بە هۆی بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە چیای جوودی لە ماوەی یەک هەفتەدا دووجار ناوچەکە ئاگری تێبەربوو کە بەهۆی ئەو ئاگرانەوە بە سەدان داری فستەق بوونە خۆڵەمێش.
لە چیای جوودی شڕناخ لە ڕۆژی 18ی ئەیلوول/27ی خەرمانانەوە بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە ناوچەکە ئاگری تێبەربوو کە دوو ڕۆژئاگرەکە بەردەوام بوو. لەو ئاگرەدا بە دەیان هیکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە سووتا.
سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە گەلی ئەوناوچانە و دەستە خۆبەخشەکان دەیانەوێت بڕۆن ئاگرەکان بکوژێنەوە، بەڵام لەلایەن سەربازان و پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بەبیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازیەوە ڕێگرییان لێدەکرێت و ڕێگایان پێنادەن ئاگری ناودارستان وسروشتی کوردستان بکوژێنەوە.
یەکێک لە هاووڵاتیان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەی خستە ڕوو کە هەرساڵ دارە فستقەکان دەسووتێنن و وتی، چەند داری من باڵایان کردووە بەڵام بە هۆی ئاگرەکەوە لەناوچوون. ئەگەرهەموو کات لێرەدا ئۆپەراسیۆن بکرێت وناوچەیەکی مەترسیداربێت، بۆچی ئێمە لیرە کشتوکاڵ دەکەین؟[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,676 times
Write your comment about this item!