پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
نەورۆزی ساڵی 1959ی سلێمانی
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1987
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 514,800
وێنە 104,251
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,709
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2018
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی...

بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی...
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەرنامەی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ژمارە (194)
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

هاونیشتمانییانی بەڕێز...
دەنگدەرانی ئازیز...
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، وەکو هێزێکی سیاسیی کاریگەری سەر گۆڕەپانی کوردستان، هەمیشە و هەردەم خۆی لە بەرەی گەل و خەڵکی ستەملێکراو و مافخوراوی کوردستاندا بینیوەتەوە، داکۆکیکارێکی سەرسەخت بووە لە مافە ماددی و مەعنەوییەکانتان، بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانی و خۆشبەختیی تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئه و هەڵوێستەشی لە هەموو پرۆژە سیاسی و ڕێکخراوەیی و حکومی و پەرلەمانییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.
ئێستاش کە بە لیستی ژمارە (194) و لەژێر دروشمی (کۆڵنادەین و بەردەوامین) بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە ڕۆژی (30/9/2018)، لە میانەی بەرنامەی لیستەکەیدا کارنامەیەکی واقعی و سەردەمییانەی بۆ نوێنەرانی داهاتووی لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە، کە تەواوی خاڵ و بڕگەکانی لە بەرژەوەندیی ئێوەی هاووڵاتیدایە، لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی قەیرانە سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزارییەکانی هەرێمی کوردستاندا.
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان چاوەڕوانیی لە ئێوەی دەنگدەری بەڕێز هەیە کە بە گوڕ و تینێکی زۆرەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن و دەنگتان بە لیستی ژمارە (194)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بدەن، لە پێناو سەرخستنی ئەم بەرنامەیەدا.



بڕگەکانی بەرنامەی لیستی (194)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
یەکەم/ سیاسی
1. چالاککردنی دامەزراوەکانی وەک: (ڕۆڵی چاودێریی پەرلەمان، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی نەزاهە) لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بنەبڕکردنی بازرگانیی سیاسی.
2. بە دامەزراوەیی کردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و نەهێشتنی دەستی حیزب تیایاندا و کارکردن بۆ باشکردنی گوزەرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان.
3. داکۆکیکردن بۆ چەسپاندنی مافە سیاسییەکانی هاووڵاتیانی کوردستان، وەک: (مافی خۆپیشاندان و مافی دەربڕینی ئازاد و کۆبوونەوەی بێ‌ قەید و مەرج).
4. کارکردن لەسەر ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێگرتن لە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکان.
5. هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییە حیزبییەکان و دامەزراندنی دامەزراوەی نیشتمانی کە کاری تەنها پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەر و ماڵی هاووڵاتیان بێت، لە چوارچێوەی یاسادا کارەکانی ڕاپەڕێنێت و بە هیچ جۆرێک دەست وەرنەدات لە ژیان و مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی خەڵکی کوردستان.
6. کارکردن لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان، بە جۆرێک هەموو تاکێک بەهرەمەند بێت لە سامانی سروشتی و داهاتەکانی کوردستان بە دادگەری.
7. ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد، لەپێناو دەستاودەستکردنی دەسەڵات، کە ببێتە مایەی بەرجەستەکردنی ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان، ئەمەش بە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن بە یاسا.
8. بە دامەزراوەیی کردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی لۆبی بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان.
9. ڕەتکردنەوەی هەموو جۆر و شێوازەکانی تیرۆر و تۆقاندن، بە هەر ناوێکەوە و لەلایەن هەر کەس و تاقمێکەوە ئەنجام بدرێت.



