دوێنێ 23 ی ئەیلول هێزێکی چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی لە #سلێمانی# و زیانی ماددیان بە بارەگاکە گەیاند و سوکایەتیان بە کارمەندانی ناو بارەگاکە کرد و چەند کەسێکیان لێ بریندار کردن. هێزەکانی ئاسایش کە دوای ماوەیەک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لە بری کاردانەوە دژ به و هێزە ڕۆڵی تەماشاکەریان بینیوە.
هەڵکوتانە سەر بارەگای هەر حزبێکی سیاسی پەلامارێکی بێپەردە و پێشێلکردنی ئازادی هەڵسووڕانی سیاسیە و هیچ ئیدعایەک بۆ ئارامی و ئاسایش ناهێڵێتەوە کە دەسەڵات بەردەوام بانگەشەی بۆ دەکەن.
ئێمە ئه و هێرشە سەرکۆنە دەکەین و دەسەڵاتدارانی سلێمانی بەرپرس دەکەین لە پاراستنی ئارامی و سەلامەتی هەڵسوڕانی حزبە سیاسیەکان و خەڵک. دەبێ دەستبەجێ ئه و لایەنەی ئەم هێرشەی کردووە ئاشکرا بکرێ و بە سزای تاوانەکەی بگات.
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#24-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,593 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !