یەپەگە: چەتەیەکی ئەحرار شەرقی و سەربازێکی تورکیا لە عەفرین کوژران
📝 بەڵگەنامەکان
یەپەگەیەپەگە رایگەیاند، یەکە قەناس بە دەستەکانیان رۆژی 25ی ئەیلولی 2018 لە ناوەندی
عەفرینعەفرین چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا سەربازیکی داگیرکەر بە ناوی عەلی ئۆکار کوژراوە.
هەروەها رۆژی 26ی ئەیلول لە گوندی گۆلی لە ناوچەی راجۆی عەفرین لە دژی چەتەکانی ئەحرارشام چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا چەتەیەکی ئەحرار شەرقییە کوژراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکەکەیدا.
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە راشیگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەمدا هێزەکانیان لە ناوەندی عەفرین لە ناوچەی راجۆ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا، بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکیی کاریگەرانە.
ئەوەشی راگەیاندووە لە رۆژی 25ی ئەیلول یەکینەکی قەناس بە دەستمان لە ناوەندی عەفرین لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورکیای داگیرکەر بە ناوی عەلی ئۆکار کوژرا.
هەروەها رۆژی 26ی ئەیلول یەکینەیەکی ترمان لە دژی چەتەکانی ئەحرار شەرقییە لە سەر رێگای گوندی گۆلی لە ناوچەی راجۆی عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و دەستیش گیرا بەسەر چەکەکەیدا.
[1]
27-09-201827-09-2018