图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,343
图片 105,631
书籍 19,137
相关文件 96,342
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییەکانی ڕێژیمی ئێران دابنێن!
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییە
库尔德文件

نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییە
库尔德文件

سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییەکانی ڕێژیمی ئێران دابنێن!
بەڕێز ماریا فێرناندێز، بەرپرسی حەفتاو سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان!
لە گەڵ ڕێز و سڵاو:
بە زوویی حەفتاوسێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێ دەکات و بەپێی بەرنامەیەک کە دانراوە، بڕیار وایە حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە 26ی سێپتامبێر لەم کۆبوونەوەیەدا قسە بکات.
ئێمە وەک ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە پێویستی دەزانین لێرەدا کار بکرێت و مێکانیزمێک دیاری بکرێ بۆ ئەوەی بەر بە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەم دەسەڵاتەوە لە دەرەوە و ناوەوەی ئێران بگیرێت. چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە، ڕۆحانی و دەسەڵاتەکەی بەرامبەر بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوەوە و یاغیگەرییەکانی لە دەرەوەی وڵات، بە بەرپرس بزانێت.
رۆحانی وەک سەرکۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە حاڵێکدا لەم دانیشتنەدا وتار پێشکەش دەکات، کە ئەم ڕێژیمە سەرچاوەی قەیرانی جۆراوجۆر لە نێوخۆی وڵات و هۆکاری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی لە هەر دوو بواری ژیانی سیاسی و ئابووریی خه ڵکە، هەر لەو کاتەشدا هۆکاری بشێوی و نائارامی لە ناوچەکەدایە. ئێعدام وەک سزایەکی یاسایی لە ئێران بەردەوام جێبەجێ دەکرێت و ئێعدامی سیاسی و جیاوازیدانانی نەتەوەیی بەرامبەر نەتەوەکانی کورد، عەرەب، بەلووچ و ئازەری و هەروەها کوشتنی جیابیران بە شێوەی سیستماتیک لەم وڵاتە خراپتر لە پێشوو بەڕێوە دەچێت. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە و پێویستە مافی هەموو نەتەوەکان وەک یەک بپارێزرێت.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران:
لە ساڵی 2013 بە دواوە و دوای هەڵبژاردنی ڕۆحانی وەک سەرکۆمار، شەپۆلی ئێعدامەکان 51 ٪ زیادی کردووە. هەروەها گوشاری گەورە لەسەر چالاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ژینگەپارێزی لە ئێران و کوردستان هەیە.
هەر لە ئەساسدا ئەم دەسەڵاتە چ بە گوێرەی یاساکانی و هەروەها بەپێی داڕشتە و پێکهاتەکەی، سروشتێکی دژ بە مافی مرۆڤی هەیە. هەروەها سەرنجتان بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە لە ساڵی 2017دا بەپێی ئامارەکان، 86 #کۆڵبەر# لە سنوورەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
لە 6 مانگی یەکەمی سالی 2018یشدا، 104 کۆڵبەر لە سنوورەکان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانیان لە دەست داوە. هەڵاواردنی نەتەوەیی و ئایینی سیستماتیک کە ئەو ڕێژیمە بەڕێوەی دەبا، تەنانەت خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگەی #کرماشان#یشی گرتووەتەوە و بووە بە هۆی ئەوە دەسەڵاتداران و دامودەزگا حکوومەتییەکان، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ئەوپەڕی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو لە خۆیان نیشان بدەن.
لە ماوەی پێنج ساڵ سەرکۆماریی ڕۆحانیدا خەڵکی ئیران بەرەوڕووی کێشەی قووڵی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوونەتەوە. دەسەڵات لێبڕاوە بەردەوام بێت لەسەر گوشار خستنەسەر شارۆمەندانی ئێران، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ، یاساناسان و پارێزەران، مامۆستایان، کرێکاران، چالاکانی ژینگەپارێزی، ڕووناکبیران، ڕۆژنامەنووسان و هەموو ئەوانەی بوێریی ئەوەیان هەیە ڕەوایی و مەشرووعیەتی ئەم دەسەڵاتە ببەنە ژێر پرسیارەوە. چالاکانی بواری ژنان بەردەوام لەژێر هێرش و گوشاری ئەم دەسەڵاتەدان و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیر و زیندانی دەکرێن و لە ڕاستیدا جیاوازی و هەڵاواردنێکی زۆری جنسییەتی بەپێی یاسا ئێسلامییەکان لە ئێران هەیە.
دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکان لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا و یەک لەوان دەوڵەتی ڕۆحانی دەوری بەرچاویان گێڕاوە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خەڵکدا و بە توندی ڕووبەڕووی هەر چەشنە جووڵە و ناڕەزایەتیدەربڕینێکی هێمنانەش دەبنەوە.
رۆژی 12ی سێپتەمبەری 2018 مانگرتنێکی بەرفراوان زۆربەی زۆری شارە کوردییەکانی کوردستانی ئێرانی گرتەوە. ئەم مانگرتنە سەرتاسەرییە، ناڕەزایەتیدەربڕینێکی گشتی بوو بەرامبەر ئیعدامی سێ لاوی کورد و هەروەها مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری #کۆیە# له باشووری کوردستان کە بە هۆیەوە 16 کەس گیانیان لە دەست دا و 40 کەسیش بریندار بوون. دوا بە دوای مانگرتنە گشتییەکە، 12 کەس لە چالاکانی مەدەنی و کەلتووری لە شارەکانی کوردستان دەستگیر کراون و تا ئێستە لە زیندانەکانی ڕێژیمدان و بێسەروشوێنن. ئەمەش لە درێژەی کردەوەی تیرۆریستی و خراپکارانەی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو ڕێژیمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دەرەوەی وڵات بە دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کورد و ئێرانییە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران:
مەبەست لە نووسینی ئەم نامەیە ئەوەیە وەبیر بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بێنینەوە، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی پێشێلکاری سەرەکیی مافی مرۆڤ لە ئێران و هۆکاری نائارامی و ناسەقامگیریی لە ناوچەکەن. حەسەن ڕۆحانی وەک سەرکۆماری ئێران، لە حاڵێکدا دەیەوێت باس لە مافی مرۆڤ و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی دیکە بکات، کە دەسەڵاتەکەی خۆی گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە و خەڵکی ئێران و کوردستان لە زیندانێکی گەورەدان، کە لە لایەن ئەم حکوومەتەوە بۆیان دروست کراوە.
ئێمە وەک ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ئامادەبوون و بەشداریی حەسەن ڕۆحانی لە حەفتاوسێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و قسەکردنی بە ناوی خەڵکی ئێرانەوە، بە بێڕێزی بە پێکهاتەکانی خەڵکی ئێران دەزانین و مەحکوومی دەکەین. ئێمە بەتەواوی لەسەر ئەو باوەڕەین کە کۆماری ئیسلامی پێشێلکاری بنەڕەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران و هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. چاوەڕوانی و داوای ئێمە لە بەڕێزتان و کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە، پشتیوانیی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران بن و سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییەکانی ئەو ڕێژیمە دابنێن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بریتین لە:
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- حیزبی دێموکراتی کوردستان
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
#24-09-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,776
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 24-09-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 91%
91%
添加( هاوڕێ باخەوان 24-09-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-09-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):25-09-2018
URL
此产品已被浏览1,776
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,343
图片 105,631
书籍 19,137
相关文件 96,342
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!