دووەم/ یاسایی
1. کارکردن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی، کە چوارچێوەی یاسایی سیستەمی فەرمانڕەوایی لە هەرێم و ماف و ئازادییەکانی هاووڵاتیان تیایدا پارێزراو بێت.
2. داکۆکیکردنی تەواو لەوەی سیستەمی سیاسیی هەرێم پەرلەمانی بێت بە هەموو ماناکانی کە ئەم سیستەمە لەخۆی دەگرێت.
3. ڕاگرتنی هاوسەنگی و هەماهەنگی لە نێوان هەر سێ‌ دەسەڵاتی (یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری)دا و هیچ کامیان هەژموونی بەسەر ئەوی دیکەدا نەبێت.
4. جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی شکۆی دامەزراوەیی پەرلەمان و هیچ کەس و لایەنێک بۆی نەبێت پێشێلی بکات.
5. سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ملکەچ بن بۆ چاودێریی پەرلەمان.
6. پاراستنی پێگەی یاسایی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و بە یاسا پارێزگاری لە ماف و ئازادییە سیاسییەکانیان بکرێت.
7. هەمووارکردنەوەی ئه و یاسایانەی کە دژن بە نەگۆڕەکانی ئایینی ئیسلام و ماف و ئازادییە گشتییەکان.

سێیەم/ ئابووری و خۆشگوزەرانی
1. هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک تەنها پشت بە داهاتی کەرتی نەوت نەبەستێت.
2. ڕێگر کردن لە تاڵانفرۆشکردنی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی و دەرهێنانی لە دەستی کەس و حیزب و بەکارهێنانی لە باشکردنی گوزەرانی هاووڵاتیاندا، ئەمەش بە کاراکردنی یاسای نەوت و گاز.
3. پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و توانای جووتیار لە پێناو پاراستنی ئاسیشی خۆراک، بە شێوەیەک لە سەرجەم بەرهەمە سەرەکییە کشتوکاڵییەکان هەرێمی کوردستان بگاتە خوددابینکاری و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی هەرێم.
4. گرنگیدان بە سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و گلدانەوەی ئاو لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداوی زیاتر، لەگەڵ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتیان، بەپێی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان.
5. گرنگیدان بە کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و سازکردنی زەمینە بۆ خستنەگەڕی سەرمایەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کردنەوەی چەندین کارگە و پرۆژەی ستراتیژی و خستنەگەڕی دەستی کاری خۆماڵی.
6. گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان و دەستی کاری ناوخۆیی شوێنی هێزی کاری بیانی بگرێتەوە.
7. هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی زۆرەملێی مووچە کە بە نایاسایی سەپێندراوە بەسەر مووچەخۆراندا و گێڕانەوەی مووچەی پاشەکەوتکراویان.
8. دەستپێکردنەوەی پێشینەکانی خانووبەرە و هاوسەرگیری و کشتوکاڵی و قەرزی بچووک...، بە بێ هیچ (سود) ێک (الربا) و ڕێکخستنی بە شێوازێک لەگەڵ پێویستیی هاووڵاتیاندا بگونجێت.
9. دەستپێکردنەوە و چاوخشاندنەوە بە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ڕێگەی هەمووارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان، کە لە خزمەت خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتدا بێت.
10. هەوڵدان بۆ بووژاندنەوەی کەرتی گواستنەوەی گشتی و هەمەجۆر کردنی هۆکارەکانی گواستنەوە و پەرەپێدان بەم کەرتە لە ڕێگەی چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان و ڕاکێشانی ڕێگە و شەقامی نوێ‌ و ئەنجامدانی چاکسازی له و بوارەدا.
11. پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری لە ڕێگەی گرنگیدان بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان.
12. دامەزراندنی سیستەمێکی هاوچەرخی بانکی بۆ چارەسەری کێشەی دراوی نەختینە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتیان و مووچەخۆران.
13. گرنگیدان و ڕێکخستنەوەی وەبەرهێنان و ئاسانکاری کردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە و نەهێشتنی قۆرخکاریی حیزبی لەم بوارەدا.

