پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 هاوکارانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ئەسپەنجیر
ناونیشانی پەڕتووک: ئەسپەنجیر
ناوی نووسەر: تەیفور بەتحایی
شوێنی چاپ: ستۆکهۆڵم
چاپخانە: دیجیتاڵ
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم

ئەسپەنجیر ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی تەیفور بەتحایی، ساڵی 2018
ئەسپەنجیر
ئەدیب حەسەن
ناو: ئەدیب
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1909
ساڵی کۆچی دوای: 1964
شوێنی لەدایکبوون: حەما/کوردستانا ڕۆژاڤا
شوێنی کۆچی دوایی: بەرازیل
ژیاننامە
ئەدیب کورێ حەسەن ئاغا شیشکلی، سەرۆکی پێشووی
ئەدیب حەسەن
ڤەژەن کشتۆ
ناو: ڤەژەن
نازناو: کشتۆ
ناوی باوک: سەباح
ڕۆژی لەدایکبوون: 26-01-1998
شوێنی لەدایکبوون: دهۆک
ژیاننامە
ڤەژەن کشتۆ لە ڕۆژی 26-01-1998 لە شاری دهۆک/باشووری کوردستان لە دایک بووە، هەر لە منداڵییەو
ڤەژەن کشتۆ
قەحپە بەڕێزەکە
ناونیشانی پەڕتووک: قەحپە بەڕێزەکە
ناوی نووسەر: ژان پۆل سارتەر
ناوی وەرگێڕ: هیمداد حوسێن و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبییەوە
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: ئاوێر
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ:
قەحپە بەڕێزەکە
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 03
ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 03
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی کوردی) بەناوی هاوسەری نووسەرەوە ناونراوە، 75هەزار وشە و زاراوە دەگرێتە خۆی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی)ی
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 03
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 02
ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 02
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی کوردی) بەناوی هاوسەری نووسەرەوە ناونراوە، 75هەزار وشە و زاراوە دەگرێتە خۆی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی)ی
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 02
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 01
ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 01
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی کوردی) بەناوی هاوسەری نووسەرەوە ناونراوە، 75هەزار وشە و زاراوە دەگرێتە خۆی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی)
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 01
سەدەر
گوندێکە لە شارەدێی مەزنێ سەربە شارۆچکەی مێرگەسووری پارێزگای هەولێر. لە ساڵی 1977 گوندەکە کاولکراوە و سوتێنراوە، دانیشتوانەکەی ڕاگوێزراون بۆ کۆمەڵگەی قوشتەپە، ساڵی 1983 بەشێک لە دانیشتوانەکەی بەر شاڵاو
سەدەر
خۆشم ویست
ناونیشانی پەڕتووک: خۆشم ویست
ناوی نووسەر: ئانا گاڤاڵدا
ناوی وەرگێڕ: ژوان جەلال
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزییەوە
[1]
خۆشم ویست
میرایەتی بابان و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیرانی (سەدەی هەژدە و نۆزدە)دا
ناونیشانی پەڕتووک: میرایەتی بابان و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیرانی (سەدەی هەژدە و نۆزدە) دا
ناوی نووسەر: ئاراس محەمەد ساڵح
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم

لێکۆڵینەوەیەکی زان
میرایەتی بابان و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیرانی (سەدەی هەژدە و نۆزدە)دا
هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی نووری و گوڵزاری هاوژینی
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی ساڵانی دووهەزاری سەدەی بیست و یەک
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- گوڵزار، 2- هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی نووری)
ناوی وێنەگر: ( نەناسراو)
[1]
هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی نووری و گوڵزاری هاوژینی
قادر حاجی تۆفیق مەحمود حەمامچی
ناو: قادر
نازناو: قادری حاجی تۆفیقی حەماچی
ناوی باوک: تۆفیق مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ڕۆژی کۆچی دوایی: 29-12-2018
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە،
لە ساڵی 19
قادر حاجی تۆفیق مەحمود حەمامچی
خێزانێکی دێرینی گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی
شوێن: گەڕەکی سابوونکەران ی شاری سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: (1- شیرین، 2- نەبەز کەمال، 3- نیاز کەمال، 3- بەناز کەمال، 4- کۆچکر
خێزانێکی دێرینی گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی
سردی گەورە
گوندێکە کەوتۆتە شارەدێی سوورداشی شارۆچکەی دوکانی پارێزگای سلێمانی ، لە ساڵی 1988 هاونیشتمانییانی گوندەکەیان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و وەک یەکەم قۆناغی ئەنفالی دۆڵی جافەتی بوون. [1]
سردی گەورە
عەبدولمەلیک ئەلعالم - عەبدولمەلیک ئەحمەد وشیار
