🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📼 کردنەوەی یەکەم قوتابخانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کردنەوەی یەکەم قوتابخانە لەساڵی 1924 بەناوی(دەپهن) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کرماشان وەهەروەها پێشوازی کردن لەمامۆستای قوتابخانەکە کەبەسواری ئەسپێکەوە دێت و کوردەکان خەڵکی ئەو سنورەش بۆ ئەم مەبەستە بەئا
📼 کردنەوەی یەکەم قوتابخانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
📷 گەڕەکی سەرشەقام ساڵی حەفتاکان
گەڕەکی سەرشەقام ساڵی حەفتاکان
📷 گەڕەکی سەرشەقام ساڵی حەفتاکان
📕 ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
ناوی کتێب :- ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
نووسەر :- حەیات محەمەد
ساڵ :- 2021
📕 ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
📷 مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی ساڵی 1964
مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی زانستە ئیسلامییەکان کە مێژووی وێنەکە بۆ 57 ساڵ پێش ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە واتە ساڵی 1964 کەئەوکاتە تەمەنی هەژدە ساڵ بووە لەکاتی چاوساغی لە وێنەکە دانیشتووەو دەستی بەرز
📷 مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی ساڵی 1964
📕 بوونی خواوەند لە نێوان داکۆکیکاران و نکوڵیکارانیدا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
خوێنەرانی ئازیز! چاوەڕێی ناوەرۆکی پەرتووکەکە بن بەم زوانە بە شێوەی (PDF) دادەنرێت.
📕 بوونی خواوەند لە نێوان داکۆکیکاران و نکوڵیکارانیدا
📖 کوڕان و کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم دە تێبینیەم لێ وەربگرن
خۆشەویستان، هاوڕێیان، کوڕو کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم چەند تێبینیەم لێ وەربگرن:

1- مرۆڤ یەکجار دەژی و تەمەنیش کورتەو بەشی نیوەی خۆشیەکان ناکات ئیتر چۆن بۆ رق و کینەو تاوان بەکار دەهێنرێت.
📖 کوڕان و کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم دە تێبینیەم لێ وەربگرن
📕 دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی کە منم کە ژنم
کتێبی (دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی، کە منم کە ژنم)
بەیان عەزیزی،
چاپەمەنی ڕۆسا، سلێمانی 2021.

▫️ئەم کتێبە لە ڕوانگەیەکی دەروون شیکارییەوە باس لە گرنگترین قۆناغ و دەروازەکانی ژیانی ژن دەکات و بۆ
📕 دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی کە منم کە ژنم
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
نازناو: سینان دەرسیم - میرخان
ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی
شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم
ناوی دایک: یازگولو
ناوی باوک: عەلی
رێکەوت و شوێنی شەهید بوون: 27-10-2020، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
ڕێگای عەربەت کەجاران پێیان ئەوت هوانە
دوای ساڵی 1958بوبە مەخزەنی هوانە[1]
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
...[1]
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
یادداشت و بیرەوەری
نووسەر: حازمی عەلی کوتک
بڵاوکردنەوەی دەزگای فێربوون ساڵی چاپی 2020
مەبەستم لە نووسینی ئه و کتێبە ئەوە نیە خۆم وەک کارەکتەری (حەمەدۆک) وینابکەم، یان مێژووی خەباتی خۆم و بنەماڵەک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
👫 کەسایەتییەکان
نەجمەدین مەلا
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
قاسم ئەمین
✌️ شەهیدان
غەریب رەشۆ
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📝 پەیامێک لە بارەی هەڵبژاردنەوە لە کۆسرەت رەسول عەلی-یەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
پەیامێک لە بارەی هەڵبژاردنەوە لە کۆسرەت رەسول عەلی-یەوە
📝 بەڵگەنامەکان

لە باوکی رێناسەوە بۆ خەڵکی کوردستان...
لەگەڵتانین 30ی مانگ لە کفریکفری و کەلارکەلارەوە تا زاخۆزاخۆ، کوردستان سەوزپۆش بکەن، بەره و سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و لە 30 مانگ هاوسەنگی هێز بۆ کوردستان بگێڕنەوە، یەکێتی ئه و هێزەیە وەک شاخە سەربەرزەکانی کوردستان سەر دانانوێنێ بۆ هیچ کەس.
گەلی کوردستانی خۆڕاگر...
یەکێتی حزبی گەله و بۆ گەله و لەپێناو گەل تێدەکۆشێ، لە چرکەساتی بێ ئومێدیدا بۆ کورد هاتە مەیدان، نەوەستا، بەردەوام بوو لە خەباتکردن تا راپەڕینی بەهاری کوردان و چۆک دانان بە رژێمی فاشستی بەعس.
