گەریلاکانی یەژاستار و #هەپەگە# لە جولەمێرگی باکوری کوردستان و بارزانی باشوری کوردستان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە دژی سوپای تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکان ڕۆژی 22ی ئەیلول کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی لە دەوروبەری گەڤەری سەربە جولەمێرگ لەدژی زرێپۆشێکی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراوانی دوژمن لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزاندراوە، هەروەها 25ی ئەیلول کاتژمێر 08:00ی سەرلەبەیانی لەسەر گردی خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکی سەرکەوتووی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران، ژمارەی کوژراو وبریندارەکانیان نەزاندرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: ئەمڕۆ کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی لەسەر گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان چالاکییەک لە دژی سەربازەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی دوژمن کوژران.
لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: سوپای تورک ڕۆژی 23ی ئەیلول لە دەڤەری قەڵا یونسی سەربە سێرت ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، فڕۆکە جەنگییەکانیش لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارییان کرد، لە کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ تا 09:00ی شەو ناوچەکەیان بۆردوومان کرد، لەو بۆردوومانەدا سێ لە هەڤاڵانمان شەهیدبوون.
لە کۆتاییدا هەپەگە باسی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە #دەرسیم#ی کردووە و ڕایگەیاندووە: سوپای تورک ڕۆژی 17ی ئەیلول لە ناوچەی ڕۆژدەرەی سەربە ناوەندی دەرسیم ئۆپەراسیۆنێکی بە پشتیوانیی فرۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی دەستپێکرد، لەو ناوچەیە شەڕ لەنێوان گەریلاکانمان و سوپای تورکدا ڕوویدا و چوار هەڤاڵمان شەهیدبوون، ناسنامەی هەڤاڵانی شەهید دواتر بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.[1]
#26-09-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,199 times
Write your comment about this item!