ناو: عەبدولمەلیک
نازناو: ئەلعالم
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-04-2007
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
ژیاننامە
هۆزانەوانی لاو، لەدایکبوو و دانیشتووی شاری هەولێر لە زاری خۆیانەوە:
من ناوم (ع
عەبدولمەلیک ئەلعالم - عەبدولمەلیک ئەحمەد وشیار
هەستی تەمەنم
ناونیشانی پەڕتووک: هەستی تەمەنم
ناوی نووسەر: عەبدولمەلیک ئەلعالم
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: ڕۆژهەڵات
ساڵی چاپ: 2021 [1]
هەستی تەمەنم
جەستە و کۆمەڵگە
ناونیشانی پەڕتووک: جەستە و کۆمەڵگە
ناوەرۆک: کۆمەڵە وتار
ئامادەکار و پێداچوونەوە و هەڵبژاردنی وتارەکان: ئەحمەد غوڵامی
شوێنی چاپ: بۆکان
چاپخانە: خانی
دەزگای پەخش: خانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ:
جەستە و کۆمەڵگە
ژوان ئەحمەد سەعید
ناو: ژوان
نازناو: ژوانی مامۆستا ئەحمەد
ناوی باوک: ئەحمەد سەعید
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
نووسەر و ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنووسێکی شاری سلێمانییە، ساڵانێکە لە ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی ش
ژوان ئەحمەد سەعید
عومەری کەریم ئاغا لە ڕێکەوتی 05-01-1967
شوێن: وێنەگری ڕەفیقی وێنەگر ی شاری سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 05-01-1967
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ( هونەرمەند عومەر کەریم ئاغا)
ناوی وێنەگر: (ڕەفیقی وێنەگر)
[1]
عومەری کەریم ئاغا لە ڕێکەوتی 05-01-1967
گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی ساڵی 1986
شوێن: گەڕەکی خەبات ی شاری سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی ساڵی 1986، لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەیە و شایی و هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەکە، خانووەکان، یەک
گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی ساڵی 1986
ناوەندی کورد
ڕێکخراوێکی مەدەنی کولتووری و سیاسییە، بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی دێرینی کورد، ساڵی 2023 دامەزراوە.
هێڵ و سنووری کارکردنی ناوەندی کورد (بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی دێرینی کورد) تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوینی
ناوەندی کورد
ڕابیعەی عەدەوییە
ناونیشانی پەڕتووک: ڕابیعەی عەدەوییە
ناوی نووسەر: عەبدولڕەحمان بێلاق بەرزنجی
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
ڕابیعەی عەدەوییە
جەوهەر نامیق سالم و سادق عومەر ئاغای سندی
شوێن: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1-شەهید سادق عومەر ئاغای سندی، 2- کۆچکردوو جەوهەر نامیق سالم- سەلیم سۆرانی )
ناوی وێنە
جەوهەر نامیق سالم و سادق عومەر ئاغای سندی
سومەیە سدیق
ناو: سومەیە
ناوی باوک: سدیق
ڕۆژی لەدایکبوون: 27-06-2001
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
ناوی تەواوم سومەیە سدیق عەلی.
نووسەر، ڕاهێنەر و ڕاگەیاندکار.
لە ڕێکەوتی 27-06-2001 لەدایکبووم لە شاری
سومەیە سدیق
عەشق هەرگیز نامرێت
ناونیشانی پەڕتووک: عەشق هەرگیز نامرێت
ناوی نووسەر: ئیملی برونتە
ناوی وەرگێڕ: زانەر محەمەد [1]
عەشق هەرگیز نامرێت
ئامار
بابەت 454,726
وێنە 93,157
پەڕتووک PDF 16,713
فایلی پەیوەندیدار 77,233
ڤیدیۆ 818
میوانی ئامادە 17
ئەمڕۆ 13,579
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
مەرزییە فەریقی
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
شوێنەوار و کۆنینە
گردی تابان.. کۆکەرەوەیەک لە...
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
ڤەژەن کشتۆ
ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە

ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە
لەنێوان نووسەریی و دایکایەتیدا
ڕامانێک بەدیار شیری ڕەشی ئەلیف شەفەقەوە
ئارام سدیقئارام سدیق


(1)
هەندێک نووسەر هەن هەر لە یەکەم کتێبەوە دەبیتە عاشقیان و هەندێکی دیکەش دوای چەند کتێبێک ئەوسا دەتوانن جێی خۆی لەنێو ئەزموونی خوێندنەوەی تۆدا بکەنەوە. بۆ من ئۆرهان پاموک و ئەلیف شەفەق لەو نووسەرانە بوون هەر لە یەکەم کتێبەوە ئیدی منیان گیرۆدەی خۆیان کرد و بوومە خوێنەریان. بە جۆرێک ئیدی لای من چوونە لیستی ئەو نووسەرانەی کە کات بۆ خوێندنەوەی هەموو کتێبەکانیان تەرخان بکەم. هەر بۆیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆربەی کتێبەکانی پاموکم خوێندنەوە و هەندێکیانم دووجار خوێندەوە. ڕەنگە بۆ ئەلیف شەفەقی هاوزمانی پاموکیش هەمان ئەزموون دووبارە بکەمەوە، چونکە کتێبەکانی ئەم نووسەرەش لای من سەرنجڕاکێشن و کاتبەفیڕۆدەر نین، چونکە لە دونیادا زۆر نووسەر و کتێب هەن، کە خوێندنەوەیان تەنها کات بەفیڕۆدانە، بەڵام ئەم دوو نووسەرە تورکە لە ڕیزی ئەو نووسەرانەن بۆ من دەروازەی نوێ بوون بۆ ئاشنابوون بە چەند گۆشەیەکی دیکەی دونیا، بۆ ئاشنابوون بە مرۆڤ و تێگەیشتن لە کولتووری ئەو وڵاتە دراوسێیەی لە خەمەکانی ئێمە تێناگات و ناشیەوێت تێبگات.