یەکێتی بەردەوام بوو، بنچینه و کۆڵەگەی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، ئەوێ رۆژێ ئەوە یەکێتی بوو راستەوخۆ حوکمڕانی کوردستانی گرتەدەست، سەرەڕای ئابڵوقه و قەیرانەکان، چۆکی دانەناو نەوەستا لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی و هەنگاوەکانی دەستپێکرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.
تێکۆشەران...
حوکمڕانی کوردستان سەلماندی، بەبێ یەکێتی نەک هەر مەحاڵە، بەڵکو هەر نایەتەدی، ئەوە یەکێتیە خۆی بە خزمەتکارو ئاوەدانکەرەوەی هەموو کوردستان دەزانێ، یەکێتی جیاوازە لە هەموو حزبەکانی تر، یەکێتی دیموکراسی هێنایەدی و سەکۆی ئازادی دروستکرد، بەبێ یەکێتی کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات بەردەوام نابێ، سەرکەوتی یەکێتی سەرکەوتنی دیموکراتیەتە لە کوردستان، هەموومان لەسەرمانە ئه و یەکێتییە وەک بیلبیلەی چاومان بپارێزین و گەشەی پێبدەین، نەک تەنیا لەپێناو یەکێتییەکان، بەڵکو بۆ هەموو کوردستان بەبێ جیاوازی، چونکە یەکێتی وا دروست نەبووە تەنیا بۆ یەکێتییەکان بێ، خەباتی نەکردووە تا حزبی هیچ کەسێک بێ، یەکێتی بۆ هەمووانه و دڵنیابن بۆ هەمووانیش دەبێ.
دەنگدەرانی کوردستان...
ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر روومان لە ئێوەیە، بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، بە ئێوە یەکێتی بەهێزتر دەبێ، دڵنیابن بە دەنگدانتان بە لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاوسەنگی هێز بۆ کوردستان دەگێڕینەوه و دەبینە بەربەستێکی قایم بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی تاک حزب لە کوردستان، کە یەکێتی بەهێز بێ، کورد بەهێز دەبێ و شکۆی تاکی کورد پارێزراو دەبێ.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان...
پێشمەرگەپێشمەرگە قارەمانەکان...
هاوسەنگەرانم...
ئەی ئەوانەی هەموو چرکەیەک بۆ ئەوە دەژین یەکێتی وەک جاری جاران بەهێز بکەنەوه و بۆ یارو نەیاری بسەلمێنن کە یەکێتی قەت ناکەوێ، 30ی مانگ رۆژ رۆژی ئێوەیە، زەماوەند بکەن و رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بکەن، بە دەنگەکانمان ئه و رۆژە دەکەینە رۆژی هەڵسانەوه و سەرکەوتنی کوردستان، یەکێتی ئه و جەماوەرە خۆڕاگرو قارەمانەی هەبێ قەت ناکەوێ، سەلماندیشمان کە یەکێتی جێگای هەموو تێکۆشەرانی تێدا دەبێتەوە.
دەی با هەموومان، دەست لەناو دەست، لەپێناو کورد، لەپێناو کوردستانێکی بەهێزو هاوسەنگ بۆ هەمووان، لەپێناو خزمەتکردنی تاک بە تاکی ئه و کوردستانە بەبێ جیاوازی، لەپێناو حوکمڕانیەکی تەندروست و خزمەتکاری خەڵک دوور لە قۆرخکاری بازاڕ، دەنگ بدەین بە لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لیستی سەروەرییەکانی دوێنێ و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ و داهاتووێکی گەش بۆ نەوەکانی ئایندە.
کوردستیانیان...
لە دامەزراندنی یەکێتییەوە، لەپێناو دروستبوونی کیانێکی سەربەخۆ بۆ کورد، ئەوە یەکێتی بوو مافی چارەی خۆنووسینی کردە دروشمی خەبات و قوربانیدان، هەر گەنجان و لاوان و رێکخستنە نهێنییەکان و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی بوون له و پێناوەدا چوونە ژێر پەتی سێداره و کۆڵیان نەدا، ئەوە هەر یەکێتی و پێشمەرگەکانی بوون لە هەموو چرکەساتەکانی مەترسی سەر کوردستان لەپێشی پێشەوە بوونه و کوردستانیان پاراستووە، هەر لە بەرەنگاری بەعسەوە تا تێکشاندنی داعشداعش، ئەوە ئێمە بووین لە چرکەساتەکانی مەترسی بۆ سەر کوردستان لەپێشی پێشەوە بووین و داعش لەسەر دەستی ئێمە تێک شکێندرا، ئەوە پێشمەرگە قارەمانەکانمان بوون لە شەنگال و مەخموورمەخموور و گوێڕ و خازرو کەرکوککەرکوک و جەلەولاجەلەولاو سەعدیه و خانەقینخانەقین و کوباشی بەخوێن کوردستانیان پاراست، یەکێتی بە خوێن و بە فعلی خەباتی بۆ مافی چارەی خۆنووسین کردووە، بە دەنگدانتان بە یەکێتی و بە یەکێتییەکی بەهێزی خاوەن پێگەی راستەقینەی خۆی، کوردستان دەکەوێتە کەناری ئارامی، ئەوە هەر یەکێتییە دەتوانێ ئاینده و داهاتوو بۆ کورد مسۆگەر بکا، نەک هیچ کەس و لایەنێکی تر.
