كۆنفڕانسی تهڤگهری ئازادی له كهركوك
باکووری کوردستان
- بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و پشتیوانییکردنی مانگرتنەکەی
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن، ئەمڕۆ
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە و 14 ژنی دیکە لە زیندانی پیتی (ئێف)ی ژمارە 1-ی کاندیرای کۆجائەلی مانگرتن لە خورادنیان دەستپێکرد و بڕیارە 10 ڕۆژ بەردەوام بێت.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حوکمی 2 ساڵ و 188 ڕۆژ زیندان بۆ 6 چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی مێهرداد سەبووری، دڵنیا سەبووری، ئومید ئەحمەدی،
ئارام محەمەدیئارام محەمەدی،
شاهۆ سادقیشاهۆ سادقی و ڕۆژین ئیبراهیمی لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری
سنەسنە پشتڕاست کرایەوە. دەزگای قەزایی ئەو 6 چالاکە کرێکارییەی بە تۆمەتی بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران تاوانبار کردووە.
[3]
حوکمی 2 ساڵ و 188 ڕۆژ زیندان بۆ 6 چالاکی کرێکاری کورد پشتڕاست کرایەوە
باشووری کوردستان
-
کەمال موفتیکەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لەفەرماندە سەربازییەکان لەهەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
[4]
- شەوی رابردوو بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە لە ناوچەی مسێریک لە شارۆچکەی سێمێلی پارێزگای
دهۆکدهۆک ئاوی باران لە کۆلانەکان بەزبووەتەوه و بەهۆیەوە 21 ماڵ ژێر ئاو کەوتن و خاوەن ماڵەکانیش بەناچاری خانووەکانیان بەجێهێشتووە.
[1]
- بەیانیی ئەمڕۆ
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە هۆڵی لوبنان-ی شاری
کەرکوککەرکوک بەبەشداریی 150 ئەندامی شاری کەرکوک و دەوروبەری دەستی بە کۆنفڕانسی هەرێمی کەرکوک کرد و تا ئێوارە بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا هەر یەک لە رێحان حەمادی و کۆمەڵ سەرمەند وەک هاوسەرۆکانی نوێی ئەنجوومەنی کەرکوک هەڵبژێردران.
[2]
- یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رەتیدەکاتەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) هەڵیان کوتابێتە سەر بارەگایەکیان لە شارەدێی سنونێ لەسنوری شارۆچکەی
شنگالشنگال و ئاڵاکەیان داگرتبێتن وەک ئەوەی بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووه و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتێش له و سنورە دەڵێت ئەوەی رویدا ئەوە بووە چەند گەنجێک هاتونەتە لامان و داواکارییەکیان لەرێگەی ئێمەوە بەرز کردووەتەوە.
[1]
- شەشەمین گروپی نوێنەرایەتی
هەدەپەهەدەپە کە لە 13 ئافرەت و دوو پیاو پێکدێن، لە باشوری کوردستان مانگرتنیان دەستپێکرد و رایدەگەیەنن: تا گۆشەگیری سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوام بێت، مانگرتنی ئەوانیش بەردەوام دەبێت.
[1]
حەسەن حوسێن مزوری
- فەرمانگەی کەشناسی هەورامان لە ئاگادارییەکی بە پەلەدا هۆشداری دەداتە شۆفێران و ئەو گوندنشینانەی نزیکن لە چەم و دۆڵەکان بەهۆی ئەگەری دروستبوونی لافاو و تەمومژی چڕ لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە.
[1]
- ئەمڕۆ شانێکی شارەکانی
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجە و
گەرمیانگەرمیان و دهۆک لە دەروازەی سیمالکا لەلایەن ئاساییشەوە ڕێگریان لێکرا بچەن ڕۆژئاوای کوردستان.
[5]
- لە سنووری شارەدێی
سەنگاوسەنگاو، ئۆتۆمبێلێک کە چەند گەنجێکی تێدابووە لە بازگەیەکی پۆلیسی دارستان نەوەستاوە، دواتر شەڕەتەقە دروستبووە و، بەهۆیەوە هاونیشتمانییەک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.
[6]
- لە بەرزاییەکانی زورگەزراو لە میحوەری
مەخموورمەخموور ئەمشەو بەهۆی هەورەبروسکە
پێشمەرگەپێشمەرگەیەک لە فەرماندەی بارزان گیانی لەدەستدا. ئەو پێشمەرگەیە ناوی حەسەن حوسێن مزوریە و دانیشتوی شارۆچکەی
سۆرانسۆرانە و سێ منداڵی لە دوای خۆی جێهیشتووە.
[1]
- بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە چەند گەڕەکێکی شاری
هەولێرهەولێر، ئەمشەو ئاو چووە چەندین ماڵ و زیانی ماڵی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە هەرێمی جزیر بەهۆی بارانی بارینی زۆرەوە لە زۆر شوێن لافاو روویدا.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- هەزاران کەس لە بەرلین دژی 25هەمین ساڵیادی قەدەغەی ئەڵمانیا لە دژی پەکەکە رژانە سەر شەقامەکان و هەموو قەدەغەکارییەکانی ئەڵمانیایان تێکشکاند. دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە و وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژەیان بەرزکردەوە.
[2]
- سایتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA لەپاڵ بەکارهێنانی 9 زمانی جیهانی زمانی کوردیش دەخاتە لیستی بەکارهێنانەکانیەوە.
[4]
- عادل مەلا ساڵح کە بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆیە و دانیتشووی گەرمیانه، لە کۆنگرەی باڵیۆزانی ئاشتی لە وڵاتی میسر وەک باڵیۆزی ئاشتی رێکخراوی (نێودەوڵەتی عەرەبی بۆ دادوەری و چارەسەرکردنی ململانێکان) دیاریدەکرێت.
[1]