بەر لە یادداشتەڕۆمانی شیری ڕەش چوار کتێبی دیکەی ئەلیف شەفەقم خوێندۆتەوە، یەکەم بەرکەوتنی من بۆ ئەم نووسەرە لە ڕێی کتێبی چل ڕێساکەی عەشقەوە بوو، ئەو ڕۆمانەی منی شەیدای شێوازی گێڕانەوە و تەکنیکی نووسینی ئەم نووسەرە کرد، دواتریش ڕۆمانی شەرەفم خوێندەوە، کە لەوێشدا هێز و وزەی زیاترم لەم نووسەرەدا بەدی کرد و دەسەڵاتی تەواوەتی ئەم نووسەرەم لە دنیای گێڕانەوەدا بۆ دەرکەوت. بەدوای ئەویشدا هەریەک لە گوڵی ساردۆنیا و زۆڵەکەی ئەستەمبوڵم خوێندەوە، کە هەر یەک لەم دوو کتێبەش توانای شاراوەی زیاتریان لەم نووسەرەدا بۆ کەشف کردم.
ئەلیف شەفەق نووسەرێکی بە ڕەگەز تورکە و لە 25ی تشرینی یەکەمی 1971 لە فەڕەنسا لەدایک بووە. تا ئێستا پازدە کتێبی بڵاو کردووەتەوە و دە کتێبیان ڕۆمانن. دوو ڕۆمانیشی بوونەتە پڕفرۆشترین کتیب لە تورکیا، کە ئەوانیش چل ڕێساکەی عەشق و زۆڵەکەی ئیستانبووڵن. یەکەم ڕۆمانیشی بە ناوی (پەنهان) چاپ بووە. خاوەن خەڵاتی ڕۆمییە و لە ساڵی 1998 وەریگرت، کتێبەکانی تریشی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانیی بردووەتەوە. ئەلیف لەو نووسەرانەیە کە بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی دەنووسێت و خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بیرۆکەی کتێبەکە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات بە تورکی بینووسێت یان بە ئینگلیزی. ئەم نووسەرە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەبارەی جێندەر و ژنانەوە. هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان. نوێترین کتیبی کە بڵاوی کردۆتەوە سێ کچەکەی حەوا بوو، کە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستاش ئەم ڕۆمانانەی کراون بە کوردی، (چل ڕێساکەی عەشق، گوڵی ساردۆنیا، زۆڵەکەی ئەستانبوڵ، کوڕە شەیداکە و مامۆستاکە، شەرەف).
هەفتەی ڕابردوو کتێبێکی دیکەی بە زمانی کوردی بڵاوبوویەوە کە ئەویش شیری ڕەشە. ئەم کتێبە ڕۆمان نییە، بەڵام خاڵی نییە لە خەیاڵ و فەنتازیا، بۆیە ئەوەی کە لەسەر بەرگی چاپی کوردی کتیبەکە نووسراوە ڕۆمان، هەڵەیە، بەڵکو یادداشتەڕۆمان دەشێ پۆلێن بەندییەکی شیاو بێت بۆ ئەم تێکستە. ئەم کتێبە ڤیەننا سەلام کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی غەزەلنووس لە دوتوێی 375 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

(2)
ئەلیف شەفەق لە وتەی پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کتیبی شیری ڕەش لەو کتێبانەیەتی کە لەسەر مێزێک دانیشتووە تا لەبارەی خۆیەوە بنووسێت و توێکاری خودی خۆی بکات و کەموکوڕیی و لاوازییەکانی خۆی هەڵبداتەوە. ئەم کتیبە، کتێبێکە سەبارەت بە دایکایەتی و نووسەریی و پەیوەندی ئەم دووانە پێکەوە. پرسیاری سەرەکی کتێبەکەش ئەوەیە کە ئایا ژنان دەتوانن هەم نووسەر بن و هەم دایک؟ بێگومان وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە هەر وا ئاسان نییە، بۆیە ئەلیف بە درێژایی کتێبەکە بەدوای وەڵامی جۆراوجۆردا گەڕاوە بۆی و ژیانی زۆر نووسەری ژنی پشکنیوە تا ئەوەی بۆ دەربکەوێت کە ئایا نووسەر دەتوانێت دایک بێت، یان نا؟
ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە زۆرجار نووسەران دەتوانن دایک بن، بەڵام زۆرجاریش لە دایکایەتی هەڵهاتوون و ژیانی نووسەرییان هەڵبژاردووە. بێگومان ئەلیف نموونەی هەردوو جۆرە نووسەرەکەی لە کتێبەکەدا خستۆتەڕوو و من دووبارە نووسینەوەی بە پێویست نازانم، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە خودی ئەلیف خۆیەتی ئایا خۆی هەم لە دایکایەتیدا و هەم لە نووسەریدا سەرکەوتوو بووە؟ ئەمەش پرسیارێکە ئێمە تەنها دەتوانین بەشێکی وەڵام بدەینەوە. ئەویش ئەو بەشەیەتی کە پەیوەندی بە نووسەرییەوە هەیە، چونکە وەکو لە ژیاننامەکەیدا دەردەکەوێت ئەلیف یەکێکە لە نووسەرە گرنگ و پڕ خوێنەرەکان و ئەو بەرهەمانەشی ئێمە وەکو خوێنەر خوێندومانەتەوە گەواهیدەری ئەوەن، کە بەردەوام خوێنەری بین. ئەو بەشەی دیکەی وەڵامی پرسیارەکە کە پەیوەندی بە دایکایەتیی ئەلیفەوە هەیە ئەوە دەبێت منداڵەکانی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، یان خودی ئەلیف لە بەرگێکی دیکەی شیری ڕەشدا دانپێدانانەکانی خۆی لەبارەی دایکایەتییەوە بڵاو بکاتەوە.