با پێکەوە وەک ئەوێ رۆژێ، چۆن پێشمەرگە قارەمانەکان و رێکخستنە نهێنییەکان و شانە چەکدارەکانی و هاووڵاتیان یەک تیم و یەک دەست راپەڕینیان هەڵگیرساند و ئامانجەکانمان هێنایەدی، با ئەمڕۆ هەموومان بە دەنگدانمان بە یەکێتییەکەمان کوردستان سەوزپۆش بکەین و بیسەلمێنین ئەوە یەکێتییە پارێزەری راستەقینەی مافەکانتان و داکۆکیکاری سەرسەختی باشکردنی ژیان و گوزەرانتانە. هەر یەکێتییە دەتوانێ و هەر بە یەکێتیش دەکرێ.
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێین ئێمە هی ئێوەین، ئێوەش هی ئێمەن، دەبا هەموومان نەهێڵین نەیار دڵی پێمان خۆش بێ و 30ی مانگ بکەینە رۆژی سەرکەوتنی هەموومان.
بەڵێ بۆ دەنگدان بە لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سوپاس بۆ خۆڕاگری و دڵسۆزی و وەفاداریتان
هەر بژین بۆ کوردو کوردستان
کۆسرەت رەسول عەلیکۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
27-09-201827-09-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەیامی مەڵبەندی 14ی ڕێکخستنی کۆیەی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پرۆسەی دەنگدان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-09-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-09-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2018 11:22PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 28 2018 1:12AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 28 2018 1:12AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,890 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
  📖 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر...
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-04-2021
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجمەدین مەلا
کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە، خوێندنی ئەو سەردەمەی لەحوجرە تەواو کردووەو پاشان قوتابخانەی (ئەعدادییەی مەلەکی) تەواو کردووە.
ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردۆتەسەر، ماوەیەک لە رانیە بەمووچەخۆری ئەمێنێتەوەو پاشان لەپێناوی پەیدا کردنی بژێویدا لەشاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە.
دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی و خوێندنگای تایبەتی کردۆتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری. هەر لەم حوجرەیەشدا کەناوی نابوو (کەشتی نوح) کتێبخانەیەکیشی دامەزراند بوو، کتێب و رۆژنامەو بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت. لەم حوجرەیەوە
نەجمەدین مەلا
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
قاسم ئەمین
قاسم محەمەد ئەمین (1ی دیسەمبەری 1863 - 23 ئەپریلی 1908). نووسەر، رۆشنبیرو چاکساز لەبواری کۆمەڵایەتی لە میسر یەکێک بوو لە بناغەنەرانی بزووتنەوەی نیشتمانی لە میسر و زانکۆی قاهیرە هەروەها بە یەکێک لە رابەرە سەرەتاییەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ژنان دەژمێردێت.

ژیننامە و بنەماڵەکەی
لە 1ی دیسمبری 1863دا لەقاهیرەی پایتەختی میسر لەبنەماڵەیەکی کوردی کۆچکردوو بۆ ئەو وڵاتە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتاسیی لەخوێندنگەی (رأس التین) بووە کە تایبەت بوو بە منداڵانی خێزانە ئەرستۆکراتەکان. لەگەڵ خێزانەکەی باریکر
قاسم ئەمین
غەریب رەشۆ
لە دایکبووی ساڵی 1992 ی کانتۆنی عەفرین بووه و لەرۆژئاوای کوردستان. دەرچووی پەیمانگای کشتوکاڵ بووە.
لەساڵی 2012 غەریب بووەتە شەڕڤان و جگە لەئەرکی سەربازی وەک پەیامنێر لەبەرەکانی شەر کاری راگەیاندنی کردووه و ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بووە.
شەڕرڤان و رۆژنامەنوسی یەپەگە، لە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی تورەیی فورات لە گوندی ئوم تەنەک، لەدووری 20 کیلۆمەتر لە باکوری رەقە لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەگوندەکە شەهیدبووە.
غەریب رەشۆ
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,327 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)