#شەڕڤان#انی #یەپەژە# و #یەپەگە# بەردەوامن لە چالاکییەکانی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە دژی داگیرکەرانی #عەفرین# و لە ئەنجامی سێ چالکییاندا، پێنج چەتە کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، بەبڵاوەکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامەکانی سێ چالاکیی شەڕڤانانی لە شەرا و ڕاجۆی عەفرین خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ شەڕڤانانمان لەسەر ڕێگای گوندی دێر سوان - شەرا، لە دژی چەتەکانی فرقەی حەمزە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ چەتە کوژران و چەکەکانیان کەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.
لە بەردەوامیدا یەپەگە ڕایگەیاندووە: هەر دوێنێ شەڕڤانان لە گوندی حەج خەلیلی سەربە ڕاجۆی عەفرین چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوی یەپەگەدا هاتووە: ئەمڕۆ لە گوندی نەبی حوری سەر بە شەرا لە دژی چەتەیەکی سوڵتان عەبدولحەمید چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک بەناوی عەلی عومەر کە خەڵکی حەلەبە کوژرا.[1]
#25-09-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,792
Donnez votre avis sur ce produit!