لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان بە ڕیژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە
📊 Statistieken en enquêtes
دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان بە ڕیژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و بەوتەی سەرچاوەیەکیش هۆکارەکە وەگرتنی پارەیە لە گەشتیار لە دیوی ئێران و هەرێمی کوردستانەوە و هەروەها دابەزینی بەهای تومەن.
ئارام سایەخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەوەی تێبینیان کردووە لە چەند مانگی رابردوودا ڕیژەی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئەتوانین بڵێین جگە لە شۆفێری بارهەڵگرە ئێرانییەکان، هاووڵاتییەکی ئەوتۆی ئێرانی نابینرێت بۆ گەشت ڕوو لە هەرێم بکات.
وتیشی: هۆکاری نەهاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ دوو هۆکاری دەگەڕێتەوە، لە دیوی ئێرانەوە حکومەتی ئه و وڵاتە وەرگرتنی باجی زیادکردوە، پێشتر دوو هەزار تومەنی لە گەشتیاری وەردەگرت، بەڵام لە دوای قورسترکردنی گەمارۆی ئابووری، تێستا 250 هەزار تومەن لە گەشتیار وەردەگرن. هاوکات لە دیوی هەرێمی کوردستانیشەوە هەر گەشتیارێک بڕی 25 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
ئارام سایەخان، هۆکارێکی تر پەیوەندی بە دابەزینی بەهای تۆمەنی ئێرانییەوە هەیە، چونکە هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان تێچوویەکی زۆری دەوێت و ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئێران نەتوانن وەک پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
[1]
27-09-201827-09-2018 ⚠️ Dit item werd in het (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!