایە
هۆنراوە و ئاواز و موزیک
بەهجەت یەحیا
ساڵی 1991 تۆمارکراوە

مقام:
دەلایلایەم بۆکە دەی
تاتەواو خامۆشم کەی
هەتا هەموو هیلاکیی
عومرم لەگیان دەرنەکەی
دەخیلتم سەری کاسم
لەباوەوشتا لانەبەی

ئەی
📜 ئەی لای لایە
📜 سۆزی شەوێک
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
سۆزی شەوێک

گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو
بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە
ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
دام
📜 سۆزی شەوێک
📜 واریسی فەرهاد
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
موزيک ڕێبین سالار

واریسی فەرهاد
دەرسی ئەوینم دایتێ تا تێبگەی لەدادم
بەدەستووری عاشقانە من واریسی فەرهادم

چۆن پەپولە بۆ ئاگر ئەچێ تابکا ماچێ
سوێندبێ گەر سەریشم چ
📜 واریسی فەرهاد
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
هۆنراو و ئاوازی بەهجەت یەحیا موزیک ڕزگار حەمەڕەئووف

خۆشەویستەکەم کورستان

هیچ جوانیەک ناگات بەتۆ نیە وەکو تۆ خان و مان
جەستەم لەهەرکوێ ژیابێ هەستم لای تۆ بووە بەگیان
خۆشەویستەکەم کوردستان

ل
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
سۆران سەقزی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەنیانی - هاوار
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📖 ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە
لەنێوان نووسەریی و دایکایەتیدا
ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە
ئارام سدیق


