بارەگاکانی تەڤگەرى ئازادی دادەخرێن
باکووری کوردستان
- لە سێیەمین ساڵیادی کوشتنیدا، لە بەردەم منارەی چوار لنگ لە ناوچەی سووری ئامەد مەڕاسیمی یادکردنەوەی
تاهیر ئەلچیتاهیر ئەلچی سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد بەڕێوەچوو. لە مەڕاسیمەکەدا تورکان ئەلچی هاوژینی تاهیر ئەلچی، نوێنەرانی ژووری پارێزەرانی دیلۆک، ئیزمیر، ئەنقەره و یەکێتیی ژووری پارێزەرانی تورکیا (TTB)، پەرلەمانتارانی پارتیی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) ڕەمزیە تۆسوون، سەلچووک مزراکلی، مووسا فارسئۆغووللاری و زۆر پارێزەری دیکە بەشدار بوون.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شەوی رابردووەوە، چەند بوومەلەرزەیەک لە سنووری
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاو روویانداوە.
[1]
باشووری کوردستان
یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی
- لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی
سلێمانیسلێمانی، چەند رێورەسم و چالاکییەک بەڕێوەدەچێت. لە یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی چالاکییەکانیدا، یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشیە سەرۆک
مام جەلالمام جەلال لە پێناو دامەزراندن و گەشەپێدان و یارمەتی و کۆمەکەکانی بۆ ئەو زانکۆی سلێمانی. هەروەها زانکۆی سلێمانی لە پێناو خزمەتکردنیان به و زانۆیە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشییە ژمارەیەک لە بەرپرسان و سەرۆک و دڵسۆزانی ئه و زانکۆیە کە لەناویاندا پشتیوان و هاوکار بوون لە سەرخستن و بەرەوپێشبردنی زانکۆکەدا هەریەک لە
کۆسرەت ڕەسوڵکۆسرەت ڕەسوڵ،
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا،
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی،
جەمال عەبدولجەمال عەبدول،
لەتیف ڕەشیدلەتیف ڕەشید،
فاروقی مەلا مستەفافاروقی مەلا مستەفا و ژمارەیەک کەسایەتی زانستی و ئەدەبی و هونەری دەبیندرێت.
[2]
- شەوی رابردوو، 3 بوومەلەرزە لە نزیک
خانەقینخانەقین روویاندا.
[1]
- ئاسایشی
گەرمیانگەرمیان، ڕۆشتوونەتە سەر بارەگای
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارۆچکەی
کەلارکەلار و داوای ئەوە دەکەن بارەگاکەیان دابخەن.
[3]
- بەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی ئاسایشی
کۆیەکۆیە، چوونەتە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی لە شارۆچکەی کۆیە-ی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر و دایانخستووە.
[3]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش لە شارۆچکەی
کفریکفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان داخست.
[3]
- بارەگای تەڤگەری ئازادی لە هەردوو
رانیەرانیە و
قەڵادزێقەڵادزێ لەسنوری ئیدارەی راپەڕین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخران.
[4]
- هێزەکانی ئاسایشی ڕانیە ئەمشه و هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) لە شاری ڕانیە و دوای 3 ڕۆژ لە کردنەوەی، نووسینگەکەیان داخست.
[5]
- شاندێکی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان کرد لە شاری سلێمانی و پشتیوانیی خۆیان بۆ هاوسەرۆکان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی دەربڕی.
[3]
- بەرپرسێکی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم داوا لە بریتانیا دەکات کار بکات بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان بۆ بە جینۆساید ناساندنی.
[4]
- تەقە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەشی ڕۆژ هەڵاتی سلێمانی لە گەڕەکی توی مەلیک کرا و زیانی ماددیی لێکەوتەوە.
[4]
یەکێتی ئەوروپا هەفتەبازاڕێکی کشتوکاڵیی لە هەڵەبجە کردەوە
- بە مەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و دروستکردنی بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی سنورەکە، بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر و بەرپرسانی حکومی و حزبی، لەسەر بودجەی یەکێتی ئەوروپا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی
هەڵەبجەهەڵەبجە هەفتەبازاڕێکی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە کراوە کە بێ بەرامبەر دەدرێتە جوتیاران.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەفدێکی هاوبەشی کورد و تورکمان لەبارەی کێشە کشتوکاڵییەکانی
کەرکوککەرکوک لەگەڵ
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق کۆبونەوە.
[4]
- تاهیر ئەلچی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ 3 ساڵ لەوە پێش و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە
ئامەدئامەد تیرۆرکرا. بڕیاربوو لە ئەنقەرە یادی ئەلچی بەڕێوەبچێت، بەڵام پۆلیسی تورک رێگای نەدا یادەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.
[3]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ڕژێمی ئاکەپە هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا هەریەکە لە ئەندامانی هەدەپە؛ هانیفی بالجی، سەیفەدین بۆزکوورت، ڕەمەزان ئایهان، ئەکرەم عەلی پنار، ئیهرابی چەتین، شەهابەدین ئولکەر و 3 کەسی دیکە کە ناویان نەزانرا دەستگیر کران. بە گوێرەی زانیارییەکان بەشێک له و دەستگیرکراوانە لە بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپەن کە بەهۆی بڵاوکراوەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراون.
[5]