کاتێک باس لەوە دەکەم ئەلیف لە بەرگێکی دیکەی کتێبی شیری ڕەشدا دانپێدانانەکانی خۆی بڵاو بکاتەوە مەبەستم لەوەیە کە ئەلیف لەم کتێبەدا تەنها باسی دۆخی خۆی کردووە، کە لە دۆخی نووسەربوونەوە پەڕیوەتەوە بۆ دۆخی دایکایەتی، ئیدی باسی قۆناغی بەرکەوتنی خودی خۆی نەکردووە کاتێک دایکە و منداڵەکانی گەورە بوون، یان کاتێ گەورە دەبن هەستی چۆنە، بۆیە وەڵامی ئەو بەشەی پرسیارەکە کاتی زیاتری دەوێت و من لە خەیاڵی خۆمدا دامناوە ڕۆژێک دێت لە کتێبێکی دیکەدا لە چەشنی شیری ڕەش ئەلیف ئەوەش بنووسێتەوە.

(3)
نووسەرەکان هەمیشە چانسی ئەوەیان هەیە چەندین ژیان تاقی بکەنەوە، ئەمە ئەگەرچی زۆرجار هەموو ئەو ژیانانە لە نووسینەکانیاندا ڕەنگ نەداتەوە، بەڵام لەنێو ناخی خۆیاندا بۆ چەندین فیگۆری تایبەت دابەش دەبن. ئەلیف شەفەق لە لاپەڕە سەرەتاکانی شیری ڕەشدا، تێبینییەک بۆ خوێنەر جێدەهێڵێت، تێبینییەک کە گرنگی خۆی هەیە و لاموایە هێندەی کتێبەکە گرنگە ئەو تێبینییەش پەیوەندی بە دابەشبوونی ئەلیفەوە هەیە بۆ شەش فیگۆری جیاواز، یان چۆن فێرناندۆ پیسوا حەفتاو دوو سێبەری هەبوو، ئاوهاش ئەلیف خۆی دانبەوەدا دەنێت کە شەش سێبەری هەیە کە وەک خۆی دەڵێت ئەوانیش: من نووسەرم، من کۆچەریم، من جیهانیم، من عاشقی سۆفیگەراییم، من ئاشتیخوازم، من ڕووەکیم، لەهەمانکاتدا ژنم. بێگومان هەر یەک لەمانە دەشێت شیکردنەوەیان بۆ بکەین. خودی نووسەربوون، یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان، ئەوەی کە ئەلیف خۆی دەیەوێت نووسەر بێت، کەواتە نووسین لای ئەو پڕۆژەیە، نەک چالاکییەکی نمایشی. نووسەربوون هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و کار و پرۆژە و داهێنانە، کە ئەلیف لەو چەند بەرهەمەی من خوێندومەتەوە ئەمانە ڕەنگدانەوەی هەبووە. دواتریش کە باس لە کۆچەرییبوون دەکات دەشێ ئەمە دوو واتا بدات. کۆچەرییبوون لەڕووی ئەوەی کە بێ شوێن و ماڵ بێت و هەر ماوەیەی لە جێگەیەک نیشتەجێ بێت، کە بەشێکی زۆری ژیانی ئەلیف لەمە پێکدێت. ئەگەر بە دیوەکەی دیکەشدا کۆچەرێتی لە ڕووی فیکرییەوە بێت، دیسان بەلای منەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە. بەو پێیەی مرۆڤ دەشێت هەمیشە بەنێو فیکر و ئەدەبی جیهانیدا کۆچەری بێت و ڕێبوارێک بێت لە سایەی هەموو فیکرەکاندا پشوو بدات، بەڵام هیچیان نەکاتە ماڵی هەمیشەیی خۆی. بەو پێیەی هیچ ماڵێکی فیکریی و ئەدەبی هەمیشەیی نییە، بەڵکو بەردەوام فیکری نوێ و ماڵی نوێی ئەدەبی هەیە و دەشێ مرۆڤ سوود لە سایەی ئەوانیش وەربگرێت.