(1)
هەندێک نووسەر هەن هەر لە یەکەم کتێبەوە دەبیتە عاشقیان و هەندێکی دیکەش دوای چەند کتێبێک ئەوسا دەتوانن جێی خۆی لەنێو ئەزموونی خوێندنەوەی تۆدا بکەنەوە. بۆ من ئۆرهان پاموک و ئەلیف شەفەق لەو نووسەرانە بوون هەر لە یەکەم کتێبەوە ئیدی منیان گیرۆدەی خۆیان کرد و بوومە خوێنەریان. بە جۆرێک ئیدی لای من چوونە لیستی ئەو نووسەرانەی کە کات بۆ خوێندنەوەی هەموو کتێبەکانیان تەرخان بکەم. هەر بۆیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆربەی کتێبەکانی پاموکم خوێندنەوە و هەندێکیانم دووجار خوێندەوە. ڕەنگە بۆ ئەلیف شەفەقی هاوزمانی پاموکیش هەمان ئەزموون دووبارە بکەمەوە، چونکە کتێبەکانی ئەم نووسەرەش لای من سەرنجڕاکێشن و کاتبەفیڕۆدەر نین، چونکە لە دونیادا زۆر نووسەر و کتێب هەن، کە خوێندنەوەیان تەنها کات بەفیڕۆدانە، بەڵام ئەم دوو نووسەرە تورکە لە ڕیزی ئەو نووسەرانەن بۆ من دەروازەی نوێ بوون بۆ ئاشنابوون بە چەند گۆشەیەکی دیکەی دونیا، بۆ ئاشنابوون بە مرۆڤ و تێگەیشتن لە کولتووری ئەو وڵاتە دراوسێیەی لە خەمەکانی ئێمە تێناگات و ناشیەوێت تێبگات.
بەر لە یادداشتەڕۆمانی شیری ڕەش چوار کتێبی دیکەی ئەلیف شەفەقم خوێندۆتەوە، یەکەم بەرکەوتنی من بۆ ئەم نووسەرە لە ڕێی کتێبی چل ڕێساکەی عەشقەوە بوو، ئەو ڕۆمانەی منی شەیدای شێوازی گێڕانەوە و تەکنیکی نووسینی ئەم نووسەرە کرد، دواتریش ڕۆمانی شەرەفم خوێندەوە، کە لەوێشدا هێز و وزەی زیاترم لەم نووسەرەدا بەدی کرد و دەسەڵاتی تەواوەتی ئەم نووسەرەم لە دنیای گێڕانەوەدا بۆ دەرکەوت. بەدوای ئەویشدا هەریەک لە گوڵی ساردۆنیا و زۆڵەکەی ئەستەمبوڵم خوێندەوە، کە هەر یەک لەم دوو کتێبەش توانای شاراوەی زیاتریان لەم نووسەرەدا بۆ کەشف کردم.
ئەلیف شەفەق نووسەرێکی بە ڕەگەز تورکە و لە 25ی تشرینی یەکەمی 1971 لە فەڕەنسا لەدایک بووە. تا ئێستا پازدە کتێبی بڵاو کردووەتەوە و دە کتێبیان ڕۆمانن. دوو ڕۆمانیشی بوونەتە پڕفرۆشترین کتیب لە تورکیا، کە ئەوانیش چل ڕێساکەی عەشق و زۆڵەکەی ئیستانبووڵن. یەکەم ڕۆمانیشی بە ناوی (پەنهان) چاپ بووە. خاوەن خەڵاتی ڕۆمییە و لە ساڵی 1998 وەریگرت، کتێبەکانی تریشی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانیی بردووەتەوە. ئەلیف لەو نووسەرانەیە کە بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی دەنووسێت و خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بیرۆکەی کتێبەکە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات بە تورکی بینووسێت یان بە ئینگلیزی. ئەم نووسەرە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەبارەی جێندەر و ژنانەوە. هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان. نوێترین کتیبی کە بڵاوی کردۆتەوە سێ کچەکەی حەوا بوو، کە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستاش ئەم ڕۆمانانەی کراون بە کوردی، (چل ڕێساکەی عەشق، گوڵی ساردۆنیا، زۆڵەکەی ئەستانبوڵ، کوڕە شەیداکە و مامۆستاکە، شەرەف).
هەفتەی ڕابردوو کتێبێکی دیکەی بە زمانی کوردی بڵاوبوویەوە کە ئەویش شیری ڕەشە. ئەم کتێبە ڕۆمان نییە، بەڵام خاڵی نییە لە خەیاڵ و فەنتازیا، بۆیە ئەوەی کە لەسەر بەرگی چاپی کوردی کتیبەکە نووسراوە ڕۆمان، هەڵەیە، بەڵکو یادداشتەڕۆمان دەشێ پۆلێن بەندییەکی شیاو بێت بۆ ئەم تێکستە. ئەم کتێبە ڤیەننا سەلام کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی غەزەلنووس لە دوتوێی 375 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

