لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-11-2018
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە زانکۆی پەیامی نووری
مەریوانمەریوان هەڵمەتێکی بەڕووچاندن لە لایەن چالاکانی ژینگەپارێز بەڕێوەچوو و چالاکییەکەش پێشکەش بە شەهیدانی ژینگەپارێز کرا.
[5]
- مامۆستایەکی کورد بە ناوی
ئومید شامحەمەدیئومید شامحەمەدی، خەڵکی شاری
دیواندەرەدیواندەرە لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. ئەم مامۆستا کوردە پاش مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان بە هۆی هاندانی مامۆستایان بۆ بەشداری کە مانگرتنی سەرتاسەری بانگهێشتی ئیتلاعاتیی سپای پاسداران کراوە.
[6]
باشووری کوردستان
- یانەی سیاوچەمانە رێوڕەسمی ناساندن و واژۆکردن و بەخشینی کتێبی (گەوهەری ژمارەیەک تێکست و دەستنوسەکان) بەڕێوەدەبات.
[1]
- چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی
سلێمانیسلێمانی مێژوویەکی دێرین، لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
[1]
زانکۆی سلێمانی چوارەمین کۆنفراسی زانستیی نێودەوڵەتی سازدەکات
- دکتۆر رەزا حەسەن، سەرۆکی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی یادی یۆبیڵی زێڕینی زانکۆی سلێمانی، رۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگە دەکرێتە پشووی فەرمی و دەوام ناکرێت.
[4]
- لە دژی بڕیاری ئەمریکا لەسەر پێشەنگەکانی کورد، لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، تێیدا وێڕای ئیدانەکردنی بڕیارەکەی ئەمریکا، ئەو بڕیارەش بە خزمەتەکردن بە تیرۆریستانی داعش و هاوکار بۆ پێشخستنی داعشیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرا.
[3]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس، کە کاری خاوێنکردنەوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە ئەستۆ دەگرن، لە بەردەم بینای شارەدێی حاجیاوا-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە و مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاند. مانگرتووان پێکهاتوون لە کرێکارانی سنووری شکارتە و سەروچاوە و حاجیاوا و مانگرتنەکەیان دژ بە کەمکردنەوەی مووچەکانیانە لە 400 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار.
[3]
- بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی لە
خورماتووخورماتوو رایگەیاند، چەکدارانی
داعشداعش لە سنووری خورماتوو هەن، ژمارەیان کەم و زۆر دەکات و لەنێوان 50 بۆ 80 کەس دەبن.
[2]
- هاوڵاتیانی بناری
قەندیلقەندیل بڕیارەکەی ئەمریکا دژی پێشەنگانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان شەرمەزار دەکەن، بڕیارەکە بە پیلانگێڕیی ناوزەد دەکەن، دەشڵێن: شۆڕشگێڕی خۆمان نادەینە دەست دووژمنان.
[3]
- سەرۆکی دادگای
کەرکوککەرکوک سەرجەم دادوەرانی باری کەسێتی ئاگادارکردووەتەوە داوای رەزامەندی هاوژینی یەکەم لەو پیاوانە نەکەن کە دەیانەوێت ژنی دووەم بهێنن، هەروەها بۆ سێیەم و چوارەمیش بەهەمانشێوە.
[4]
- عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی
هەولێرهەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەکە بەناوی (زوهێر جەعفەر) گیانی لەدەستدا کە خێزاندارە. وتیشی: پۆلیس بەردەوامە لە دۆزینەوەی بکوژانی هەیسەم و زوهێر کە تائێستا سێ کەس بە گومانی کوشتنی ئه و دوو هاووڵاتییە دەستگیرکراون.
[4]
- وەزارەتی
پێشمەرگەپێشمەرگە رایدەگەیەنێت: بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانی ئەمدواییانەی داعش، دەیان کەس لە خەڵکی سڤیل کوژراون و برینداربوون کە ئەمەش بوەتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و گرفت بۆ خەڵک.
[4]
- کۆبوونەوەی بەرپرسانی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا تاوتوێی جموجۆڵەکانی داعش کرا.
[2]
- گەورەترین فڕۆکەکانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نیشتەوە و بڕیاریشە لەنزیکترین کاتدا فڕۆکەیەکی دیکەی هاوشێوە بگاتە فڕۆکەخانەکە.
[1]
- دوای راگرتنی هاوردە و هەناردەکردنی سوتەمەنی بۆ ماوەی نزیکەی 20 رۆژ لە مەرزی
پەروێزخانپەروێزخان، ئەمڕۆ جارێکیتر جوڵەی بازرگانی بە سوتەمەنییەوە لەو مەرزە دەستیپێکردەوە.
[4]
- بەرپرسێکی باڵای
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێم رەتیدەکاتەوە، ئاگر لە بەشێکی باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ کەوتبێتەوە و فایلە گرنگ و نهێنییەکان سوتابن.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بنکەیەکی پۆلیسی شارۆچکەی جەرابلووس تەقیەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێیەکان وەرگیراون، بەهۆی تەقینەوەکە لایەنی کەم 9 کەس بریندار بوون. ناوی بریندارەکان: فادی عەبد مەجید (29 ساڵان)، عیسا محەمەد (32 ساڵان)، جەمال حوسێن (28 ساڵان)، عەبد هادی سابری (24 ساڵان)، محەمەد فەرەج (18 ساڵان)، عەبد عەزیز خدر، محەمەد هنداوی (34 ساڵان)، فەرەح هنداوی (18 ساڵان) و محەمەد ڕەجەب.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە دادگای باڵای شتوتگارت یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی گەنجێکی کورد کە لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە، بەڕێوەچوو. گەنجەکە ناوی دەستبارە و پێشتر مەلا
ئیسماعیل سووسەییئیسماعیل سووسەیی لە دانپێدانانەکەیدا باسی ئەو گەنجە دەکات و دەڵێت، لە ئەڵمانیاوە هاتووەتە هەولێر.
[2] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث