باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو، زینەت ئالگان هاوسەرۆکی
دەبەپەدەبەپە لە نسێبین، جەنگیز کۆک هاوسەرۆک شارەوانیی نسێبین و ئەمینە ئاکیوز ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی نسێبین تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون. ئاکیوز باری تەندروستیی ناجێگیرە.
[4]
- جەنگیز چیچەک، ئیبراهیم بیلمەز، فوئاد جۆشجاک پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکیان لە بورسا کرد، بەمەس ژمارەی ئەو داواکارییانەی پارێزەران پێشکەش بە دادگاکەیان کردووە، بوو بە 762 جار.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی سەلاح ئەسفەندوەند تەمەن 28 ساڵ خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەستدا.
[3]
سەلاح ئەسفەندوەند
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یوونس ئیبراهیمی خەڵکی گوندی زێوەی شاری
سەردەشتسەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەسدا.
[3]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی فاروق فەیزی کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی تەنگیوەر سەر بە شاری
کامیارانکامیاران بە هۆت تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری ئەهواز گیانی لە دەسدا.
[3]
باشووری کوردستان
- لە
پارکی ئازادیپارکی ئازادی شاری
سلێمانیسلێمانی سێهەمین فێستیڤاڵی
هەنگوینهەنگوین بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی دوو ڕۆژی فێستیڤاڵدا بە سەدان جۆر هەنگوینی کوردستان نمایش دەکرێت.
[1]
- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت: وڵاتی چیک لقێکی زانکۆی پالاسک لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و دەشڵێت: خوێندن له و زان
کۆیەکۆیە ئه و بوارانە لەخۆدەگرێت کە گرنگن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییەکان.
[2]
- ژمارەیەک کارمەندی گرێبەست لە ئۆفیسی
دهۆکدهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گردبوونەوەکیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەکەن.
[2]
-
حزبی شیوعی کوردستانحزبی شیوعی کوردستان، دژ بە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سەبارەت بە پێدانی خەڵات بەو کەسانەی شوێنی سێ سەرکردەی کەجەکە و پەکەکە، ئاشکرادەکەن، لە
کەلارکەلار گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا ئیدانەی ئەو بڕیارەیان کرد و داوایانکرد، کە ئەمریکا بەو بڕیارە نادروستەیدا بچێتەوە.
[5]
- لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دابەشکردنی ئاو لە
هەڵەبجەهەڵەبجە ڕادەگیرێت و بەهۆیەوە هەندێک لە گەڕەکەکانی شارەکە نزیکەی هەفتەیەکە ئاوی خواردنەوەیان بەدەست نەگەیشتووە، ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستکردووە و داواکارن سەرچاوەی دابینکردنی ئەوی خواردنەوەیان بگوازرێتەوە بۆ سەرچاوەی ئاوی زەڵم.
[2]
- سەرچاوەیەک لە هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە شارەدێی گوڵاڵە، ڕایگەیاندووە کە تیرۆرستانی داعش بە 7 گولە هاوەن بۆردوومانی
جەلەولاجەلەولا-ی کرد بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.
[4]
- لە نزیک دەریاچەی حەمرینی سنوری شارەدێی سەعدیە، هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی چەکدارانی
داعشداعش بوونەوه و لە ئاکامدا سێ چەکداری داعش کە یەکێکیان بەرپرسی بۆمبڕێژکردنە لەگەڵ پۆلیسێک کوژران.
[2]
-
پێشمەرگەپێشمەرگەیەک بەناوی شێرزاد محەمەد ئەمین، کە سەر بە لیوای 16یە، ئەو پێشمەرگەیە دانشتوی شاری
کەرکوککەرکوک-ە، بەمەبەستی سەردان هاتووەتە ماڵی باوکی، دواتر دەچێتە حەوشەی ماڵەکە و دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە و بریندار دەبێت، بەڵام دوای چەند خولەکێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەسدا.
[5]
شێرزاد محەمەد ئەمین
رۆژئاوای کوردستان
- لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کە چەتە و سەربازانی تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی بلبلێ جێگیریان کردوون، 5 کەسی خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا. ناوی 2 لە قوربانییەکانی تەقینەوەی مینەکە ئاشکرا بوو کە بریتین لە ئیسماعیل ئیبیش ئیسماعیل و هەمزە ئیبیش ئیسماعیل.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە بیویوک چەکمەجەی ئیستەنبول، سکاڵایەکی تر لە دژی هونەرمەند
فەرهاد تونچفەرهاد تونچ تۆمار کرا. هۆکاری تۆمارکردنی سکاڵاکە بۆ بڵاوکردنەوەی تویتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەگەڕێتەوە. لە سکاڵاکەدا ئیدعای ئەوە کراوە، فەرهاد تونچ سوکایەتیی بەسەرۆک کۆمار کردووە.
[4]
- کۆمەڵەی سویفت بۆ پەیوەندی دارایی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، وەک پابەندبوون بەسزا ئابوورییەکانی ئەمریکا، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەموو خزمەتگوزارییەکانی لەگەڵ بانکە ئێ
ڕانیەڕانیەکان بچڕاند، یەکێتی ئەوروپاش نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکە.
[2]