سەرکەوتنی گەورەی پارتی و پرۆسەی هەڵبژاردن بە گەرمی لە سەرۆک #مەسعود بارزانی# و تێکڕای کادرو ئەندام و لایەنگرو جەماوەری سەربەرزی پارتی و #پێشمەرگە# قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پیرۆز دەکەم. سەرکەوتنی لیستی 183 بە دەنگێکی زۆر و شایستە، بە پێی ئەنجامە نافەرمیەکان، پارتی بەربەستی 40 کورسی ناوپەرلەمان تێپەڕاندووە و بە پشتیوانی خوای گەورە، ئەنجامێکی باش بەدەستهاتووە. لە ناخی دڵمەوە، سوپاسێکی زۆر بۆ جەماوەری سەربەرزی پارتی لە سەرانسەری کوردستان، کە وەک کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستی پارتی، متمانەیەکی زۆر گەورەتان پێبەخشیم و لە بەردەم یار و نەیاری پارتیدا سەربەرز و سەرفرازتان کردین. پشتیوان بە خوای گەورە، دواتر وردەکاری ژمارەکانی تێکڕای ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاودەکەینەوە.
دەمەوێت سوپاسێکی زۆرم ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بکەم، وێڕای هەندێ کەم و کوڕی، سەرکەوتووانە و پیشەییانە کارەکانیان بەڕێوەبرد. سوپاسێکی زۆر زۆر بۆ ئازیزانی وڵات، هێزە ئەمنییەکان، کە ئارامی و سەقامگیری پرۆسەکەیان پاراست. سوپاسی زۆر بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان کە بەشداری هەڵبژاردن بوون و پێکەوە سەرکەوتنی کوردستانمان تۆمارکرد و ئیرادەی گەلەکەمان سەرخست.
#01-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,272 ganger