دواتر ئەلیف باس لە جیهانیبوون دەکات و دەڵێت من جیهانیم، لاموایە هەموو نووسەرێکی ڕاستەقینە خۆی بە نووسەری ناوچەیەکی دیاریکراو و گەل و زمانێکی دیاریکراو نازانێت. نووسەرە ڕاستەقینەکان جیهانین و بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەنووسن لە هەر شوێنێکی جیهان بێت. بۆیە جیهانیبوونی نووسەر خاڵێکە نووسەر لە لۆکاڵبوون و چەقبەستن لە جێگەیەک و لەنێو کولتوور و نەتەوەیەکی دیاریکراودا دەردەهێنێت. دواتر ئەلیف دەڵێت من عاشقی سۆفیگەرێتیم، بێگومان ئەم عاشقبوونەی ئەلیف لە ڕۆمانی چل ڕێساکەی عەشقدا ڕەنگدانەوەی هەیە. لەوێدا ئەلیف هێندە بە وردەکارییەوە باس لە ژیانی مەولانا و شەمسی تەبرێزی دەکات، کە خوێنەر سەرسام دەبێت بەو توانا گەورەیەی ئەلیف و ئەو شارەزاییە زۆری لەبارەی سۆفیگەریی و جیهانە تایبەتەکەی مەولانا و شەمسەوە. لە دواترشدا نووسەر دێتە سەر ئەوەی بنووسێت من ئاشتیخوازم، ڕەنگە خودی پەیامی نووسین ئاشتیخوازی بێت، بەڵام ئەم پێداگرییەی ئەلیف بایەخەکەی لەوەدایە کە ئەو کچی وڵاتێکە، کە بەردەوام شەڕ بەرهەم دەهێنێت و ئاشتی ڕەتدەکاتەوە. ئەگەر سەیری مێژووی تورکیا بکەین بە تایبەت لە چل ساڵی ڕابردوودا کە ئەلیف تێیدا ژیاوە، مێژوویەک بووە دوور لە ئاشتی و تژی لە جەنگ، مێژوویەک لەسەر چەوساندنەوەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکانی درێژەی بە مانەوەی خۆی داوە. بۆیە ئەلیف لەو ئاشتیخوازبوونەیەوە دەیەوێت خۆی لەو جەنگ و بێ ماناییەی نێو ئێستا و ڕابردووی تورکیا بێ بەری بکات. لە دواجاریشدا ئەلیف ڕووەکیبوون و ژنبوونی پێکەوە نووسیوە. بێگومان ئەمەش دەشێ ئاماژە بێ بۆ دەگمەنی، چۆن ڕووەکخۆری دەگمەنییە لەنێو کۆمەڵگەدا. بەتایبەتیش لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا، هاوکات ژنبوونیش جۆرێک لە ڕیسکە. بەو پێیەی تا هەنووکەش زۆرێک لە مێینەکان ناچارانە لە مێینەبوونی خۆیان هەڵدێن، بۆیە ئەم پێداگرییەی ئەلیف دیسان دەشێ پێداگرییەک بێت لەپێناو سەلماندنی بوونی خۆیدا وەک ژنێکی ڕۆماننووس.
وەک تێبینی دەکرێت ئەلیف بەتەنها شەش سێبەری هەیە، هەر بۆیە وەکو خۆی پاش ئەوەی هەستی کردووە دووگیانە دەڵێت: ئەو ڕۆژەی کە بۆم دەرکەوت دووگیانم، نووسەرەکەی ناوم تۆقی، ژنەکەی ناوم لە خۆشیدا نەیدەزانی چی بکات، ئاشتیخوازەکە بەبێ لایەنی مایەوە، کەسە جیهانییەکە بیری لە ناوی جیهانی بۆ منداڵ دەکردەوە، سۆفییەکە پێشوازی لە هەواڵەکان کرد، ڕووەکییەکە نیگەرانی ئەوە بوو کە ئیدی وا پێویست دەکات گۆشت بخۆم، ژنە کۆچەرییەکەی تەنها دەیویست گورج بکەوێتە سەر پێیەکانی خۆی تا دەتوانێت هەڵبێت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە کاتی دووگیانیدا دەتوانی هەموو شت و هەموو کەس هەڵبێیت، وەلێ ناتوانی لەو گۆڕانکارییانە هەڵبێیت کە بەسەر جەستەتدا دێن.

(4)
شیری ڕەش هەڵکۆڵینی ناخی ژنێکە کە لە نووسەربوونەوە دەپەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە دایک و ئەلیف ویستوویەتی هەستی خۆی لەو قوناغەدا بنووسێتەوە، بەمەش بە وردی تیشکی خستۆتە سەر ئەو قۆناغانە و ئەو ساتانەی نووسیوەتەوە، کە وەکو ژنێک، کە منداڵێک لە هەناویدایە دۆخی سایکۆلۆژی و جەستەیی چۆن بووە؟ هاوکات دۆخی ئەو وەکو نووسەر و خوێنەرێک کە تینووی ئەدەب و کتیبە چۆن بووە؟ بۆیە وەک چۆن ئەلیف خۆی لە جێگەیەکی کتێبەکەدا دەڵێت: هەموو کتێبێک گەشتێکە، دەشێت ئەم کتێبەش گەشتێک بێت بۆ وڵاتێک کە مرۆڤێک دەیەوێت لە قۆناغی نووسەربوونەوە بپەڕێتەوە بۆ دایکایەتی.
