ئەردۆگان، بەخێرنەیەیت!
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی ئەلکێ لە شرنەخ پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و لەو هەڵکوتانەیاندا 7 هاووڵاتییان دەستگیرکرد. هەڵکوتانەکەش راستەوخۆ لە ژێر چاودێری داواکاری گشتیی کۆماری تورکیادا بەڕێوەچوو. ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: قاسم گیوڤەن، جەمیل جین، عەگید دروموش، حازم دورموش، حەسەن ئاتامان، بولەند ئاتامان و زەکەریا ئاتامان.
[1]
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە فاراشینی ناوچەی ئەلکێ لە پارێزگای شرنەخ بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سەرباز و جەردەوان دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد. بەپێی زانیارییەکان لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا لە ناوچەکانی شرنەخ، وان و جۆلەمێرگ شەڕ روویداوە. هاوکات جموجوڵی کۆپتەرەکانی تورکیا زۆر زیادیان کردووە.
[1]
بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەموو شوێنێکی شاری
دێرسمدێرسم ئاگر دەکەوێتەوە. ئاگرکەوتنەوەکان لە ناوچەکانی کووتوودەرە، هارسی، ئارەکی، زارگۆڤیت و ئاهبانۆس بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان لە ناوچەی پیلڤەنک-یش ئاگر لە دارستان بەربووە و تەشەنەی کردووە.
[1]
باشووری کوردستان
- ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، وێنەگرتنی دەنگدەرانی لەکاتی دەنگدان هەڵوەشاندەوە.
[4]
-
ئازاد تۆفیقئازاد تۆفیق، پارێزگاری نوێی
هەڵەبجەهەڵەبجە لەبەردەم
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و
کەریم سنجاریکەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی خوارد بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی.
[3]
- دوا رۆژی بانگەشەی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان.
[2]
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم هەریەک لە بەشەکانی پاراستنی ددان، منداڵی نەبەکام و ئیکۆی دڵی لە شارۆچکەی
رانیەرانیە کردەوە.
[3]
- لە نزیک شەقامی پشتێنەی
کەلارکەلار، لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە ئافرەتێک دەکرێت و دەکوژرێت. ئه و ئافرەتە ناوی (ش،ع،م)ە و تەمەنی 23 ساڵ و دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە.
[3]
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی
داعشداعش لە چیای قەرەچووغ بۆردووماندەکەن و سێ چەکدار کوژراون.
[4]
- حکومەتی هەرێم رایگەیاند بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە تەنها رۆژی 30 ئەیلول پشووی رەسمی دەبێت.
[5]
- سەرکەوت حەسەن، ناسراو بە
سەرکەوتی کوبەسەرکەوتی کوبە، دوای ئەوەی ریزەکانی گۆڕانی جێهێشت و بەفەڕمی گەڕایەوە ناو یەکێتی.
[5]
- بەهۆکارێکی نادیار کچێکی گوندی
جەلکانجەلکانی شارۆچکەی پشدەر گیانی لە دەستدا و وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین-یش دەڵێت: دوو ژنی تری هەمان گوند بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی
سلێمانیسلێمانی کراون.
[3]
- لە شارۆچکەی
سەید سادقسەید سادق بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە،شەڕ دروستبووە و کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.
[4]
- ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و بلدۆزەر و کەرەستەی هەڵکەندنی زەوییەوە، هاتنە ناو گوندی شاپان-ی سەر بە شارەدێی
سیدەکانسیدەکان لە شارۆچکەی
سۆرانسۆرانی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر، بەو بەهانەیەی دەیانەوێت دەرگایەکی سنووری لە نێوان باشور و باکوری کوردستاندا بکەنەوە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- سەردانی ئەردۆگان بۆ ئەڵمانیا.
[2]
- دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر سکاڵای ئەشکەنجەدانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاند، بەڵگەکان وەک پێویست سەلمێنەر نین.
[1]
- پێش ئەوەی
ئەردۆغانئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕوات بۆ ئەڵمانیا، کوردستانیان و دۆستەکانیان چالاکیی ئیدانەکردنی ئەردۆغان و پێشوازیکردن لە ئەردۆغانیان دەستپێکرد.
[1]
- لە شاری ئینگۆلستادی ئەڵمانیا گەنجێکی کورد بەناوی ئومێد ئاجار لەدژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە و چوونی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا ئاگری لە جەستەی بەردا و خۆی سووتاند.
[6]
- محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆککۆماریی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرککۆمار بەربژێرکردووە 31 کەسن، بەڵام تەنیا حەوت کەسیان مەرجەکانیان تێدایە.
[4] ⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 大事年表