بەکر سدقی گیانی نەتەوەیی و رەوتی روداوەکان
بەکر سدقی گیانی نەتەوەیی و رەوتی روداوەکان
عەزیز یاوەر
لە عەرەبیەوە: حەسەن یاسین و عوسمان حەمە رەشید گوورون
ئەوەی قەڵەمی هەندێ لەمێژوونووسانی نەتەوەپەروەری توندڕه و لەبارەی بەکر سدقییەوە نووسیویانه، ناوەڕۆکەکەی جیاواز دەبوو، ئەگەر بەکر سدقی مەیلی کوردبوونی نەبوایه و خۆی پێوەگرێنەدایە، رەنگە ئەوەی ئەمڕۆ دەیخوێنینەوە، پێچەوانە بوایە. ئەوەی جێیداخە ئاسەوارەکانی ئەم بیروباوەڕانەی دژبەکوردبوونی بەکر سدقین هەر لەسنووری ئه و کەسانەدا نەماوەتەوە، بەڵکو لەسنوری ئەوان تێپەڕیوه و گەیشتۆتە هەندێ لەمێژوونووسانی کوردیش، ئیدی بەخراپ کاریتێکردوون پاش ئەوەی لەنێو هەمان بازنەدا گیریکردوون، وایان لێهاتووە هەمان ئەو شتانە دەڵێنەوە کە قەڵەمەکانی دژ بە بەکر سدقی نووسیویانە، ئەگەرچی نەشیانتوانیوە بەڵگە بێننەوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئه و تۆمەتانەی بۆی هەڵبەستراون. لەدووتوێی ئەم هاوکێشە شێوێنراوەدا، ئەگەر یەکێک بیەوێ بەبێ لایەنداری توێژینەوە بکات و کنە بکات، چەندین پارادۆکسی بۆ دەردەکەوێ، ئەوەیش ئەوەیە کە وێنەی راستەقینە و درەوشاوەی بەکر سدقی لەنێو خودی ئه و وێنە شێوێنراوەی ئه و قەڵەمانە نەخشاندوویانە دەردەکەوێ و کە لێیڕادەمێنیت و لە ئامانج و بۆچوونەکانی ورددەبێتەوە وردەکارییەکانی بەڕوونی رەنگدەدەنەوە. شتێکی سەیر نییە کە بەکر سدقی نەبێتە مایەی خۆشەویستیی زۆرینەی هاوڕێ ئەفسەرە نەتەوەییە توندڕەوەکانی، بەڵکو سەیر ئەوەیه کە مەسەلەکە پێچەوانەی ئەمە بێت. هۆیەکەش ئەوەیە ئەمانە نەیانتوانیوە شان لەشانی بدەن لە ئازایەتی و بەهێزیی کەسایەتییەکەی و بەهرەی سەربازی و سەرکردایەتییەکەی کە لەزۆر بۆنه و رووداوو لە کودەتاکەشی، کە بەکودەتای بەکر سدقی بەناوبانگە، نیشانیداوە، سەرەڕای ناسنامە کوردییەکەی کە هەندێک بەردەوام پێیقەڵس دەبوون.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک