گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار لە گەڤەر و تەندورەکی باکوری کوردستان لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا شەش سەربازی تورک کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانەوە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە، هەپەگە هەروەها شەهیدبوونی چوار گەریلای لە چەولیک ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگە دا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 10:20 خولەکی بەیانی گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران و ئەوەندەی بۆمان ئاشکرا کراوە چوار سەربازی سوپای تورک کوژراون.
لە بەردەوامیشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ گەریلاکانمان لە تەندورەکی سەربە ئاگری چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی دوژمن کوژران.
لەکۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە، کە سوپای تورک ڕۆژی 13ی ئەیلول گوندی ئاشاگی سەربە چەولیکیان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چوار گەریلا شەهیدبوون.[1]
#25-09-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,805 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!