(2)
ئەلیف شەفەق لە وتەی پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کتیبی شیری ڕەش لەو کتێبانەیەتی کە لەسەر مێزێک دانیشتووە تا لەبارەی خۆیەوە بنووسێت و توێکاری خودی خۆی بکات و کەموکوڕیی و لاوازییەکانی خۆی هەڵبداتەوە. ئەم کتیبە، کتێبێکە سەبارەت بە دایکایەتی و نووسەریی و پەیوەندی ئەم دووانە پێکەوە. پرسیاری سەرەکی کتێبەکەش ئەوەیە کە ئایا ژنان دەتوانن هەم نووسەر بن و هەم دایک؟ بێگومان وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە هەر وا ئاسان نییە، بۆیە ئەلیف بە درێژایی کتێبەکە بەدوای وەڵامی جۆراوجۆردا گەڕاوە بۆی و ژیانی زۆر نووسەری ژنی پشکنیوە تا ئەوەی بۆ دەربکەوێت کە ئایا نووسەر دەتوانێت دایک بێت، یان نا؟
ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە زۆرجار نووسەران دەتوانن دایک بن، بەڵام زۆرجاریش لە دایکایەتی هەڵهاتوون و ژیانی نووسەرییان هەڵبژاردووە. بێگومان ئەلیف نموونەی هەردوو جۆرە نووسەرەکەی لە کتێبەکەدا خستۆتەڕوو و من دووبارە نووسینەوەی بە پێویست نازانم، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە خودی ئەلیف خۆیەتی ئایا خۆی هەم لە دایکایەتیدا و هەم لە نووسەریدا سەرکەوتوو بووە؟ ئەمەش پرسیارێکە ئێمە تەنها دەتوانین بەشێکی وەڵام بدەینەوە. ئەویش ئەو بەشەیەتی کە پەیوەندی بە نووسەرییەوە هەیە، چونکە وەکو لە ژیاننامەکەیدا دەردەکەوێت ئەلیف یەکێکە لە نووسەرە گرنگ و پڕ خوێنەرەکان و ئەو بەرهەمانەشی ئێمە وەکو خوێنەر خوێندومانەتەوە گەواهیدەری ئەوەن، کە بەردەوام خوێنەری بین. ئەو بەشەی دیکەی وەڵامی پرسیارەکە کە پەیوەندی بە دایکایەتیی ئەلیفەوە هەیە ئەوە دەبێت منداڵەکانی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، یان خودی ئەلیف لە بەرگێکی دیکەی شیری ڕەشدا دانپێدانانەکانی خۆی لەبارەی دایکایەتییەوە بڵاو بکاتەوە.
کاتێک باس لەوە دەکەم ئەلیف لە بەرگێکی دیکەی کتێبی شیری ڕەشدا دانپێدانانەکانی خۆی بڵاو بکاتەوە مەبەستم لەوەیە کە ئەلیف لەم کتێبەدا تەنها باسی دۆخی خۆی کردووە، کە لە دۆخی نووسەربوونەوە پەڕیوەتەوە بۆ دۆخی دایکایەتی، ئیدی باسی قۆناغی بەرکەوتنی خودی خۆی نەکردووە کاتێک دایکە و منداڵەکانی گەورە بوون، یان کاتێ گەورە دەبن هەستی چۆنە، بۆیە وەڵامی ئەو بەشەی پرسیارەکە کاتی زیاتری دەوێت و من لە خەیاڵی خۆمدا دامناوە ڕۆژێک دێت لە کتێبێکی دیکەدا لە چەشنی شیری ڕەش ئەلیف ئەوەش بنووسێتەوە.

