پەیامێک لە بارەی هەڵبژاردنەوە لە کۆسرەت رەسول عەلی-یەوە
📝 Bewijsstukken
لە باوکی رێناسەوە بۆ خەڵکی کوردستان...
لەگەڵتانین 30ی مانگ لە
کفریکفری و
کەلارکەلارەوە تا
زاخۆزاخۆ، کوردستان سەوزپۆش بکەن، بەره و سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و لە 30 مانگ هاوسەنگی هێز بۆ کوردستان بگێڕنەوە، یەکێتی ئه و هێزەیە وەک شاخە سەربەرزەکانی کوردستان سەر دانانوێنێ بۆ هیچ کەس.
گەلی کوردستانی خۆڕاگر...
یەکێتی حزبی گەله و بۆ گەله و لەپێناو گەل تێدەکۆشێ، لە چرکەساتی بێ ئومێدیدا بۆ کورد هاتە مەیدان، نەوەستا، بەردەوام بوو لە خەباتکردن تا راپەڕینی بەهاری کوردان و چۆک دانان بە رژێمی فاشستی بەعس.
یەکێتی بەردەوام بوو، بنچینه و کۆڵەگەی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، ئەوێ رۆژێ ئەوە یەکێتی بوو راستەوخۆ حوکمڕانی کوردستانی گرتەدەست، سەرەڕای ئابڵوقه و قەیرانەکان، چۆکی دانەناو نەوەستا لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی و هەنگاوەکانی دەستپێکرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.
تێکۆشەران...
حوکمڕانی کوردستان سەلماندی، بەبێ یەکێتی نەک هەر مەحاڵە، بەڵکو هەر نایەتەدی، ئەوە یەکێتیە خۆی بە خزمەتکارو ئاوەدانکەرەوەی هەموو کوردستان دەزانێ، یەکێتی جیاوازە لە هەموو حزبەکانی تر، یەکێتی دیموکراسی هێنایەدی و سەکۆی ئازادی دروستکرد، بەبێ یەکێتی کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات بەردەوام نابێ، سەرکەوتی یەکێتی سەرکەوتنی دیموکراتیەتە لە کوردستان، هەموومان لەسەرمانە ئه و یەکێتییە وەک بیلبیلەی چاومان بپارێزین و گەشەی پێبدەین، نەک تەنیا لەپێناو یەکێتییەکان، بەڵکو بۆ هەموو کوردستان بەبێ جیاوازی، چونکە یەکێتی وا دروست نەبووە تەنیا بۆ یەکێتییەکان بێ، خەباتی نەکردووە تا حزبی هیچ کەسێک بێ، یەکێتی بۆ هەمووانه و دڵنیابن بۆ هەمووانیش دەبێ.
دەنگدەرانی کوردستان...
ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر روومان لە ئێوەیە، بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، بە ئێوە یەکێتی بەهێزتر دەبێ، دڵنیابن بە دەنگدانتان بە لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاوسەنگی هێز بۆ کوردستان دەگێڕینەوه و دەبینە بەربەستێکی قایم بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی تاک حزب لە کوردستان، کە یەکێتی بەهێز بێ، کورد بەهێز دەبێ و شکۆی تاکی کورد پارێزراو دەبێ.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان...
پێشمەرگەپێشمەرگە قارەمانەکان...
هاوسەنگەرانم...
ئەی ئەوانەی هەموو چرکەیەک بۆ ئەوە دەژین یەکێتی وەک جاری جاران بەهێز بکەنەوه و بۆ یارو نەیاری بسەلمێنن کە یەکێتی قەت ناکەوێ، 30ی مانگ رۆژ رۆژی ئێوەیە، زەماوەند بکەن و رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بکەن، بە دەنگەکانمان ئه و رۆژە دەکەینە رۆژی هەڵسانەوه و سەرکەوتنی کوردستان، یەکێتی ئه و جەماوەرە خۆڕاگرو قارەمانەی هەبێ قەت ناکەوێ، سەلماندیشمان کە یەکێتی جێگای هەموو تێکۆشەرانی تێدا دەبێتەوە.
