لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 26-09-2018
باکووری کوردستان
- لە شاخی ئەزمانای گتە لە ناوچەی سلۆپیی شرنەخ جەردەوانان و سەربازان لە ئۆپراسیۆندان. لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەیاندا تەقینەوەیەک روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا 2 جەردەوان بە ناوەکانی خەلیل یەربۆگا و سولەیمان تۆسون کوژراون و بەلانیکەمەوە 4 جەردەوانی تریش برینداربوون.
[2]
- ئاگربەردانە ناوچەی دۆڵی رۆژ لە
دێرسیمدێرسیم لەلایەن سوپای تورکیاوە زۆر تەشەنەی سەندووە و سنوورێکی فراوانی گرتووەتەوە. رێگریش لە خۆبەخشەکان دەکرێت و رێگایان پێنادرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە.
[2]
- له و ناوچەیەی کە پارێزگاری
بەدلیسبەدلیس قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا ئاگر لە دارستانی سەهیێ کەوتەوە و سات بە سات زیاتر تەشەنە دەکات.
[2]
- پۆلیسی تورکیا لە شاری
ئامەدئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی فەسیح کاراتاش هاوسەرۆکی لقی شارۆچکەی هێنێی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە). لە دوای پشکنینی ماڵەکەی، پۆلیس ناوبراوی دەستگیر کرد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
ئیجلال قەوامیئیجلال قەوامی، چالاکی مافی مرۆڤ، دانیشتووی شاری
سنەسنە، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە لقی 109ی دادگای کەیفەری 2ی ئەو شارە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بۆ تێکدانی بیروڕای گشتی بە 8 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەنوەر جەنگی خەڵکی گوندی حاجی حەسەن موکریان سەر بە ناوچەی شاماتی
میاندواومیاندواو لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
[3]
- کچێکی کورد بەناوی ئەفسانە خورسەندی خەڵکی گۆگ تەپەی
مەهابادمەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
[3]
باشووری کوردستان
- یەکەم کاروانی دەرمانی تایبەت بە چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە بەغداوە گەیشتە
هەڵەبجەهەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەکەش دەڵێت: داوای بەشی شەش مانگ دەرمان و چارەسەرمان لە بەغدا کردووە.
[1]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (
کەجەکەکەجەکە) ڕایدەگەیەنێت:
پەکەکەپەکەکە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پشتگریی هیچ حیزب و لیستێکی دیاریکراو ناکات و تەنها دەخوازین پڕۆسەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی و مەدەنی بەڕێوەبچێت.
[1]
- لە هۆڵی بۆنەکانی شاری هەڵەبجە پێنجەمین فیستیڤاڵی دەنگە جیاوازەکان لەژێر ناوی (عەشقی وەلی دێوانە لە پایزدا ئەپشکوێ) بە ئامادەکاریی ڕێکخراوی کوردیۆ و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
[6]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی
سلێمانیسلێمانی لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند: ئەمشەو، لەسەر رێگای سلێمانی –دوکان بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداو حەوت کەسی تریش بریندار بوون.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ کاتژمێر 11 سەدان کەس کە زۆرینەیان خوێندکاران و لاوان بوون، لە مەیدانی شەهید جیهاد لە شاری عاموودێ کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. دوکانداران دوکانەکانیان داخست و هاتنە ڕیزی خۆپیشاندارانەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بەتووندی داگیرکاریی ڕژێمی تورکیا ئیدانە کرا.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانتارێکی ئيئتیلافی سائيرون داوادەکات: سەرجەم کانديدەکانی پۆستی سەرکۆماری ئايندەی عێراق، سيڤی خۆيان بخەنەڕوو، دواتريش هەڵوێستی خۆيان لەسەر يەکپارچەيی عێراق ئاشکرا بکەن، ئەوانەش کە لايەنگری ريفراندۆم بوون داوای لێبوردن بکەن.
[1]
- دەزگای قەزایی دەوڵەتی تورکیە لە حوکمێکدا ڕایگەیاندووە، کە سێ بەرهەمی مێژووی سەبارەت بە مێژووی نەتەوەی کورد بەتایبەتی کوردستان و کورد، بەرهەمی دوکتور قاسملوو، مۆڵەتی چاپکردنی نییە.
[3]
- پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت: هەردوو هاوپەیمانی (چاکسازی و بنیاتنانەوە) و (بونیادنان) دەنگ لە بەرژەوەندی (
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح) دەدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
[1]
- بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا بەردەوامدەبێت، هاوکات بۆ هاوئاهەنگی سەربازیی لەگەڵ رووسیا کۆدەبنەوە.
[4]
- ئیدارەی ترەمپ هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە بەردەوامدەبن لە کڕینی نەوتی ئێران و رایدەگەیێنێت هەر وڵاتێک تاوەکو رۆژی 4ی مانگی 11 ئاستی کڕینی نەوتی ئێران نەگەیێنێتە ئاستی سفر، رووبەڕووی مەترسی سزای ئەمریکا دەبێتەوە.
[4]
- پاش قسەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، تمەن ئەوەندەی دیکە داکشا و ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە زیاتر لە 19 هەزار تمەن.
[6]