(3)
نووسەرەکان هەمیشە چانسی ئەوەیان هەیە چەندین ژیان تاقی بکەنەوە، ئەمە ئەگەرچی زۆرجار هەموو ئەو ژیانانە لە نووسینەکانیاندا ڕەنگ نەداتەوە، بەڵام لەنێو ناخی خۆیاندا بۆ چەندین فیگۆری تایبەت دابەش دەبن. ئەلیف شەفەق لە لاپەڕە سەرەتاکانی شیری ڕەشدا، تێبینییەک بۆ خوێنەر جێدەهێڵێت، تێبینییەک کە گرنگی خۆی هەیە و لاموایە هێندەی کتێبەکە گرنگە ئەو تێبینییەش پەیوەندی بە دابەشبوونی ئەلیفەوە هەیە بۆ شەش فیگۆری جیاواز، یان چۆن فێرناندۆ پیسوا حەفتاو دوو سێبەری هەبوو، ئاوهاش ئەلیف خۆی دانبەوەدا دەنێت کە شەش سێبەری هەیە کە وەک خۆی دەڵێت ئەوانیش: من نووسەرم، من کۆچەریم، من جیهانیم، من عاشقی سۆفیگەراییم، من ئاشتیخوازم، من ڕووەکیم، لەهەمانکاتدا ژنم. بێگومان هەر یەک لەمانە دەشێت شیکردنەوەیان بۆ بکەین. خودی نووسەربوون، یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان، ئەوەی کە ئەلیف خۆی دەیەوێت نووسەر بێت، کەواتە نووسین لای ئەو پڕۆژەیە، نەک چالاکییەکی نمایشی. نووسەربوون هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و کار و پرۆژە و داهێنانە، کە ئەلیف لەو چەند بەرهەمەی من خوێندومەتەوە ئەمانە ڕەنگدانەوەی هەبووە. دواتریش کە باس لە کۆچەرییبوون دەکات دەشێ ئەمە دوو واتا بدات. کۆچەرییبوون لەڕووی ئەوەی کە بێ شوێن و ماڵ بێت و هەر ماوەیەی لە جێگەیەک نیشتەجێ بێت، کە بەشێکی زۆری ژیانی ئەلیف لەمە پێکدێت. ئەگەر بە دیوەکەی دیکەشدا کۆچەرێتی لە ڕووی فیکرییەوە بێت، دیسان بەلای منەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە. بەو پێیەی مرۆڤ دەشێت هەمیشە بەنێو فیکر و ئەدەبی جیهانیدا کۆچەری بێت و ڕێبوارێک بێت لە سایەی هەموو فیکرەکاندا پشوو بدات، بەڵام هیچیان نەکاتە ماڵی هەمیشەیی خۆی. بەو پێیەی هیچ ماڵێکی فیکریی و ئەدەبی هەمیشەیی نییە، بەڵکو بەردەوام فیکری نوێ و ماڵی نوێی ئەدەبی هەیە و دەشێ مرۆڤ سوود لە سایەی ئەوانیش وەربگرێت.
دواتر ئەلیف باس لە جیهانیبوون دەکات و دەڵێت من جیهانیم، لاموایە هەموو نووسەرێکی ڕاستەقینە خۆی بە نووسەری ناوچەیەکی دیاریکراو و گەل و زمانێکی دیاریکراو نازانێت. نووسەرە ڕاستەقینەکان جیهانین و بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەنووسن لە هەر شوێنێکی جیهان بێت. بۆیە جیهانیبوونی نووسەر خاڵێکە نووسەر لە لۆکاڵبوون و چەقبەستن لە جێگەیەک و لەنێو