دەی با هەموومان، دەست لەناو دەست، لەپێناو کورد، لەپێناو کوردستانێکی بەهێزو هاوسەنگ بۆ هەمووان، لەپێناو خزمەتکردنی تاک بە تاکی ئه و کوردستانە بەبێ جیاوازی، لەپێناو حوکمڕانیەکی تەندروست و خزمەتکاری خەڵک دوور لە قۆرخکاری بازاڕ، دەنگ بدەین بە لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لیستی سەروەرییەکانی دوێنێ و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ و داهاتووێکی گەش بۆ نەوەکانی ئایندە.
کوردستیانیان...
لە دامەزراندنی یەکێتییەوە، لەپێناو دروستبوونی کیانێکی سەربەخۆ بۆ کورد، ئەوە یەکێتی بوو مافی چارەی خۆنووسینی کردە دروشمی خەبات و قوربانیدان، هەر گەنجان و لاوان و رێکخستنە نهێنییەکان و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی بوون له و پێناوەدا چوونە ژێر پەتی سێداره و کۆڵیان نەدا، ئەوە هەر یەکێتی و پێشمەرگەکانی بوون لە هەموو چرکەساتەکانی مەترسی سەر کوردستان لەپێشی پێشەوە بوونه و کوردستانیان پاراستووە، هەر لە بەرەنگاری بەعسەوە تا تێکشاندنی
داعشداعش، ئەوە ئێمە بووین لە چرکەساتەکانی مەترسی بۆ سەر کوردستان لەپێشی پێشەوە بووین و داعش لەسەر دەستی ئێمە تێک شکێندرا، ئەوە پێشمەرگە قارەمانەکانمان بوون لە شەنگال و
مەخموورمەخموور و گوێڕ و خازرو
کەرکوککەرکوک و
جەلەولاجەلەولاو سەعدیه و
خانەقینخانەقین و کوباشی بەخوێن کوردستانیان پاراست، یەکێتی بە خوێن و بە فعلی خەباتی بۆ مافی چارەی خۆنووسین کردووە، بە دەنگدانتان بە یەکێتی و بە یەکێتییەکی بەهێزی خاوەن پێگەی راستەقینەی خۆی، کوردستان دەکەوێتە کەناری ئارامی، ئەوە هەر یەکێتییە دەتوانێ ئاینده و داهاتوو بۆ کورد مسۆگەر بکا، نەک هیچ کەس و لایەنێکی تر.
با پێکەوە وەک ئەوێ رۆژێ، چۆن پێشمەرگە قارەمانەکان و رێکخستنە نهێنییەکان و شانە چەکدارەکانی و هاووڵاتیان یەک تیم و یەک دەست راپەڕینیان هەڵگیرساند و ئامانجەکانمان هێنایەدی، با ئەمڕۆ هەموومان بە دەنگدانمان بە یەکێتییەکەمان کوردستان سەوزپۆش بکەین و بیسەلمێنین ئەوە یەکێتییە پارێزەری راستەقینەی مافەکانتان و داکۆکیکاری سەرسەختی باشکردنی ژیان و گوزەرانتانە. هەر یەکێتییە دەتوانێ و هەر بە یەکێتیش دەکرێ.
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێین ئێمە هی ئێوەین، ئێوەش هی ئێمەن، دەبا هەموومان نەهێڵین نەیار دڵی پێمان خۆش بێ و 30ی مانگ بکەینە رۆژی سەرکەوتنی هەموومان.
بەڵێ بۆ دەنگدان بە لیستی 105ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سوپاس بۆ خۆڕاگری و دڵسۆزی و وەفاداریتان
هەر بژین بۆ کوردو کوردستان
کۆسرەت رەسول عەلیکۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
27-09-201827-09-2018 ⚠️ Dit item werd in het (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!