ڤیەننا سەلام لەدایکبووی ساڵی 1994ە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە دایکبووە.
دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کەرکوک بەشی زمانی ئنگلیزییە.
نزیکەی 10 ساڵە خەریکی وەرگێڕانی بابەتی جیاواز و بە تایبەتیش ئەدەبیە لە شیعر و وتار و کتێب.
یەکێک لە بەرهەمەکانی کتێبی
شیری ڕەششیری ڕەش ئەلیف شەفەقە کە لە ئنگلیزییەوە وەریگێڕاوە و ساڵی 2018 لەلایەن ناوەندی غەزەلنوسەوە بڵاوکراوەتەوە.
وەرگێڕانەکانی لە ڕۆژنامەکانی باس و هەواڵ و چاودێر و کوردستانی نوێ و سایتی باڵندە بڵاوبونەتەوە.
لە ئێستادا خاوەنی بڵۆگێکە کە وەرگێڕانەکانی لە هەردوو زمانی ئنگلیزی و عەرەبی بۆ کوردی و لە کوردیەوە بۆ ئنگلیزی تێدان.
[1]
بلۆگی ڤیەنا سەلام