ئەلیف بۆ ئەوەی کتێبەکەی تەواوی ئامانجەکانی بپێکێت، ئاماژەی بە ژیانی دەیان نووسەری ژن کردووە و ئەزموونەکانیانی لە نێوان نووسەربوون و دایکایەتی نووسیوەتەوە، کە بەشێکیان ئەزموونگەلی سەرنجڕاکێش و بەشێکی دیکەشیان ئەزموونگەلی ئاسایین، بەڵام ئەلیف لە کۆی هەموو ئەم ئەزموونانە دەیەوێت پێمان بڵێت سەختە نووسەر بیت و دایکیش بیت، ئەوەی لە دوا لاپەڕەکانی ئەم کتێبەدا لام مایەوە ئەوە بوو، کە سەختە مرۆڤ هەم نووسەر بێت و هەم دایک.
پاش خوێندنەوەی ئەم کتێبە کەمێک لە ئەزموونی خۆم ڕامان وەکو باوکێک، ئایا ئەوانەی نووسەر بن دەتوانن ببنە باوک، بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارەش ئاسان نییە، ڕەنگە وەڵامەکەی زۆر لە وەڵامی ئەو پرسیارە دوور نەبێت کە ئەلیف لە پەیوەند بە نووسەربوون و دایکایەتی دەیکات. بەو پێیەی هیچ نووسەرێک ناتوانێ مافی تەواوی دایکایەتی و باوکایەتی بە منداڵەکانی بدات، بەڵام ئەلیف پێداگریی تەواوەتی لەسەر ئەوە دەکات کە ئەوە تەنها بۆ ژنان وایە و دەشێ بۆ پیاوان وەها نەبێت. بەڵام بەلای منەوە ئەمە لە بۆچوونەکانی ئەلیفدا کورتی هێناوە، بەو ئەزموونە کەمەی من لە بواری نووسیندا کە تەنها نزیکەی بیست ساڵە سەروکاری خوێندنەوە و نووسینم هەیە و زیاتر لە دە ساڵە خێزانم دروست کردووە. لاموایە نووسەری و باوکایەتیش هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لە نووسەر و دایکایەتی، چونکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا مافی منداڵ لە لایەن (دایک-باوک)ی نووسەرەوە دەخورێت و ناتوانرێت ئەرکە هەمەلایەنییەکانی (دایکایەتی-باوکایەتی) جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە ساڵانێکی زۆرە بیر لەوە دەکەمەوە کە نووسەران ئەو مەخلوقەن دەبێت لەدەرەوەی ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان بن و دووربن لە بوون بە (دایک-باوک). بەڵام ئەلیف لەگەڵ ئەو ترسەی لە بە دایکبوون هەیبوو، بەڵام بووە دایکی دوو منداڵ و ئیدی پاش ئەوەش بەردەوامبووم لە ژیانی وەکو نووسەرێک.
خوێندنەوەی ڕۆمانی شیری ڕەش دەشێ کۆمەکی خوێنەر بکات بۆ ئەوەی باشتر لە ژیانی نووسەر و پەیوەند بە دایکایەتی تێ بگات. هاوکات خویندنەوەی ئەم کتیبە بەم وەرگێڕانە کوردییە جێگەی دەستخۆشییە بۆ خاتوونی وەرگێڕ و من لێرەوە هیوای بەردەوامی بۆ دەخوزام.
ئەم بابەتە 2,552 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەڕتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-03-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,552 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.146 KB 02-10-2018 زریان سەرچناریز.س.

ڕۆژەڤ
مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە ڕێکەوتی 1958-05-22 لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییە ژیانی لە شاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی ڕوو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لە تەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کە دەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروو
مەرزییە فەریقی
ڕەوشەن بەدرخان
ڕەوشەن خان لە ساڵی 1909دا لەدایکبووە و کچی ساڵح بەدرخان بووە، باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شوو بە جەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوە چونکە میر کچ بووه. کە تورکە عوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لە تورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمەشق و لێی نیشتەجێ ببێ و ڕەوشەنی کچی لە قوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە و بووەتە مامۆستا، لە پەیمانگای کچان و لە ساڵی 1935دا شووی بەجەلادە
ڕەوشەن بەدرخان
گردی تابان.. کۆکەرەوەیەک لە شارستانییەتە گرنگەکان
گردی شوێنەواری تابان، دەکەوێتە بەشی چەپی ڕووباری خابوور، بەدووریی 37 کیلۆمەتر لە باشووری شاری حەسەکە، لە ناوەندی حەوزی خاپوور و لەنێوان گردەکانی ڕۆژهەڵاتی چیای عەبدولعەزیز. ئەم گردە نزیکەی 25 مەتر لە ئاستی زەویی دەوروبەری بەرزترە و 350 مەتر پانە.