چوارەم/ ئایینی
1. ڕەتکردنەوەی هەموو جۆر و شێوازەکانی تیرۆر و تۆقاندن، بە هەرناوێکەوە و لەلایەن هەر کەس و تاقمێکەوە ئەنجام بدرێت.
2. پەرەپێدان و پاراستنی بەها باڵاکانی کۆمەڵگە، لە ڕێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکانی وەکو خێزان، میدیا، مزگەوت، قوتابخانە و ڕێکخراو و یانەکانەوە، هەروەها گرنگیدان به و هۆکار و شێوازانەی دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لە چەسپاندن و پەرەپێدانی ئاکار و ڕەوشتی ئیسلامی.
3. پارێزگاری کردن لە بەها بەرزەکانی ئیسلام و پێکەوەژیانی نێوان هەموو ئایین و مەزهەبە جیاجیاکانی کوردستان، لە ڕێگەی چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیان.
4. پارێزگاری کردن لە ئازادییە ئایینییەکان بۆ هەڵگرانی ئایین و مەزهەبە جیاجیاکان.
5. پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکانی خەڵکی مسوڵمانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساییانەی هەر بێڕێزی و تێپەڕاندنێک بەرامبەر بە پیرۆزییە ئایینییەکان.
6. کردنەوەی شوێنی تایبەت بە نوێژکردن لە فەرمانگە و شوێنە گشتییەکاندا و گرنگیدان بە مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان، بە دابینکردنی پێداویستییەکان و نۆژەنکردنەوەیان.
7. پاراستنی پێگە و کەسایەتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی، بەپێی بنەما یاساییەکان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی توانای زانستییان، لە ڕێگەی دامەزراوەی ئەکادیمی و فەرهەنگیی تایبەتەوە.

پێنجەم/ پەروەردە و فێرکردن
1. ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم و تاک و کۆمەڵگە بگونجێت.
2. دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و هاوچەرخ کە توانای لەخۆگرتنی سەرجەم خوێندکارانی کوردستانی هەبێت و کۆتایی هێنان بە دوو دەوامی و سێ دەوامی لە قوتابخانەکاندا.
3. فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی خوێندن و پێداویستیی قوتابخانە و خزمەتگوزارییە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان و ژینگەی قوتابخانەی هێمن و سەلامەت بۆ قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندان.
4. برەودان بە خوێندنی پیشەیی و ئامادەکردنی کەسانی هونەری و پیشەیی و بەستنەوەی بە بازاڕی کاری کوردستان.
5. گرنگیدان بە لایەنی پەرورەردەیی لە قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان و پێداچوونەوە بە وانەی پەرورەردەی ئایینی بە جۆرێک لە ئاست پەورەردەکردنی نەوەی نوێدا بێت و پەراوێز نەخرێت، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی هەر خاوەن ئایینێکی دیکە پەرورەدەی ئایینیی خۆیان بخوێنن و بە ڕێنمایی ئایینیی خۆیان پەروەردە بکرێن.
6. فراوانکردنی بەش و دەرفەتەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە خوێندنی باڵا، کە هەموو خوێندکارێکی ئامادەیی لە هەلی تەواوکردنی خوێندنی باڵا بەهرەمەند ببێت.
7. سەربەخۆکردنی زانکۆکانی کوردستان لە بڕیار و بودجە و چۆنیەتی خەرجکردنی و لادانی بەرپرسی حیزبی و دوورخستنەوەی دەستی حیزب تیایاندا.
8. باشکردنی ئاستی گوزەرانی مامۆستایان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و لێهاتووییان.
9. کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان، بە جۆرێک لەگەڵ ئاستی گوزەرانی هاووڵاتیان بگونجێت و ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیانی کەمدەرامەت.
10. پەرەپێدان بە تەکنەلۆژیای فێرکردن و تێکەڵکردنی بە پرۆسەی پەروەردە لە سەرجەم بوارەکاندا و پەرەپێدانی کارامەییەکانی ژیان (مهارات الحیاە) لە قوتابیاندا.
11. جەختکردنەوە لە خوێندنی بابەتەکانی ڕەوشت، ژینگە، مافی مرۆڤ و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و لێبوردەیی لە پرۆگرامی خوێندنی قۆناغە جیاوازەکاندا.