کولتوور و نەتەوەیەکی دیاریکراودا دەردەهێنێت. دواتر ئەلیف دەڵێت من عاشقی سۆفیگەرێتیم، بێگومان ئەم عاشقبوونەی ئەلیف لە رۆمانی چل ڕێساکەی عەشقدا ڕەنگدانەوەی هەیە. لەوێدا ئەلیف هێندە بە وردەکارییەوە باس لە ژیانی مەولانا و شەمسی تەبرێزی دەکات، کە خوێنەر سەرسام دەبێت بەو توانا گەورەیەی ئەلیف و ئەو شارەزاییە زۆری لەبارەی سۆفیگەریی و جیهانە تایبەتەکەی مەولانا و شەمسەوە. لە دواترشدا نووسەر دێتە سەر ئەوەی بنووسێت من ئاشتیخوازم، ڕەنگە خودی پەیامی نووسین ئاشتیخوازی بێت، بەڵام ئەم پێداگرییەی ئەلیف بایەخەکەی لەوەدایە کە ئەو کچی وڵاتێکە، کە بەردەوام شەڕ بەرهەم دەهێنێت و ئاشتی ڕەتدەکاتەوە. ئەگەر سەیری مێژووی تورکیا بکەین بە تایبەت لە چل ساڵی ڕابردوودا کە ئەلیف تێیدا ژیاوە، مێژوویەک بووە دوور لە ئاشتی و تژی لە جەنگ، مێژوویەک لەسەر چەوساندنەوەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکانی درێژەی بە مانەوەی خۆی داوە. بۆیە ئەلیف لەو ئاشتیخوازبوونەیەوە دەیەوێت خۆی لەو جەنگ و بێ ماناییەی نێو ئێستا و ڕابردووی تورکیا بێ بەری بکات. لە دواجاریشدا ئەلیف ڕووەکیبوون و ژنبوونی پێکەوە نووسیوە. بێگومان ئەمەش دەشێ ئاماژە بێ بۆ دەگمەنی، چۆن ڕووەکخۆری دەگمەنییە لەنێو کۆمەڵگەدا. بەتایبەتیش لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا، هاوکات ژنبوونیش جۆرێک لە ڕیسکە. بەو پێیەی تا هەنووکەش زۆرێک لە مێینەکان ناچارانە لە مێینەبوونی خۆیان هەڵدێن، بۆیە ئەم پێداگرییەی ئەلیف دیسان دەشێ پێداگرییەک بێت لەپێناو سەلماندنی بوونی خۆیدا وەک ژنێکی ڕۆماننووس.
وەک تێبینی دەکرێت ئەلیف بەتەنها شەش سێبەری هەیە، هەر بۆیە وەکو خۆی پاش ئەوەی هەستی کردووە دووگیانە دەڵێت: ئەو ڕۆژەی کە بۆم دەرکەوت دووگیانم، نووسەرەکەی ناوم تۆقی، ژنەکەی ناوم لە خۆشیدا نەیدەزانی چی بکات، ئاشتیخوازەکە بەبێ لایەنی مایەوە، کەسە جیهانییەکە بیری لە ناوی جیهانی بۆ منداڵ دەکردەوە، سۆفییەکە پێشوازی لە هەواڵەکان کرد، ڕووەکییەکە نیگەرانی ئەوە بوو کە ئیدی وا پێویست دەکات گۆشت بخۆم، ژنە کۆچەرییەکەی تەنها دەیویست گورج بکەوێتە سەر پێیەکانی خۆی تا دەتوانێت هەڵبێت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە کاتی دووگیانیدا دەتوانی هەموو شت و هەموو کەس هەڵبێیت، وەلێ ناتوانی لەو گۆڕانکارییانە هەڵبێیت کە بەسەر جەستەتدا دێن.