هەڵکەوتەی جوگرافیی ئەم گردە دەکەوێتە شوێنێکی ئێگجار ستراتیجی، چونکە لە بەشی ڕۆژئاواکەی نزیکە لە چیای شنگال و لەبەر هەبوونی ئاوێکی زۆر و ژینگەیەکی دەوڵەمەندی سروشتی (ئاژەڵی و گیایی)، بۆ هەزاران ساڵ شوێنی ژیان و شارستانییەت بووە.
لە پاشماوە شوێنەوارییەک
گردی تابان.. کۆکەرەوەیەک لە شارستانییەتە گرنگەکان
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، وە دایکی ژیناش ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە، وە بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی بری
ژینا ئەمینی
ڤەژەن کشتۆ
ناو: ڤەژەن
نازناو: کشتۆ
ناوی باوک: سەباح
ڕۆژی لەدایکبوون: 26-01-1998
شوێنی لەدایکبوون: دهۆک
ژیاننامە
ڤەژەن کشتۆ لە ڕۆژی 26-01-1998 لە شاری دهۆک/باشووری کوردستان لە دایک بووە، هەر لە منداڵییەوە حەزی لە نووسین و خوێندن بووە، ڤەژەن دەرچووی کۆلیژی دهۆکە، بەشی پەروەردەی تایبەت، دەرچووی ساڵی 2019یە بە ئەنجامێکی زۆر باش. ڤەژەن بە باشی زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی قسە دەکات. هەروەها ڤەژەن یەکەم کەسی کوردی ئێزدییە لە مانگی 5ی ساڵی 2023 بووە بە هاوکاری ڕێکخراوی کوردپێدیا.[1]
ڤەژەن کشتۆ
بابەتی نوێ
ئەسپەنجیر
ناونیشانی پەڕتووک: ئەسپەنجیر
ناوی نووسەر: تەیفور بەتحایی
شوێنی چاپ: ستۆکهۆڵم
چاپخانە: دیجیتاڵ
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم

ئەسپەنجیر ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی تەیفور بەتحایی، ساڵی 2018
ئەسپەنجیر
ئەدیب حەسەن
ناو: ئەدیب
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1909
ساڵی کۆچی دوای: 1964
شوێنی لەدایکبوون: حەما/کوردستانا ڕۆژاڤا
شوێنی کۆچی دوایی: بەرازیل
ژیاننامە
ئەدیب کورێ حەسەن ئاغا شیشکلی، سەرۆکی پێشووی
ئەدیب حەسەن
ڤەژەن کشتۆ
ناو: ڤەژەن
نازناو: کشتۆ
ناوی باوک: سەباح
ڕۆژی لەدایکبوون: 26-01-1998
شوێنی لەدایکبوون: دهۆک
ژیاننامە
ڤەژەن کشتۆ لە ڕۆژی 26-01-1998 لە شاری دهۆک/باشووری کوردستان لە دایک بووە، هەر لە منداڵییەو
ڤەژەن کشتۆ
قەحپە بەڕێزەکە
ناونیشانی پەڕتووک: قەحپە بەڕێزەکە
ناوی نووسەر: ژان پۆل سارتەر
ناوی وەرگێڕ: هیمداد حوسێن و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبییەوە
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: ئاوێر
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ:
قەحپە بەڕێزەکە
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 03
ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 03
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی کوردی) بەناوی هاوسەری نووسەرەوە ناونراوە، 75هەزار وشە و زاراوە دەگرێتە خۆی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی)ی
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 03
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 02
ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 02
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی کوردی) بەناوی هاوسەری نووسەرەوە ناونراوە، 75هەزار وشە و زاراوە دەگرێتە خۆی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی)ی
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 02
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 01
ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 01
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی کوردی) بەناوی هاوسەری نووسەرەوە ناونراوە، 75هەزار وشە و زاراوە دەگرێتە خۆی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی)
فەرهەنگی سەرگوڵ (عەرەبی-کوردی) 01
سەدەر
گوندێکە لە شارەدێی مەزنێ سەربە شارۆچکەی مێرگەسووری پارێزگای هەولێر. لە ساڵی 1977 گوندەکە کاولکراوە و سوتێنراوە، دانیشتوانەکەی ڕاگوێزراون بۆ کۆمەڵگەی قوشتەپە، ساڵی 1983 بەشێک لە دانیشتوانەکەی بەر شاڵاو
سەدەر
خۆشم ویست
ناونیشانی پەڕتووک: خۆشم ویست
ناوی نووسەر: ئانا گاڤاڵدا
ناوی وەرگێڕ: ژوان جەلال
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزییەوە
[1]
خۆشم ویست
میرایەتی بابان و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیرانی (سەدەی هەژدە و نۆزدە)دا
ناونیشانی پەڕتووک: میرایەتی بابان و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیرانی (سەدەی هەژدە و نۆزدە) دا
ناوی نووسەر: ئاراس محەمەد ساڵح
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم

لێکۆڵینەوەیەکی زان
میرایەتی بابان و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیرانی (سەدەی هەژدە و نۆزدە)دا
هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی نووری و گوڵزاری هاوژینی
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی ساڵانی دووهەزاری سەدەی بیست و یەک
