ئاگادارییەک بۆ خوازیارانی وەرگرتنی منداڵ لە قوتابخانەکانی سابیس
📝 クルド文書
بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی لە ئاستی دووەمی باخچەی منداڵان و قۆناغەکانی دیکەی خوێندن لە قوتابخانە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای سابیس، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا:
بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی سابیس، بە پێی بۆشایی پۆلەکانیان و بە هەڵسەنگاندن و بە وەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەکانی وەزارەت، قوتابیان و خوێندکاران وەربگرن.
تێبینی:
▫️ هەموو قوتابی و خوێندکارێک مافی هەڵسەنگاندن و فۆڕمپڕکردنەوەی هەیە.
▫️ وەرگرتنی منداڵ قۆناغی یەکەمی باخچەی ساوایان ناگرێتەوە.
▫️ قوتابخانەی شوەیفاتی ئەهلی بەدەرە لەم وەرگرتنە.
▫️ ڕۆژی تاقیکردنەوە 04-10-2018 دەبێت و پێش لەو ڕێکەوتە پێویستە قوتابی ناوی نووسرابێت و فۆڕمی پڕ کردبێتەوە.
▫️ دوای هەڵسەنگاندن، بە پێی بەتاڵی کورسییەکانی پۆل، تیروپشک بۆ درەچووەکان دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
26-09-201826-09-2018 ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!