(4)
شیری ڕەش هەڵکۆڵینی ناخی ژنێکە کە لە نووسەربوونەوە دەپەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە دایک و ئەلیف ویستوویەتی هەستی خۆی لەو قوناغەدا بنووسێتەوە، بەمەش بە وردی تیشکی خستۆتە سەر ئەو قۆناغانە و ئەو ساتانەی نووسیوەتەوە، کە وەکو ژنێک، کە منداڵێک لە هەناویدایە دۆخی سایکۆلۆژی و جەستەیی چۆن بووە؟ هاوکات دۆخی ئەو وەکو نووسەر و خوێنەرێک کە تینووی ئەدەب و کتیبە چۆن بووە؟ بۆیە وەک چۆن ئەلیف خۆی لە جێگەیەکی کتێبەکەدا دەڵێت: هەموو کتێبێک گەشتێکە، دەشێت ئەم کتێبەش گەشتێک بێت بۆ وڵاتێک کە مرۆڤێک دەیەوێت لە قۆناغی نووسەربوونەوە بپەڕێتەوە بۆ دایکایەتی.
ئەلیف بۆ ئەوەی کتێبەکەی تەواوی ئامانجەکانی بپێکێت، ئاماژەی بە ژیانی دەیان نووسەری ژن کردووە و ئەزموونەکانیانی لە نێوان نووسەربوون و دایکایەتی نووسیوەتەوە، کە بەشێکیان ئەزموونگەلی سەرنجڕاکێش و بەشێکی دیکەشیان ئەزموونگەلی ئاسایین، بەڵام ئەلیف لە کۆی هەموو ئەم ئەزموونانە دەیەوێت پێمان بڵێت سەختە نووسەر بیت و دایکیش بیت، ئەوەی لە دوا لاپەڕەکانی ئەم کتێبەدا لام مایەوە ئەوە بوو، کە سەختە مرۆڤ هەم نووسەر بێت و هەم دایک.
پاش خوێندنەوەی ئەم کتێبە کەمێک لە ئەزموونی خۆم ڕامان وەکو باوکێک، ئایا ئەوانەی نووسەر بن دەتوانن ببنە باوک، بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارەش ئاسان نییە، ڕەنگە وەڵامەکەی زۆر لە وەڵامی ئەو پرسیارە دوور نەبێت کە ئەلیف لە پەیوەند بە نووسەربوون و دایکایەتی دەیکات. بەو پێیەی هیچ نووسەرێک ناتوانێ مافی تەواوی دایکایەتی و باوکایەتی بە منداڵەکانی بدات، بەڵام ئەلیف پێداگریی تەواوەتی لەسەر ئەوە دەکات کە ئەوە تەنها بۆ ژنان وایە و دەشێ بۆ پیاوان وەها نەبێت. بەڵام بەلای منەوە ئەمە لە بۆچوونەکانی ئەلیفدا کورتی هێناوە، بەو ئەزموونە کەمەی من لە بواری نووسیندا کە تەنها نزیکەی بیست ساڵە سەروکاری خوێندنەوە و نووسینم هەیە و زیاتر لە دە ساڵە خێزانم دروست کردووە. لاموایە نووسەری و باوکایەتیش هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لە نووسەر و دایکایەتی، چونکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا مافی منداڵ لە لایەن (دایک-باوک)ی نووسەرەوە دەخورێت و ناتوانرێت ئەرکە هەمەلایەنییەکانی (دایکایەتی-باوکایەتی) جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە ساڵانێکی زۆرە بیر لەوە دەکەمەوە کە نووسەران ئەو مەخلوقەن دەبێت لەدەرەوەی ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان بن و دووربن لە بوون بە (دایک-باوک). بەڵام ئەلیف لەگەڵ ئەو ترسەی لە بە دایکبوون هەیبوو، بەڵام بووە دایکی دوو منداڵ و ئیدی پاش ئەوەش بەردەوامبووم لە ژیانی وەکو نووسەرێک.
خوێندنەوەی ڕۆمانی شیری رەش دەشێ کۆمەکی خوێنەر بکات بۆ ئەوەی باشتر لە ژیانی نووسەر و پەیوەند بە دایکایەتی تێ بگات. هاوکات خویندنەوەی ئەم کتیبە بەم وەرگێڕانە کوردییە جێگەی دەستخۆشییە بۆ خاتوونی وەرگێڕ و من لێرەوە هیوای بەردەوامی بۆ دەخوزام.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️10 خولەک و 38 چرکە لەم دنیا سەیەرە
2.👁️شیری ڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئارام سدیق
2.👁️ڤیەننا سەلام
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رانانی پەڕتووک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 2 2018 10:23AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 2 2018 1:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 2 2021 8:43AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,376 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.146 KB Oct 2 2018 10:24AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
سۆران سەقزی
ساڵی 1358ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سەقز لە دایک بوو. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و دواناوەندیی خوێندنی هەر لە شاری سەقز تەواو کردوە و بڕوانامەی دیپلۆمی لە رشتەی حەساوداری وەرگرتوە و دواتر دەستی داوەتە کاسبی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بازاڕی شاری سەقزدا دووکانی بوە و کاروباری بازرگانی کردوە.
ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و کوڕی خوالێخۆشبوو پەرویز شافێعی یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی دەبیرستانەکانی سەقزە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە پێشمەرگە و لە ئاکامدا س
سۆران سەقزی
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
عەلی حەسەنیانی - هاوار
عەلی حەسەنیانی ساڵی 1318 (1939) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی (یاسا و زانستە سیاسییەکان) درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1357، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەهاباد
عەلی حەسەنیانی - هاوار
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)