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- گوڵزار، 2- هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی نووری)
ناوی وێنەگر: ( نەناسراو)
[1]
هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی نووری و گوڵزاری هاوژینی
قادر حاجی تۆفیق مەحمود حەمامچی
ناو: قادر
نازناو: قادری حاجی تۆفیقی حەماچی
ناوی باوک: تۆفیق مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ڕۆژی کۆچی دوایی: 29-12-2018
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە،
لە ساڵی 19
قادر حاجی تۆفیق مەحمود حەمامچی
خێزانێکی دێرینی گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی
شوێن: گەڕەکی سابوونکەران ی شاری سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: (1- شیرین، 2- نەبەز کەمال، 3- نیاز کەمال، 3- بەناز کەمال، 4- کۆچکر
خێزانێکی دێرینی گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی
سردی گەورە
گوندێکە کەوتۆتە شارەدێی سوورداشی شارۆچکەی دوکانی پارێزگای سلێمانی ، لە ساڵی 1988 هاونیشتمانییانی گوندەکەیان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و وەک یەکەم قۆناغی ئەنفالی دۆڵی جافەتی بوون. [1]
سردی گەورە
عەبدولمەلیک ئەلعالم - عەبدولمەلیک ئەحمەد وشیار
ناو: عەبدولمەلیک
نازناو: ئەلعالم
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-04-2007
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
ژیاننامە
هۆزانەوانی لاو، لەدایکبوو و دانیشتووی شاری هەولێر لە زاری خۆیانەوە:
من ناوم (ع
عەبدولمەلیک ئەلعالم - عەبدولمەلیک ئەحمەد وشیار
هەستی تەمەنم
ناونیشانی پەڕتووک: هەستی تەمەنم
ناوی نووسەر: عەبدولمەلیک ئەلعالم
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: ڕۆژهەڵات
ساڵی چاپ: 2021 [1]
هەستی تەمەنم
جەستە و کۆمەڵگە
ناونیشانی پەڕتووک: جەستە و کۆمەڵگە
ناوەرۆک: کۆمەڵە وتار
ئامادەکار و پێداچوونەوە و هەڵبژاردنی وتارەکان: ئەحمەد غوڵامی
شوێنی چاپ: بۆکان
چاپخانە: خانی
دەزگای پەخش: خانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ:
جەستە و کۆمەڵگە
ژوان ئەحمەد سەعید
ناو: ژوان
نازناو: ژوانی مامۆستا ئەحمەد
ناوی باوک: ئەحمەد سەعید
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
نووسەر و ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنووسێکی شاری سلێمانییە، ساڵانێکە لە ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی ش
ژوان ئەحمەد سەعید
عومەری کەریم ئاغا لە ڕێکەوتی 05-01-1967
شوێن: وێنەگری ڕەفیقی وێنەگر ی شاری سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 05-01-1967
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ( هونەرمەند عومەر کەریم ئاغا)
ناوی وێنەگر: (ڕەفیقی وێنەگر)
[1]
عومەری کەریم ئاغا لە ڕێکەوتی 05-01-1967
گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی ساڵی 1986
شوێن: گەڕەکی خەبات ی شاری سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی ساڵی 1986، لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەیە و شایی و هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەکە، خانووەکان، یەک
گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی ساڵی 1986
ناوەندی کورد
ڕێکخراوێکی مەدەنی کولتووری و سیاسییە، بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی دێرینی کورد، ساڵی 2023 دامەزراوە.
هێڵ و سنووری کارکردنی ناوەندی کورد (بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی دێرینی کورد) تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوینی
ناوەندی کورد
ڕابیعەی عەدەوییە
ناونیشانی پەڕتووک: ڕابیعەی عەدەوییە
ناوی نووسەر: عەبدولڕەحمان بێلاق بەرزنجی
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
ڕابیعەی عەدەوییە
جەوهەر نامیق سالم و سادق عومەر ئاغای سندی
شوێن: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1-شەهید سادق عومەر ئاغای سندی، 2- کۆچکردوو جەوهەر نامیق سالم- سەلیم سۆرانی )
ناوی وێنە
جەوهەر نامیق سالم و سادق عومەر ئاغای سندی
سومەیە سدیق
ناو: سومەیە
ناوی باوک: سدیق
ڕۆژی لەدایکبوون: 27-06-2001
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
ناوی تەواوم سومەیە سدیق عەلی.
نووسەر، ڕاهێنەر و ڕاگەیاندکار.
لە ڕێکەوتی 27-06-2001 لەدایکبووم لە شاری
سومەیە سدیق
عەشق هەرگیز نامرێت
ناونیشانی پەڕتووک: عەشق هەرگیز نامرێت
ناوی نووسەر: ئیملی برونتە
ناوی وەرگێڕ: زانەر محەمەد [1]
عەشق هەرگیز نامرێت
ئامار
بابەت 454,726
وێنە 93,157
پەڕتووک PDF 16,713
فایلی پەیوەندیدار 77,233
ڤیدیۆ 818
میوانی ئامادە 17
ئەمڕۆ 13,579
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.969 چرکە!