شەشەم/ کۆمەڵایەتی
1. باشکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی چەمکی مرۆڤدۆستی.
2. قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کارەساتە سروشتییەکانی وەکو (بوومەلەرزە و لافاو) و هەر ڕووداوێکی دیکە، لە ڕێگەی دەرکردنی یاسای تایبەتەوە.
3. پەرەپێدانی کلتووری لێبوردەیی، ئاشتی، یەکتر قبووڵکردن، ڕێز و خۆشەویستی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا.
4. ڕێگریکردنی یاسایی لە کارکردنی منداڵان و دابینکردنی بژێویی شایستە بۆ ئه و خێزانانەی بە ناچاری ئه و کارە دەکەن.
5. پەرەپێدانی کاری خێرخوازی و خۆبەخشیی ڕێکخراو، بە مەبەستی هاوکاریکردنی چین و توێژە ئاتاج و کەمدەرامەتەکانی کۆمەڵگە.
6. هەموارکردنەوەی یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی) لەپێناو پاراستنی زیاتری خێزان لە هەڵوەشان و ڕێگری کردن لە پشێویی کۆمەڵایەتی.
7. پاراستنی مافەکانی ئافرەت و منداڵان، وەک ئەوەی لە دەقەکانی ئیسلامدا هاتووە و لە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژەی پێ کراوە، بە تایبەتیش توندوتیژی دژی ئافرەت و منداڵان.
8. چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی ڕێککەوتن و ملکەچبوون بۆ دەقە یاسایی و شەرعییەکان، دوور لە دەستێوەردانی نەرێنییانەی مەکتەب و دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی حیزب.
9. کردنەوەی شوێنی حەوانەوە و خزمەتکردن بۆ ئه و هاووڵاتیانەی تووشی نەخۆشیی دەروونیی بێ‌ چارەسەر بوون.
10. کردنەوەی شوێنی تایبەت بە چارەسەری ئالوودەبووان بە ماددە هۆشبەرەکان و سەرلەنوێ‌ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە.
11. هەموارکردنەوەی یاسای کار بە جۆرێک کە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی ماف بۆ کرێکار و خاوەن پیشە و دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینکردنی کرێکارانی کەرتی تایبەت.

شەفافیەت و دادگەری
1. چالاککردنی داواکاری گشتی و پێدانی دەسەڵاتی تەواو پێیان بە تایبەت لە ڕووی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکان و بخرێتە سەر دەسەڵاتی دادوەر.
2. یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری کارا و جێبەجێ بکرێت، لەپێناو دەستگەیشتنی میدیا و خەڵک بە زانیارییەکان.
3. یاسای سندووقی داهاتە نەوتی و گازییەکان جێبەجێ بکرێت، بە دامەزراندنی ستافی بەڕێوەبردنی سندووقەکە، سەرجەم داهاتەکان بگەڕێتەوە دارایی گشتی و لە بودجەی ساڵانەدا خەرجکردنی دیاری بکرێت.
4. دروستکردنی کۆمپانیای کوردستان بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت KEPKO و کۆمپانیای کوردستانی نیشتمانی نەوت KNOC و کۆمپانیای کوردستان بۆ بەبازاڕکردنی نەوت KOMO.
5. داهاتی پارێزگاکان بەپێی ژمارەی دانیشتووان و پێداویستییەکانیان بەسەر ناحیە و قەزاکاندا دابەش بکرێت.
6. تایبەت بە گوزەرانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت، یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت جێبەجێ بکرێت.
7. سەرجەم ئه و بڕیار و ڕێنماییانەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە زیادکردنی باج و ڕسومات و پێبژاردن کە بە نایاسایی دەرچوون و زیاد کراون، هەڵوەشێنرێنەوە و بەپێی یاسا ڕێکبخرێتەوە.
8. بەرکارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و بەرزکردنەوە کەمترین مووچەی خانەنشینی و کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینیی نایاسایی سەربازی و مەدەنی.
9. پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر لە کەسانی ناشایستە.
10. پێدانەوەی مووچەی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە هاوسەریان زیندانییە، یان لە ژیاندا نەماوە، یان لێک جیابوونەتەوە، هەروەها ئەوانەی تەمەنی هاوسەرگیرییان دواکەوتووە یان تێپەڕی کردووە.
11. گەیاندنە ئەنجامی دۆسێکانی دەستەی دەستپاکی لەسەر گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی.
ئەم بابەتە 6,033 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,033 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 26-09-2018 زریان سەرچناریز.س.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
نەورۆزی ساڵی 1959ی سلێمانی
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1987
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 514,800
وێنە 104,251
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,709
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!